کاوسین بابەکر : دەبێ بەرژەوەندی خەڵک ، پێشنۆرەی ڕێکەوتنامەی یەکێتی – گۆڕان بێت .  

ئەم ڕێکەوتنە ڕووداوێکی گەلێک گرنگەو ئەگەر فراوانتریش بکرێ گرنگتریش دەبێ ، ئەم ڕێکەوتنە  دووحزب بەدوو پایەی سیاسی کارگێڕی جیاوازو دووشێوازی کارکردنی جیاوازەوە پێکەوە گرێدەدا ، کەئەمەش وایکردووە ئەرکی هەریەکێکیان جیاوز بووبێ هەرچەند ئامانج و بەرنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت جەماوەریش ئەگەر یەک نەبووبن زۆر لەیەک نزیک بوون ، هەمووشمان دەزانین ڕابروویەکی هاوبەشی دوورو درێژیش هەبووە . بۆیە ئەو جیاوازیانەی باسمانکردن گۆڕان لەدروشمی ئۆپزسیۆنی گۆڕینی هەموو شتێک ، هیچ شتێک باش نەکراوە ، بەرپرس نەبوون لە ئیدارات ، پێشمەرگە ، مووچەی خەڵک ، بەبیانووی نەبوونی هێزوو دەستەلاتی کارگێڕی و یەکێتیش لە بەشداری ناهاوبەش لەحکومەتداو وەستۆگرتنی هەموو کەموکوڕی و گەندەڵی و بەهەدەردانێک     لەئەنجامی ئەم بەشداریەدا ، دەبێ بێنەدەرو هەم گۆڕان خۆی زیاتر بە بەرپرس بزانێ لەئاستی ژیانی خراپی پێشمەرگەو خەڵک و فەرمانبەران و هەم یەکێتی ملی خۆی لەژێر نیری ئەم بەرپرسیارێتیە ناعەقڵانیە بێنێتەدەر و لەنوێ حکومەت پێکبهێنرێتەوە کە وەڵام دەرەوەی داخوزیەکانی خەڵک بێ و چیتر یەکێتی باشداری ناهاوسەنگ و برابچووک نەبێ .

بەرژەوەندی خەڵک :

باشی سەرەکیەکەی ئەم ڕێکەوتنە ئەوەیە  ڕووی لەخەڵکە ، ئەوەش بەڕادەی کارکردن بۆ جێبەجێکردنەکەی دەپێورێ ، سەرکەوتنی ئەم کارانەش بەندە بە باشتر خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی دۆخە سیاسیەکە ، بەداخەوە من لەم خاڵەدا گەشبین نیم  ، چونکە لەخوێندنەوەی ئەم ڕێکەوتنەدا لە هێندێک ماددەی کەمترین  بوار بۆ یەکێتی هێڵڕاوەتەوە بۆ زەمینەسازی لەنێوان پارتە سیاسیەکاندا بەتایبەتی هێنانەوەی پارتی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەل گۆڕاندا ، بەندەکانیش زۆر سنوردارن و کەمتر دان و سان هەڵدەگرن ، ئێستاش من پێموایە دەبێ یەکێتی ئەرکە گەورەکەی لەبیر نەچێ کە بەرپرسیارە بەرانبەر ژیان وگوزەرانی دەیان هەزار پێشمەرەگە ، دەیان هەزار مووچەخۆر لەناوچەکەی ، سەدان دائیرەو بەڕیوەبەرایەتی ، کە ڕووی داخوازیەکانیان بەپلەی یەکەم لە یەکێتیە ، بۆهەموو ئەوانەش مەحکومە بە ڕێکەوتن وهەڵکردن لەگەڵ پارتی ، لێرەدا نابێ ئەم ڕێکەوتنە ئەم ئەرکانەلەبیر یەکێتی بباتەوە ! ئێستا بێ هەبوونی بیانوێکی قانوونی وگونجاو مووچە کەبڕیاربوو دوای ئەم لێبڕینانە دوانەکەوێ کەچی ، ئەوە مانگی پێنجیش تەواودەبێ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران نەدراوەومانگی چواری پێشمەرگەش سەروسۆراخی دیارنییە .

دەبێ گۆران بە پەراوێزێکی زیاتر بۆ هەڵسورانی یەکێتی بۆ ئاسییکردنەوەی دۆخەکە رازی بێت ، دۆخی سیاسی رابردوو وا تێکچووەو پارتی بەمامەڵەیەکی بەدەر لەیاساو قانوون هەمووشتێکی بەسەریەکدا قڵپکرۆتەوە ، بەڵام نابێ ئەوە وامان لێبکات کەهیچ دەریچەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی خۆمان نەبینین ، ئەم ڕێکخستنەوەیە بە یەکێتی دەکرێت ئەگەر هەردوکلا هاوکاری بکەن . نابێ خۆمان بە ڕابردوو ببەستینەوە عیاندی لەسەر شتەووردەکان بکەین ، دۆخەکە وادەخوازێ لەنوێ حکومەتێک بە ڕێککەوتنی سیاسی پێکبهێننەوەو سەرۆکایتیەکی نوێش بۆ پەرلەمان هەڵبژێرنەوە ، دەبێ پارتی وگۆران ئەم درفەتە بۆ یەکێتی بڕەخسێنن و لەعینادی و غروری خۆیان دابشکێنن ، هەلومەرجەکە زۆر هەستیارو چارەنوس سازەو سیاسەت بە سنگفراوانی و لێبوردەیی  بەرهمی دەبێ نەک بە عینادی و غروری منداڵانە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies