عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شەهید و خائین ، پێشمەرگە و جاش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌وه‌نده‌ داد په‌ره‌رن، جیاوازی نێوان ( شەهید و خائین )، (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان ‏له‌ لیستی شه‌هیدان و خانه‌ نشیناندا نه‌هێشت.
گه‌ر به‌ وردی و قوڵی بڕوانینه‌ وێنه‌ی تراژیدیای سوتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان مەرگەساتی جەرگ بڕ و غەدر، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداووه‌که‌ بۆ هه‌ ر که‌سێک له‌ هه‌ر ‏نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر،یان نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له‌ ئاستی ‏ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌دا نوقمی شه‌رم نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ، له‌ ناخ و ویژدانی خۆیدا هه‌ست به‌ ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی نه‌کات.
‏سه‌رکرده‌کانی کورد شانازی به‌م تراژیدیا و ئه‌مجۆرە سیناریۆی کورد کوشتنە دەکەن، به‌ سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری ‏و شکۆی حیزبایەتی ده‌زانن.
ئه‌م سه‌رکردانەی کورد سه‌دام ئاسا مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و سەرەک جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه‌ ‏ده‌به‌خشن به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق توانیویانه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ‏فه‌رماندانه‌ له‌ ناو به‌رن.
له‌و سه‌رده‌مه‌ دژاوار و ئالۆزه‌نەدا، باشووری کوردستان ڕووبەرووی پرۆسەی خاپورکرنی گونده‌کان ‏دە بوونه‌وه‌. دوای هەرەس پێشمەرگەکانی نیشتمان بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن. هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌کانی کورد خه‌ت مائیل بوون و فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون و دۆکۆمینتن. هیچ ده‌ستوورو یاساو رێسایه‌ک ناتوانێ، وشه‌و رسته‌و زانیاری و راپۆرتی ناو ئه‌و فایلەکانیان بسڕێته‌وه‌.
هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌کان به ‌نه‌خشه‌و پیلان و بەرنامەی دووفاقانە، له‌و سه‌رده‌مانەدا پەیوەندیان بە ده‌یان سەرەک جاش و مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وه‌ک له‌م ‏ وێنه یەدا ئەم تراکتۆرەکە دەبینین، ئەو سەرۆک جاشانەی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە به‌ جیهازی تایبه‌تی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراقی لە لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له‌ که‌رکوک و هه‌ولێر هەبووە.
دوای پلانەکانی ئاش بەتاڵ، ئەو سەرەک جاشانە بە پاڵپستی ئیستیخباراتی عەسکەری و جاسوسی ناو گوندەکان، به‌ ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به‌ هاوکاری هێزه‌کانی سوپای عێراق و ‏کۆپته‌رو تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده‌ ناو گوندو شوێنه‌ چه‌په‌که‌کانی نێو ‏گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان. به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ و که‌رت و هه‌رێمه‌کاندا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئە و پێشمه‌رگانە گوله‌ باران بکه‌ن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پاره‌ بیان فرۆشن.
دوای راپه‌رین زۆر لەو سه‌رکردەو فەرماندانەی کوردو کوردایەتی، زۆربەی لەو سەرەک جاش و جاسوس و خائینانەیان لە ماڵ و گەڕەک و گوندەکانی خۆیان پاراست. بۆ ئەوەی رووبەرووی دادگای گەل نەکرینەوە و تۆڕی خەت مائیلەکانیان نەکەوێتە روو.
دوای راپەرین هێڵەکانی خەت مائیلی هەردوولایان بوو بەیەک، پێکەوە دەیان ته‌لار و کۆمپانیای جۆراو جۆریان له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان دامه‌زراند.
ئەوە 32 ساڵە، ئه‌و جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه‌، هاورێی گیان به‌ گیانی ئەو سه‌رکردەسیاسیی و فەرماندانەی کوردن.
پێکه‌وه‌ پێکی خوێنی گرێ بەستی نەوت و بەنزیخانەو دەسکەوتی خەیاڵاویی کۆمپانیاو و سه‌رکه‌وتنی حیزبایەتی و خیانەت هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ی به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ کوژراوه‌، له‌ ناو لیستی شه‌هیدانی نیشتماندایە به‌ پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوە.
ناوی ئەو تاوانبارانە له‌ لیستی خانه‌نشینی ‏پێشمه‌رگه‌ به‌ جۆرێک تۆمار کراوە، پله‌کانیان زۆر له‌ شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان باڵاتره‌.‏
ئه‌مه‌یه‌ سیناریۆی کۆمیدیای پڕ له‌ تراژیدیای، سایکۆلۆژی عه‌قڵی مەزاجی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی ‏کورد.
بروانه‌ ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد ، چه‌ند داد په‌ره‌رن، چه‌ند به‌ به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه‌ی چڕ و پڕ، له‌ دوای راپه‌رین ‏و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، جیاوازی نێوان (شەهید) و (خائین) و (پێشمەرگە ) و (جاش ) یان نەهێشت. هەموو بە هایەکی سەروەری و شکۆمەندیان کاڵ کردەوە.

+ له‌ شه‌وی 29- 30 /1979 سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له‌ سه‌کردایه‌تی یه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له‌ گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌که ونه‌
که‌مینێکی جاشه‌وه‌ و دواهه‌ناسه‌ ده‌سپێرن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت