فەرمان محەمەد: هۆکار و لێکەوتەکانی شەڕی فەلەستین و ئیسڕائیل و ڕەوتی جیۆپۆلەتیکی نوێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هێرشی حەماس پلان و تکتیکی شەڕی زەمینیی، ئاسمانیی و شکاندنی پەرژینی پۆڵایینی ئیسرائیل، جیهانی تووشی شۆک کردووە بۆ سەر وڵاتیک کە بە گەورەترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیی ڕادار و سیستەمی تازەی بەرگریی جیهانیی دەناسرێت. بۆیە ئەوەی لەدوای ئەوەوە دێت دەتوانێت خراپتر بێت بۆ جەنگێکی فراوانتر، درێژخایەن و سەختتر. دۆخی ئیسرائیل دۆخێکی ترسناکە، خراپترین ڕۆژە لە مێژووی ئیسرائیلدا، کە پێشتر هەرگیز ئەوەندە ئیسرائیلیی لە یەک ڕۆژ و بە یەک گورز نەکوژراون. بەشێک لە گۆڕانکارییەکان شتێکی حەتمین و وڵاتانی باڵادەست بۆ هەمیشە بە باڵادەست نامێننەوە.
ئەو شۆکە دەروونییەی کە لە هێرشەکەی حەماسەوە هاتووەتە قووڵایی دەروونی ئیسرائیلییەکانەوە، حکوومەتی ئیسرائیل ناچار دەکات تۆڵە سەندنەوەیەکی شۆک و سەرسام لە غەززە بکاتەوە، کە بەڕاستی بۆ جیهان کارەساتبارو ترسناک دەبێت.
ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییی سەتەی نۆزدەهەم. لە ساڵی 1947 نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی 181ی پەسەند کرد، کە بە پلانی دابەشکردن ناسراوە، دابەشکردنی فەلەستین بەسەر دەوڵەتانی عەرەبی و جوودا. لە 14ی ئایاری ساڵی 1948 دەوڵەتی ئیسرائیل درووست بوو. هاوکات یەکەم جەنگی عەرەب و ئیسرائیلی لێکەوتەوە. شەڕەکە لە ساڵی 1949 بە سەرکەوتنی ئیسرائیل کۆتاییی هات، بەڵام بۆ فەلەستینییەکان هیچ شتیک نەگۆرا، جگە لە بەردەوامیی جەنگ و کوشتنی بەردەوام.

پێشهاتەکانی ئەم دوایییە و هۆکارەکانی پشت هێرشی تۆفانی ئەقسا.
ڕاستڕەوترین و ئایینیترین حکوومەتی مێژووی ئیسرائیل لە کۆتاییی مانگی کانوونی دووەمی 2022 دەستبەکاربوو. حکوومەتی هاوپەیمانیی لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ و پارتەکەی لیکودەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت و لە دوو پارتی سەروو ئۆرتۆدۆکس و سێ پارتی ڕاستڕەوی تووندڕەو پێکهاتووە، لەنێویاندا پارتی ئایینی (پارتی زایۆنیزم)، فراکسیۆنێکی سەروو نەتەوەپەرست بۆ گەیشتن بە زۆرینەی حووکمڕانیی، نەتانیاهۆ ئیمتیازاتی جۆراوجۆری بە هاوبەشە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکاندا. نەیارانی ڕەخنەیان لە حکوومەت گرتووە بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژاوای داگیرکراودا، کە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاسۆی چارەسەری دوو دەوڵەت دەشێوێنێت. ناتانیاهۆ ئیتامار بن گڤیر، سەرۆکی پارتی دەسەڵاتی جوولەکەکان کە بە هاندانی ڕەگەزپەرستانە دژی عەرەبەکان سزا درابوو، وەک وەزیری ئاساییشی نەتەوەیی و بێزالیل سمۆتریچ، سەرۆکی فراکسیۆنی زایۆنیزمی ئایینیی، بۆ پۆستێکی وەزاریی دەستنیشانکرد، کە سەرپەرشتی سیاسەتی نیشتەجێکردنی کەناری ڕۆژاوای دەکرد. فەلەستینییەکان تووڕەن لە زیادبوونی دەرکردن و لەناوبردنی موڵکوماڵیان و پێشێلکردنی ڕێککەوتنێکی درێژخایەن، کە ڕێگریی لە نوێژی مسووڵمانان لە مزگەوتی ئەقسا دەکات، شوێنی پیرۆز بۆ هەردوو مسووڵمان و جوولەکە. لەدۆسیەی ئیسرائیلدا، ترەمپ هانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیدا کە خەمی کەمی بۆ بەرژەوەندییەکانی فەلەستین نیشان بدات و لەبری ئەوە بەدوای سەرکەوتنی ئیسرائیلدا بگەڕێت. تووندڕەویی نەتانیاهۆ بەشداری کردووە لە گێژاوی نێوان ئیسرائیل و گرووپە فەلەستینییەکانی وەک حەماس.
سەردێڕێکی ڕۆژنامەی هارێتز، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلیی، ئاماژەی بەوەدا، “سەرۆکوەزیران کە شانازیی بە ئەزموونە سیاسییە فراوانەکەی و حیکمەتە جێگرەوە نەکراوەکەیەوە کردووە، لە بابەتە ئەمنییەکاندا، بە تەواویی نەیتوانیووە ئەو مەترسیانە دەستنیشان بکات کە بە ئاگاداریییەوە ئیسرائیل بەرەوڕووی دەبێتەوە”. هارتز گوتی: نەتانیاهۆ “سیاسەتێکی دەرەوەی گرتەبەر کە بە ئاشکرا بوون و مافەکانی فەلەستینییەکانی پشتگوێ خستووە.” لە ڕاستییدا، دەستدرێژییەکی ئەم دواییەی دانیشتووانی ئەقسا بە تایبەتی لەلایەن حەماسەوە وەک پاساوێک بۆ هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەم ئاماژەی پێدراوە. وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئاماژەی بە مافی بەرگریکردنی ئیسرائیل داوە و گوتی؛ دیارە هەموو دەوڵەتەکان ئەو مافەیان هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا، هەر بەرگرییەک دەبێت بکەوێتە سنووری یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیییەوە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامێکی بۆ شەڕی ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیاند کە “ئەم پێشهاتانە لە بۆشاییدا ڕوویان نەداوە”. لەپێش ئەوان کوشتنی سەدان فەلەستینی ئەمساڵ و پێش دەیان ساڵە هێرشە سەربازییە بێوچانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوند و شارۆچکە و شار و کەمپەکانی پەنابەرانی فەلەستین بەردەوامیی هەیە، لێکەوتەکانی ئەم کردەوانەبوون کە بووە هۆی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا”.

