ڕێباز فاروق گراوی : چاره‌ سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌رێم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ململانێی سیاسی حزبه‌كان دوو به‌ره‌ی جیاوازیی دروستكردوه‌ . هه‌ر تاكێك له‌ ئه‌لف و بێی سیاسی بزانێت له‌مه‌ تێده‌گات كام به‌ره‌ هۆكاری قه‌یران و ناكۆكیه‌كانه‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش ڕوونه‌ كام لایه‌نه‌ ده‌سپێشخه‌ر بوو بۆ كوتانی ته‌پڵی ناكۆكیه‌كان ، به‌ مه‌به‌ست ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كه‌ی راكێشا بۆ قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره‌ ، كه‌ كاردانه‌وه‌یی نه‌رێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌ .

پرسی كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و مامه‌ڵه‌ كردنێكی یاسایی و په‌رله‌مانیی له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ندێك لایه‌نی تر ، یاخود به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافق و دوور له‌ هه‌موو یاسا و پره‌نسیپه‌ دیموكراسیه‌كان شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی پارتی دیموكراتی بوو بۆ ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ، هه‌ردوو بۆ چونی پێچه‌وانه‌ بوون به‌ ناكۆكی سیاسی و ئه‌مرۆی قه‌یرانه‌كه‌ی پێكا .
ئه‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی ، چه‌ند كادیر و سیاسیه‌ك له‌ ناو حزبه‌ جیا جیاكانی هه‌رێم ، كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و گومانه‌ ، خه‌ڵكی كوردستان له‌ گه‌ڵ ئه‌م سازانه‌ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌ری سازشی لایه‌نه‌ كاندا بكرێت .
سلێمان عبدلله‌ ” كادیری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ له‌ سایتی خه‌ندان ده‌ڵێت :
ئەگەر سەرکردەی هێزە سەرەکیەکانی کوردستان لەسەرووی هەموویانەوە نەوشیروان مستەفا و ڕێبەرانی یەکێتی ، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و قۆناغە ، بتوانن بارزانی بەدەر بکەن لەململانێکان و وەکو سەرۆکێکی پێویستی ئەم قۆناغە ، سازان و کۆدەنگی سیاسی لەسەر دروست بکەن و پۆست و پێگەی ئەو ، بەهیچ مەرج و شەرتێکی سیاسی ( ڕەوا و ناڕەواوە ) گرێ نەدەن .
رایی ئه‌م به‌رێزه‌ بۆ سازان ، سازشه‌ به‌ ته‌واوی ماناكانی سازشكردن بۆ پارتی و بارزانی .
دکتۆر فایه‌ق گوڵپی ” نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی ” نه‌وا ” له‌ 9 ی 7 ی 2016 هه‌مان رایی هه‌یه‌ ، ئه‌م دوو به‌رێزه‌ به‌ نمونه‌ و كه‌سانی تریش به‌ هه‌مان ئاراسته‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ پارتی تامه‌زرۆی ئه‌م بیر كردنه‌وه‌یه ‌.
( ئه‌م قۆناغه‌ ! دیفاكتۆ ! بارزانی نه‌یكات ناكرێت و …. تاد )
من وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆی ده‌چم ئه‌م شێوه‌ بۆچونانه‌ ئه‌گه‌ر گۆران و لایه‌نه‌ هاو راكانی پێ رازیبكرێت ، دۆخی سیاسی هه‌رێم بزێو تر ده‌بێت بۆ چه‌قین و به‌ جێده‌مێنێ له‌ ئاست به‌روه‌ پێشوه‌چونی داخوازیه‌كانی خه‌لك و ده‌ستاو ده‌سكردنی ده‌سه‌لات و به‌ سیسته‌م كردنی دام و ده‌زگاو ده‌سه‌لاته‌كانی فه‌رمان راوایی هه‌رێم ، بگره‌ ئه‌م نمونه‌ كرچ و كاله‌ی دیموكراسی ناوچه‌كه‌مان له‌ ده‌ست ده‌چێت ، بالاتر له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی حزبی سیاسی هه‌یه‌ هه‌مان رایی پارتی و ئه‌م بۆ چونانه‌ یان هه‌یه‌ كه‌ پارتی تامه‌زرۆیه‌تی .
له‌ بری ئه‌وه‌ ، ده‌كرێت بڵێین : بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ناكۆكی لایه‌نه‌كان و سازان ، پارتی ده‌سبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت و په‌رله‌مان و حكومه‌ت كارا بكاته‌وه‌ و ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌ به‌ كارهێنانی دادگا و سه‌ربه‌خۆیی به‌ ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ببه‌خشێت ، ئه‌مه‌ له‌ ئه‌گه‌ری یه‌كه‌مدا ، ده‌رچه‌ و سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ ئاشته‌واییه‌كی بنه‌ره‌تی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ، هه‌رچه‌نده‌ غروری پارتی ئه‌م رێگا چاره‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌ گۆرناوه‌ ، ئه‌سته‌مه‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ، به‌لام له‌بری خۆ گونجاندنی ، كاری كرد بۆ په‌كخستنی په‌رڵه‌مان و حكومه‌ت و دوو ئیداره‌یی و ناو زراندنی سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كان به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما وه‌ك بریاره‌ حزبیه‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر بۆ به‌رێز ( نه‌وشیروان مسته‌فا ) كه‌ فشارێكی كلاسیكانه‌ی چروك بوو ، كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو بۆ له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌ و ره‌وینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌ كان ، كه‌ نه‌بوون به‌ فریاد ره‌سی دۆخی قه‌یراناوی ئه‌م حزبه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ، چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ش پێی نیگه‌ران بوون .
له‌ ئه‌گه‌ری دووه‌مدا ، دڵنیام كات به‌ فیرۆدان سودی نابێت بۆ گشت لایه‌نه‌كان ، ده‌مێنێته‌وه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆران و یه‌كێتی و كارتی نوێی هه‌ردوو حزب ، له‌ به‌رامبه‌ردا چی بكرێت ؟
بازدان به‌سه‌ر ئه‌م سركێتانه‌ی پارتی دایی خستوون ، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌كرێت ، ده‌سبردن بۆ رێگای نوێ تا لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك دڵخۆش بكات و به‌ قازانجی گشتی ته‌واو بێت و رێبكات ، پرۆژه‌ی نوێی گۆران و یه‌كێتی لێی چاوه‌روان ده‌كرێت شاده‌ماری چاره‌سه‌ر و پێكانی ئامانجه‌كان بن بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پارتیش له‌ رازی بوون ده‌كه‌وێته‌ ناچاری و ئه‌م قوره‌ گراوه‌ی كه‌وتۆته‌ ناو دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌ره‌وێته‌وه‌ .