Serkewti-Cihaz

سەرکەوت فەتاح: سیاسەتی خورمژ دادی کەس نادات .

خەڵک و خواش دەزانێ، کە سەرچاوەی کێشەکانی هەریمی کوردستان، یاسای سەرۆکایەتی هەریمی کوردستانە. کە لەساڵی 2005 نوسراوەو، بارزانی خولیکی لەلایەن خەلک و، خولیکی لەلایەن پارلەمان وەک سەرۆکی هەریم هەڵبژیردا. نیو خولیشی جاریکی تر لەناو پارلەمانەوە خۆبەخشانە یەکیتی بۆی دریژکردەوە.

کاتیک چوار هێزی سەرەکی و بەشدار لە کابینەی هەشتەم، ویستیان لەرێی پارلەمان و، پرۆژەیاسایەکەوە، یاسای سەرۆکایەتی هەریم هەمواربکەنەوە، ئیتر پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئیعلانی شەری بەرامبەر ئەو چوار لایەنەکرد.

پارتی ـ بزوتنەوەی گۆرانی بەسەری مارەکە ئەزانی، بۆیە لەیەکەم کاردانەوەدا، کۆدەتای بەسەر پارلەمانی کوردستان و، سەرۆکەکەیداکرد. لەجیاتی ئەوەی سێ لایەنەکەی تر، لەگەڵ گۆران پرۆژەی هاوبەشیان هەبێت و، بێن بەرگری لە بزوتنەوەی گۆران بکەن، بەتایبەت یەکیتی و یەکگرتوو، خۆیانلیکردن بەناوبژیکەر. ئەمەش هێندەی تر پارتی لەسەر هەڵوێستە نایاسایی و نا دەستوریەکانی سورترکرد .! ئێستا کوردستان لەبەردەم قەیرانێکی سەختی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتیدایە، ناوچەکە وەک مەنجەڵێک باروتی لێهاتوە و ئەکوڵێ ، کەس ناتوانێ پێشبینی ئایندە بکا. بۆیە لەهەر کاتیکی تر زیاتر دەبێ هێزە سەرەکیەکانی کوردستان لەخەمی چاککردنی ئەم وەزعەدابن. ئەوەی تائێستە رونە :
یەکەم : پارتی سورە لەسەر پەکخستنی پارلەمان و حکومەت ـ ئەمەش لەقازانجی ئەودایە.
دووەم : چوار لایەنەکەش، هەر یەکەیان لە ئاوازێک ئەخوێنێ. لەو نێوەندەدا دوان لەم هێزانە، کە بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی یە، بەهەردولایان خاوەن 30 کورسی پارلەمانن، نایانەوێ یاساشکێنی بکەن و، لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی و، سیستمی پارلەمانی سورن.
سێیەم : هەرچی یەکیتی و، یەکگرتووی ئیسلامی کوردسانیشە، لەناو خۆیاندا دابەش بون، نەخۆیان لەناو خۆیاندا دەتوانن یەک دەنگ و رەنگ بن، نە جێگەی گرەو لەسەرکردنیشن.!
چوارەم : یەکی لە پرەنسیپەکانی دیموکراتیش پرۆسەی دەنگ دان و، دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەلاتە. بۆیە کاتی ئەوەیە هەمومان ڕووبکەینە یەکێتی و یەکگرتو و داوای یەکێ لەم دوو هەڵوێستەیان لێبکەین:
A : یان بچن لەگەڵ پارتی ریژەی یاسایی تەوابکەن بۆ کۆبونەوەی پارلەمانی کوردستان و، تەمەنی سەرۆکایەتی بارزانی دریژ بکەنەوە.!
B : یان برۆن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، زۆرینە دروستبکەن و، یاسای سەرۆکایەتی هەمواربکەن و، لەحکومەت بپرسنەوە و، دۆخی ئیستا چاک بکەن.

جیا لەو دوو بژاردەیە، سیاسەتی لەگەڵ گورگ گۆشتخواردن و، لەگەڵ مەڕ شینکردن دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی خورماو میوژەکەوە (خورمژ).

خەڵکی کوردستانیش دەبێ ئیتر بزانن، کام لەم هێزانە تۆپی قەپانەکەن و، هەڵویێستی ڕوون دەرنابرن.