ئایا ئەمریکا دەچێتە شەڕەکەوە؟
پێدەچێت ئەمریکا بچێتە شەڕەوە بە هێزی ئاسمانیی و دەریایی ئەگەر سووریا یان ئێران چالاکانە بەشداریی بکەن، جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمریکی دەڵێ: ئەگەری زۆرە ئەمریکا لە ئیسرائیلدا بچێتە شەڕەوە ئەگەر وڵاتانی دیکە تێوەبگلێن.
ژەنەڕاڵ باری مەککافری ڕایگەیاند کە ئەمریکا چاوێکی وردی لەسەر وڵاتانی وەک ئێران و سووریایە و گرووپێکی هێرشبەری فڕۆکەهەڵگری ناردووە بۆ ئاوەکانی نزیک ئیسرائیل. ئەگەری هەیە ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستوەردان بکات بە هێرشی ئاسمانیی و دەریایی، ئەگەر بوونی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە، دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی سووپای سووریا و حیزبوڵڵا نەچنە ناو ئەم شەڕەوە، لە ئەگەری هاتنە ناوەوەیان بۆ شەڕەکە، ئەوە دەبنە هەڕەشەیەکی کوشندە بۆ سەر بوونی ئیسرائیل.

بەرەی لایەنگیر و دژ لە شەڕی ئێستای ئیسڕائیل و فەلەستین
ئێستا فرەجەمسەریی بەڕوونی بەسەر ژینگەی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییەوە دەردەکەوێت. ئەمریکا و ئەورووپا و هاوپەیمانەکانیان پشگیری تەواوی ئیسرائیل دەکەن و بەرەی دیکەش چین و ڕووسیا و ئێران و کۆریای باکور هاوسۆزیی فەلەستینن. ئەمریکا داوای شەرمەزارکردنی تووندی ئیسلامییە فەلەستینییەکانی کرد و جۆ بایدن ڕایگەیاندووە ” ئێستا هاوکاریی زیاتر بۆ هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل لەڕێگەدایە. کۆشکی سپی ڕایگەیاند: “سەرۆک بەڵێنی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی ئیسرائیل داوە، لە بەرانبەر هێرشی بێوێنە و ترسناکیی حەماسدا”.‌‌‌‌
لەبەرانبەردا ڕێبەری کۆریایی باکوور پشگیریی فەلەستین و هێرشی حەماسی بەداواکاریی بۆ ئازادیی وەسفکرد. ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئێران پشتیوانیی لە مافی بەرگریکردن لە فەڵەستینییەکان دەکات. ڕەئیسی لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گوتی: “ئێران پشتیوانیی لە بەرگریی ڕەوای نەتەوەی فەلەستین دەکات”.

کێ براوەی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینە؟
لەو شەڕەدا کە لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا سەریهەڵداوە، تەنیا یەک براوە دەبێت، کە لە هەفتەکانی داهاتوودا بە دڵنیایییەوە سووپای ئیسرائیل تۆڵە دەکاتەوە و سەتان چەکدار و مەدەنیی دیکەی فەلەستینیی دەبێتە قوربانی. بەڵام شکانی قەڵا بەناو پۆڵاینەکەی سوپایی ئیسڕائیل و مۆساد گورزێکی ڕێگا شکێن بوو لە ئیسڕئیل و ئەمریکا، کە هەژمونی 70 ساڵ هەیمەنە و هەژمون لەناوچەکە، بەسەر وڵاتانی عەرەبی و جیهان هەی بوو شکێنرا. لە هەمان کاتدا ئەمە دەرفەتێکی بۆ ئێران ڕەخساندووە، کە تەحەدای سەربازیی ئیسرائیل و پشکنینی نفووزی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بکات. ئێران توانی تۆڕێکی ئاڵۆز بەڕێوەبەرێت و هەموو بەربەست و سیستەمەکانی هەواڵگریی تێکبشکێنیت، بۆ ئەوەی چەک بگوازێتەوە بۆ ناو غەززە کە لە مێژە بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیلەوە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێران فەرمانی هێرشی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل داوە، هەروەها ئێران چەکدارانی فەلەستینی کۆنتڕۆڵ دەکات – ئەوان بووکەڵەی ئێران نین. سەرەڕای ئەوەش، سەرکردەکانی ئێران پێشوازییان لە هێرشەکان کرد، کە کاتی هێرشەکان بەشێوەیەکی ڕێکەوت لە بەرژەوەندیی ئێران کار دەکات و یاریی بە شەڕی ناوچەیی و پاڵنانی ئاگری شەڕە بۆ دەرەوەی سنووری خۆی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت