شێرزاد وڵاتدۆست : قەیرانەکان بە کوێمان دەگەیەنن ؟.
قەیران ـ وشەیەک تەواو ئاشنا بە تەواوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ، وشەیەک شانە بە شان بە تەمەنی حکومڕانی حزبی کوردی لەهەڵکشان و فراوان بوون دایە ، بەجۆرێک لە 25 ساڵی ڕابردوودا کەم بوار ماوە لەم هەرێمە تووشی قەیرانی جۆراو جۆر نەبووبێت ، قەیرانگەلێک لەم 25 ساڵە بە هۆی نەزانی و نەشیاوی کاربەدەستانەوە بەرۆکی هاوڵاتیان بەرنادەن ، هەر لەبەرئەوە گونجاو دەبێت لەپاڵ ناوهێنانی هەرێمی کوردستان جاروبار بە هەرێمی قەیرانیش ناوی بهێنین .
ئەگەر بە وردی لە بنج و بناوانی گشت بوارەکانی ژیان لە هەرێمی کوردستان وردبینەوە ، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت ساڵانێکی پڕاوپڕ لە قەیران و تەنگ و چەڵەمەی جۆراوجۆرمان بەڕێکردووە ، بەجۆرێک خەریکە لامان ئاسایی دەبێت لە ژیانێکی پڕ لە قەیراندا بژین ، ژیانێک هاوشێوەی ڕۆژانی ئێستا کە بەهۆی بوونی قەیرانگەلی جۆراو جۆر و سەیر ژیانمانی خستووەتە حاڵەتێکی ناهەموارەوە ، بەڵام کڕ و مات وەستاوین و بە بێدەنگی خۆمان نیشانەی ڕازی بوونمان دەڕبریووە بۆ وەها ژیانێک !بەهۆی زۆری زەوەندی قەیرەکان نازنین باس لە کەم جۆریان بکەین ، بەشێوەیەک ئەگەر بێت و تەناتەن ناویشیان بهێنین چەند لاپەرەیکی دەوێت تەنیا بۆ ناو هێنان و باسێکی کورتیان ، لێرەدا ئەگەر بێت و ناوی بەشێک لەو قەیرانانە بێنین کە 25 ساڵە سەرهەڵدەدەن و پاش پینەو پەڕۆکی دەسەڵات ماوەیەک چارەسەر دەبن دواتر دەردەکەونەوە لەوانەش قەیرانی قەیرانی بەکخستنی دام و دەزگاکانی هەرێم و قەیرانی دارایی و قەیرانی سوتمەنی و قەیرانی کارەبا ، قەیرانی نەبوونی ئاو ، قەیرانی کەمی دەرمان ، قەیرانی ، قەیرانی نەبوونی دەرفەتی کار ، قەیرانی زۆری ئاوەرە ، قەیرانی بە کورسیەوە نوسانی دەسەڵاتدارانی ماوە بەسەرچوو ! ، قەیرانی .
بەڵام ئەوەی لێرادە گرنگە ئاماژەی پێبکرێت قەیرانی سیاسی و قەیرانی داراییە ، کە ماوەی دوو ساڵە کاریگەری تەواوی کردەوەتە سەر تاک بە تاکی کۆمەڵگا ، ئەمەش دوای برینی بودجەی هەرێم لە بەغدا و شکستهێنانی سیاسەتی نەوتی حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ ، هەروەها بەسەرچوونی ماوەیەی سەرۆکایەتی هەرێم و لەکارخستنی پەرلەمان ، ناکۆکیە سیاسیەکانی قوڵتر کردوەتەوەو زۆر بەی جومگە بنەرەتیەکانی دەسەڵاتی بەرێوەبردنی لاواز کردووە ، بوون و درێژە کێشانی ئەم دوو قەیرانە بەشێوەیەکی وەها و بێباکی دەسەڵات لەمەڕ چارەسەرنەکردن قەیرانەکانی دۆخی ئێستا بێگومان باردۆخەکە بەرەو خراپترین ئاست دەبات ، بەجۆرێک زیانی مەزنتر لەوەی ئێستا هەیە بەدوای خۆیدا دەهێن بەڵام زەردمەندی سەرەکی بەگشتی هاوڵاتیانی هەژار و کەم دەرەماتن .
لە کۆتایی جێی خۆیەتی بپرسین ئاخۆ دەکرێت لە لەژێر هەژموونی دەسەڵاتداریەکی حزبی وەهادا ، کەخۆی هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەم باردوۆخە پڕ قەیرانەیە ، ڕۆشنیەک هەیە بۆ چارەسەربوون و کۆتایی هاتنی ئەم قەیرنگەلەی بەرۆکی هەرێمی گرتووە ؟ بەداخەوە ئەگەر بمانەوێت وڵامێکی دروست بدەیەنەوە دەبێ دان بەوەدابنێین کە ئەستەمە لەژێر فەرمانڕەوەیەکی ڕۆچوو لە گەندەڵی و بێپلانی بەم شێوەیەی ئێستا ئەستەمە بتوانرێت دەرچەیەک هەبێت بۆ دەرچوون لەم باردۆخە ناهەموارە و هەر ئەم باردۆخە پڕ لە قەیرانەش دەمانگەیەنێت بە دەرئەنجامێک کە دەرچوون لێی کارێکی ئەستەم دەبێت .
- بابەتەکانی تری شێرزاد وڵاتدۆست
-
شێرزاد خدر حیدر: هەرێمی کوردستان لە لێواری کەوتن.
- -
شێرزاد خدر: مرۆڤکوژی لە کۆمەڵگای کوردی.
- -
شێرزاد ڕۆژهەڵاتی: باشوری کوردستان لە نێوان دوو تابڵۆ دا.
- All Posts