نەبەزجەلال: تا نەچینەوە خاڵی (سفر) دروست نابین!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێدەچێت ئەو ژمارە دەستکەلایانەی تا ئێستا بۆ میلەتی کورد بۆتە بەشە پێدراوی جوڵەگەمەو دانراوە، یان بە بەکارهێنان و فەراهەمکردنی کۆمەڵێک ژمارەی ناتەواو سەرانی سەرقاڵکراوی سیاسی میلەت دەخولێننەوەو بە جۆرێک لە جۆرەکان ناویان لێناوە دەستکەوت ی رەنج و بردنەوە؛ کە بەداخەوە ئەمانە هەمووی بە بێ ژمارە خاڵ (سفرە) و ؛ وەک کورد ناتوانین ژمارەکان بە ویستی خۆمان بگۆڕو ئاڵوگۆڕی ژمارەو دەستەکەوتەکان بکەین و؛ژمارەکان بکەینە ژمارەیەکی بەرزتر لە ویستی پێویستیەکانی بەرەو پێشچوون و ئامانجی نوێ بونەوەی خۆمان و لەو ژمارە ( یەک تا نۆ ) وەستاوو چەق بەستو و سەپاوانەش کە بونتە پێبەندی نەڕۆیشتنی هەنگاوەکانمان رزگارمان بێ.!
(سفر) ئەو خاڵە گرنگ و پەنهان و دزراوەی مێژووی گەلی کوردە کە تا ئێستاش چارەنوسی ئێمەی لە نێوان بوون و نەبوندا, پێوە بەستراوەو گشت سیاسییە قێزەون و کارە دوژمنکاریەکانی ناوچەکە لە کوردیان شاردۆتەوە و گۆڕیوە، یان خۆمان وەک سەرەگێل و خۆ بەکەمزان و خۆفرۆشی خاوەن بڕیار وەک کارتێک بەرامبەر پرۆژەی مانەوەو بەرگریکردن لە دەسەڵاتی سنورداری خێڵەکی و ناوچەیی بە شێوازی خۆ بەدەستەوەدان و خۆ بچوکردنەوە بە دوژمنانی کوردو زلهێزەکان فرۆشتووە!.
هەتا میلەت نەگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی خاڵی ( سفر ) ی بوون و خۆی وەک دەستپێک لەو خاڵەدا نە چەسپێنێت و نەتوانین هۆکارەکانی دابڕان و دوورخستنەوەی ( سفر ) بوون، لەو ژمارە تەنهاو کەم نرخانە دیارنەکات و خاڵی سفر وەک سەرەتا بەدەست نەهێنێ و مێژووی هەنگاوەکانی ڕوون نەبێت؛ ناتوانێت قۆناغە پلەییەکانی سەرکەوتنی خۆی ببڕێ و سەرکەوێت بۆ شوێنی شایستەیی بوونی خۆی لە ناوچەکە.
یان ئەوەتا بە بێ بوونی ژمارە ( سفر ) هەر لە خولانەوەیەکی ژمارەیی چەپگێڕی بێ ئەرزشی یەکیدا دەخولێینەوەو ناگەین بەهیچ و دێنەوە بۆ سەر ژمارە نەزۆکەکان و تابوتی مەرگیان بۆ هەڵ ئەچنین و ژمارەکانی ساڵ بە ژمارە دەنێژین و ناگەین بە خاڵی (سفر).

هەر لە سفریشدا بەبێ ژمارەی (سفر) دەچەقین!.
پێش ئەوەی ئەمجارەش بگەڕێینەوە بۆ سەر خاڵی خاڵ ( سفر ).!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت