فەرمان محەمەد : کاریگەریییە درێژخایەنەکانی لەشکرکێشیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، هێشتا بەدەوری سیستەمی نێودەوڵەتییدا دەخولێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆی زەوی لە وەرچەرخانی سەدەی بیست و یەکەمەوە ڕووبەڕووی دووڕیانێکی نوێ بووەتەوە بە تایبەتی دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکەی 11ی ئەیلوولی 2001 و دواتر دەستپێکردنی جەنگی عێراق لە سالی 2003 (Scowcroft, 2005).
جەنگی عێراق پرسیارەکان لەبارەی شەرعیەتی سیستەمی نێودەوڵەتی دەوروژێنێت، زۆرجار شەڕ دەسەڵاتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی ئاسایشی بەکۆمەڵ و هاوکاری نێودەوڵەتی تێکدەدات. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی نەزمی نێودەوڵەتی(Ikenberry,2004.
لەسەروبەندی پرۆژەی NSS ستراتیجیەتی ئاسایشی نیشتمانی کە بە جەنگی تیرۆر لە ئەفغانستان و بە جەنگی عێراق کۆتایی بەخۆخزاندنە ناو رۆژهەلاتی ناوەراست و گۆرینی یاساکانی نیودەوڵەتی و یاسایی نەریتی نیودەوڵەتی و پرەنسیپی سەروەری دەولەت هێنا، سەرۆک بۆش وتی: ئێمە هیچ تەماحێکمان لە عێراقدا نییە، جگە لە لابردنی هەڕەشە و داماڵینی چەک لە عێراق و ڕزگارکردنی گەلەکەی و بەرگریکردن لە جیهان لە مەترسییە گەورەکان و گەڕانەوەی بەرزەفتکردنی وڵات بۆ گەلەکەی خۆی. هەروەها گوتی: ئەوەی لەگەڵمان بێت دۆستمانە و ئەوەی لەگەڵیشمان نەبێت دوژمنمانە” جۆرج دەبلیۆ بۆش 2001. ئەمەش بەرەو شڵەژان و لێکەوتەی دابەشبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ سەر بەرەی یارونەیار هەنگاوی نا.
لە کاتێکدا سەدام حوسێن ئەهریمەنێک بوو کە چەندین پابەندبوون و بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان کە فەرمانی پێکرابوو شکاندبووی. بەڵام هەڵمەتی لابردنی لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2003 لە ڕووی ستراتیژییەوە پێویست نەبوو. ئەمەش بوو بە خاڵی سەرەکیی پڕۆژەیەکی شکستخواردووی بنیاتنانی نەتەوە، کە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەتر و وێرانکەرتر بوو و بووە هۆی ناوزڕانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئیسلامیی و جیهان. هەروەها خراپیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین، ڕووسیا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپیی.
جۆرج کلیمەنسۆ، دەوڵەتمەداری فەرەنسیی گوتوویەتی؛ جەنگ زنجیرەیەک کارەساتە کە لە ئەنجامدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت. بەڵام لە کاتی لەشکرکێشیی عێراقدا، جەنگ بە سەرکەوتن دەستیپێکردووە و بە زنجیرەیەک کارەسات کۆتاییی هات.
کشانەوەی سەرەکیی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق تا ساڵی 2011ی خایاند، دواجار وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ژەنەڕاڵ دەیڤید پێترایۆس لەکاتی هاتنی بۆ بەغداد لە ساڵی 2003دا ورووژاندی: “پێم بڵێ، ئەمە چۆن کۆتاییی دێت؟” بەڵام سێبەری درێژخایەنی داگیرکاریییەکە هێشتا بەسەر سیستەمی نێودەوڵەتیدا دەسووڕێتەوە و ناوبانگی ئەو کەسانەی کە هانیانداوە و هەروەها خودی پرۆسەی سیاسیش پیس دەکات و زەڕبەیەکی گەورە لەو متمانە بەخۆبوونەی ڕۆژاوا لە ساڵانی دوای داڕمانی دیواری بەرلین هەبووە، دەدات.

