دیلمان عەبدوڵا : سەردەمی هاڕینی رەخنەگران .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە تەواوی ووڵاتانی دیموکراسیدا ، نووسەرو ڕۆژنامەنووسان ، ڕۆشنبیرو چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ، ڕەخنە لەحکومەت و دەسەڵاتداران دەگرن ، لەپەنا ئەوەشدا پێشنیار دەکەن و پڕۆژە پێشکەش دەکەن ، هەتا حکومەت و دەسەڵات باشترین جۆری حکومڕانی پێشکەشی گەل بکات ، هەمو هەوڵێکی ئەو چوار تێزە ئەوەیە ، کە هەڵەو کەم کوڕییەکان چاک بکەن و بۆشاییەکانی دەسەڵات و حوکمڕانی ووڵات پڕ بکەنەوە ، بەومەبەستەش دەبێت یاساو کاروبارەکانی دەوڵەت ڕێکبخەنەوەو پرۆسەی سیاسی گەشەپێبدەن ، دەسەڵاتدارانیش دەبێت ، بوار بڕەخسێنن بۆ خەڵکانی بەتواناو گەنجانی ئارەزوومەندی بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی ووڵاتدا ، تا بتوانن لە دەزگا گرنگەکانی وەک پەرلەمان و حکومەتدا بەشداری بکەن و لەبڕیارداندا سەرپشک بن و لەیاسا دانانیشدا گڕوتینی گەنجانەیان هەبێت و جێبەجێ کاربن ، ئەم نەریتە لە ووڵاتانی پێشکەوتودا بۆتە مایەی هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی سیاسی ، لەهەمانکاتدا بۆتە هۆی هێنانە کایەی سەقامگیری ئابووری گشتی و دروستبونی هەلیکار و بوژاندنەوەی بازاڕ .

بەڵام لەهەرێمی کوردستان و لەئێستادا ، زۆرینەی ئەو توێژەی لەسەرەو ئاماژەمان پێدا لەسووڕی مت بووندان ، ئەوان بێ هیوا بوون لەوەی کە لەناو کاربەدەستانی حکومڕاندا ، گوێیەک هەبێت بۆ بیستن و چاوێک هەبێت بۆ بینن ، ئەم بۆچونە لەسەر ئەو چینەی کە رەخنەی دەسەڵات دەکات ڕەها نیە ، بەڵکو کاردانەوەی تاکە کەسیە، هەر ئەوەش وایکردوە کە کاری دەستەی گشتی و پێکەوەی نیە ، بەبێ جیاوازی ئایدۆلۆژی واتە ئەگەر هەشبێت بەتەنها ئایدۆلۆژیا و بیری تەسکی حیزبی و دینی کۆیان دەکاتەوە ، ئەوە ڕاستیە ، ئەو بێدەنگیە لە خۆڕا سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکو هەمومان دەزانین ئەو چینە دەسەڵاتدارەی کە لەپایتەخدا بونیان هەیەو کارێکی وایان کردوەو دەردی بێ هیوایان لەنێو خەڵکدا بڵاوکردۆتەوە ، هەموو نووسینێک هەموو ووتنێک بەڕوی خۆیدا بکرێت ، بەتیری دوژمنی دەزانن ، یاخود ڕەخنەو پێشنیار و بەرهەڵستیه جەماوەرییەکان هیچی قورسایەکی لەسەر حکومڕانانی پایتەخت دانەناوە ، کەواتە ئەم قۆناغەی کوردستان دەتوانین ناو بنێن ، سەردەمی هاڕێینی گفتوگۆو ڕەخنەو پێشنیارەکان ، بۆ دروستکردنی حکومڕانە خەمساردو بێ هەستەکان  .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت