ئازاد حەمدی: دوو تابلۆی قەشەنگ!

یەکێک لە برادەرە کانم، ماوەیەکی زۆربوو، نەم دیبوو. بەخەندەو بزەی سەر لێوەکانیەوە، بەبێ چاکو چۆنی بەرەو ڕووم هات و ووتی: وەرە، بزانم ئەڵێی چی؟ جوانترین تابلۆ لەم ماوەیەدا دێبیێتت کامەیە؟، لە کامە پێشانگا؟
بەبێ یەکو دوو ووتم: دوو تابلۆی هونەریم دیووە نابێت بەڕێزیشت نەت دێ بێت؟! هەردووکیشیان ئەبووایە لە شاری ڕۆشنبیری بووایا.
نا نا کاکە لەو شارەی ناوزەندیدیان کرد بە شاری چەقۆ وە شێن و ئیرهابی فیکری. بەڵام لە پاتەختی هەرێم. لەشاری ئارامی و سەقامگیری. لە شاری هۆڵاکۆبەزێن نیشان درا.
دوو تابلۆی هونەری زۆر جووان، زۆر قەشەنگ، نەک بە تەنیا هەوڵێر، بەڵکو هەمو کوردستان دی، نا بینی! بڕوابکە زۆرترین جەماوەر بینی.
یەکەمیان: شەلاقەکەی نا نا شەقەکەی لە مامۆستاکە وەشێنرا. بەو شەقازلەی دە بینم لە تونس لە ئەبولزید وەشێنرا!؟
دووەمیان: لێدانەکەی ڕابوون مەعروف. یەکەمجارە تابلۆی وا ببینم: ڕەنگی سورو گەش لەسەر رەنگی سوریی تێشیرتەکەی.!
بەڕاستی بەلامەوە هەردووکیان کاریگەر و هەرگیز بیر ناچنەوە. خوێنەکەی ڕابوونیش دەبێتە بە خوێنەکەی سیاوەحش. جا برا گیان نازانم تۆ دە ڵێیت چی؟
لەوەڵامدا بە تاسەوە باوەشی پیاکردم و ماچیشی کردم، ووتی بە قوربانت بم منیش هەمان ڕام هەیە.