داگیرکاریی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، لێکەوتەی بەرچاو و درێژخایەنی بۆ وڵات و ناوچەکە هەبووە.
لەشکرکێشیی و داگیرکردنی دواتر بۆ سەر عێراق بووە هۆی لەدەستدان و ئاوارەبونی هەزاران خەڵکی سڤیل و وێرانکردنی ژێرخانی ئابووریی. توندوتیژیی و ناسەقامگیریی لە عێراق بۆشایییەکی بۆ گرووپە توندڕەوەکانی وەک قاعیدە و داعش درووست کرد و بووە هۆی ئەوەش کە پێگەیەک لە ناوچەکەدا درووستبکەن (ستیپانۆڤا، 2008).
پرسی دیموکراسیی لە ناوچەکەدا: کاتێک ئەمریکا دوو دەیە لەمەوبەر عێراقی داگیرکرد، یەکێک لە ئارگیومێنتەکانی ڕاگەیەندراو بۆ شەڕەکە ئەوە بوو کە یارمەتیدەر دەبێت لە بڵاوکردنەوەی دیموکراسیی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بێگومان لەشکرکێشیییەکە کاریگەریی پێچەوانەی هەبوو: ململانێی بنەماڵەیی دڕندانەی لە عێراقدا هەڵگیرساند و بەتوندیی ناوبانگی دیموکراسیی لە ناوچەکەدا و متمانەی ئەمریکای لە پشتگیریکردنیدا تێکدا.
هاوڵاتیانی ناوچەکە کە خەریکە زیاتر خوێندەوارتر دەبن و پەیوەندییان بە تەواوی جیهانەوە هەیە، خواستی سیاسییان هەیە بۆ سەتەی بیست و یەک، بەڵام سەرەڕای ئەوەش تاکڕەوە بێ لێپرسینەوەکانی سەتەی نۆزدەهەم زاڵن. بەبێ گۆڕانکاریی، ئەم خۆلێدانانە زۆرجار بەشێوەیەکی نەرێنیی بەردەوام دەبن لە کاریگەریی لەسەر پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکەدا.

پاساوێکی دیکە بۆ داگیرکاریی بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جەنگی پێشوەختە.
دژەتیرۆر و جەنگی پێشوەختە، دوو ستراتیژی سەرەکین کە دەوڵەتەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و بەرژەوەندیییەکانیان لە مەترسیی تیرۆر بەکاریدەهێنن. تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە کە تەحەددای سەقامگیریی نەزمی نێودەوڵەتیی، ئاسایشی تاک و دەوڵەتان دەکات. هەروەها پاساوی تیرۆر: دژەتیرۆر ڕێبازێکی گشتگیرترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر. کۆمەڵێک ڕێوشوێنی تێدایە، لەوانە کۆکردنەوەی زانیارییی هەواڵگریی، جێبەجێکردنی یاسا، دیپلۆماسی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئامانجی پەکخستنی ئۆپەراسیۆنی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕێگریکردنە لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان (نووسینگەی ستانداردکردنی ناتۆ 2018). جگە لەوەش دژەتیرۆر هەوڵدەدات چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی هۆکارەکانی تیرۆر بکات، وەک هەژاریی، ناسەقامگیریی سیاسیی و نەبوونی دەرفەتی ئابووریی. یەکێک لە باشییەکانی دژەتیرۆر ئەوەیە کە کەمتر مشتومڕی لەسەرە لە چاو شەڕی پێشوەختە. ڕێوشوێنی دژەتیرۆر زۆرجار لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافەکانی مرۆڤ دامەزراون و ئامانجیان پاراستنی ئاسایشی تاک و دەوڵەتەکانە لە هەمانکاتدا ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکانیان. جگە لەوەش، ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زۆرجار لە درێژخایەندا کاریگەرترن، چونکە هۆکارە بنەڕەتییەکانی تیرۆر چارەسەر دەکەن و ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی دەکەن (فوکیاما، 2006)

توندوتیژیی بەربڵاو
دوورخستنەوەی سەدام حوسێن بۆشایی لە دەسەڵاتدا درووستکرد، گرژیییە بنەماڵەیییەکانی زیادتر کرد و لە ئەنجامدا شەڕی ناوخۆییشی لێکەوتەوە. ئەلخەتیب دەڵێت: زۆر ئەکتەری جیاواز هەن کە چەکیان هەیە و دەسەڵاتیان بەسەر ئێمەدا هەیە”. “کەواتە پێشتر لەبری یەک دیکتاتۆر ئێستا سەتانمان هەن.” هەروەها دەڵێت: “پێموایە گۆڕا، هەموو شتێک گۆڕا”. “تەنیا حەزم لەو بژاردانە نییە کە ئێستا وەک گەنجێکی عێراقیی پێمدراوە. ئەگەر بژاردەکان لە نێوان شەڕ یان سەدامدا بن، ئەوا منیش نامەوێت.

توندوتیژیی لە عێراق لە ساڵی 2003 تا 2021.
بەلایەنی کەمەوە 7966 ڕووداوی ململانێ لە سەرانسەری عێراق لە ساڵی 2003 تا 2021 تۆمارکراون. ئەمەش دەکاتە 1015 ڕووداوی ناکۆکیی لە ڕۆژێکدا، لە ماوەی 19 ساڵدا ناسەقامگیری ئابووریی لەدوای داگیرکردنی عێراقەوە، وڵاتەکە بەدەست ماوەی درێژخایەنی هەڵاوسانی بەرزەوە دەناڵێنێت. بەپێی ئامارەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی، لە لووتکەی ساڵی 2006دا، ڕێژەی هەڵاوسانی بەکاربەران گەیشتە 53%.
سەرەڕای ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووریی و بنیاتنانەوەی ژێرخانی نەوتی عێراق دوای لەشکرکێشیییەکەی ساڵی 2003، توندوتیژیی چەسپاو و کەمیی کاڵا، بە دۆلارکردن و سیاسەتی دراوی ناسەقامگیر بەشداربوون لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و پاشەکشەو دابرانی عێراق لە پێشکەوتنەکانی ئەمرۆیی دونیاو کۆمەلگەیی نیودەوڵەتی هاوچەرخ.
لە ساڵی 2008دا هەڵاوسان کەوتە ژێر بەرزەفتەوە. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا جارێکی دیکە تێچووی ژیانی عێراق بەرزبووەتەوە. لە ساڵی 2020دا دابەزینی نرخی نەوت بووە هۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقیی. بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتیی، لە ماوەی دەیەی ڕابوردوودا، داهاتی نەوت زیاتر لە 99%ی هەناردەکردنی عێراق و 42%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی پێکهێناوە

دوابەدوای لەشکرکێشیی بۆ سەر عێراق. وڵاتەکە بەدەست ماوەی درێژخایەنی هەڵاوسانی بەرزەوە دەناڵێنێت.
ڕێژەی هەڵاوسانی بەکاربەران لە ساڵی 2006دا گەیشتە 53%، بەپێی ئامارەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) لە مانگی ئازاری 2022دا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانەوە خۆپیشاندان لە باشووری عێراق سەریهەڵدا، ڕژێمی پێشوو، سەرەڕای دیکتاتۆریەت، دەوڵەتێک بوو کە کاریدەکرد، ژێرخانی هەبوو، ئابوورییەک کە سەرەڕای ئەو سزایانەی کەوتبوونە سەری، بەڵام زۆر پتەوتر و جێگیرتربوو لە ئیستا.

قوربانیانی جەنگ لە عێراق
لە ساڵی 2003ەوە لانی کەم 210 هەزار و 90 هاوڵاتی مەدەنیی لە توندوتیژییەکانی پەیوەست بە شەڕەوە کوژراون، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، چوار هەزار و 431 سەرباز لە چالاکیی و ڕووداوە نادوژمنییەکاندا کوژراون و 30 هەزار و 994 سەربازیش لە شەڕدا لە کاتی جەنگی عێراقدا برینداربوون، هەروەها پەڵەی لەسەر میراتی وڵات و لێکەوتەی لەسەر ژیان و ژێرخانی وڵات بەجێهێشتووە.
لێکەوتەکانی جەنگی عێراق جگە کە پێشیلکردن و تێکدانی یاساکانی نێودەولەتی و عورفی دەولی و پێشیلکردنی خودی چارتەری نەتەوەیەکگرتوەکان و هەردو مادەی 51 و مادەی 2 پەرەگرافی 4 ئەوە بوە هۆیی پێشبرکێی هیز لەنێوان زلهێزانی دونیا وەک چین و روسیاو ئەمریکا و ڕەوتی گۆرانکاریە مۆدیرنە جیۆپۆلیتیکی یەکانی ناوچەکەو دروستبونی کێشەی گەورەی جیهانی و بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەلەنێوان وڵاتاندا وەک ئەوەی ئیستا لەنێوان روسیاو ئۆکرانیا و کێشمەکێش و زیاتر ئاڵۆزبونی سیستەمی نێودەوڵەتی و باڵادەست بونی هێز بەسەر نەزمی نێودەوڵەوتی و بەکارهێنانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن ئەمریکاوە زیاتر جیهان بەرەو لیواری جەنگیکی تری جیهانی و کاولکاری و لێکەوتەی نەخوازراو کارەساتبارتر لەهەردو جەنگی پێشتوتری جیهانی دەبات.

Fukuyama, F. (2006). America at the crossroads.
democracy, power and the neoconservative legacy. Yale University Press.
‏Stepanova, E. (2008). Terrorism in asymmetrical conflict. SIPRI Research Report No. 23. Stockholm International Peace Research Institute.
‏”&&&….. https://
‏www.aljazeera.com/amp/news/longform/2023/4/5/iraq-war-20-years-on-visualising-the-impact-of-the-invasion……
‏https://www.atlanticcouncil.org/blogs/menasource/how-the-war-in-iraq-changed-the-world-and-what-change-could-come-next/
‏https://amp.theguardian.com/world/2023/mar/13/long-shadow-of-us-invasion-of-iraq-still-looms-over-international-order
Ikenberry, J. G. (2004). American grand strategy in the age of terror. Survival, 43(4).
Scowcroft, B., & Berger, S. (2005). Getting serious about nation-building. The National Interest, Fall 2005, Iss. 81.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت