دڵشاد مەجید: 16 ی ئۆکتۆبەر .. قوناغی سفرکردنەوە.!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

16 ئۆکتۆبەر ، ئەو وێستگەیەیە کە گەنجەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی.. شەرعیەتی دەسەڵات و حوکمداریان لە مەسعود بارزانی وەرگرتەوەو.!
بارزانیان لەحاکمیەتی ھەرێم .. کردەوە حاکمی تەنیا حزبەکەی خۆێی و زۆنەکەی خۆی.. بۆ ھەتا ھەتایێ لە پۆستی ڕەسمی و دەوڵەتداریان دوورخستەوە.
ھەرلەوێوەش ھەموو رێکەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی تاڵەبانی و ھاوڕێیەکانی لەگەل بارزانیان بە اتفاقیەی ستراتیجیەوەش.. سفر کردەوە..
پارتی و بارزانی ئەوەندەی 16 ی ئۆکتۆبەر بەخیانەت لەپێگەی بارزانی دەبینن.. ئەوەندە بەخیانەتی نیشتمانی نازانن..!!
چونکە 16 ی ئۆکتۆبەر دەرچوون بوو لە بڕیاری بارزانی .. رەتکردنەوەی بارزانی بوو وەک سەرۆک.. وەک فەرماندەی پێشمەرگە.. وەک مەرجەع.
ھەربۆیە ئێستا ھەموو ھەوڵی بنەماڵەی بارزانی گەراندنەوەی ئەو شەرعیەتەیە بۆ میتراتگرەکەی بارزانی ( مەسرور بارزانی).. ئەم شەرعیەتەش تەنیا لای یەکێتیە.. شەرعیەتی ھێزو زۆن..
لێرەوە دەتوانین قوناغەکانی دەسەڵات لەھەرێم پۆلین بکەین و دابەشی سەر دوو قوناغی جیاوازی بکەین ، ئەویش قۆناغی پێش و دوای 16 ی ئۆکتۆبەر ..
من قوناغی دوای 16 ی ئۆکتۆبەر ناو دەنێم قوناغی تەواو بوونی دەسەلاتی باوکە (شۆرگیرەکان!!).. سەرەتای قوناغی نوێی دەسەڵاتی نەوەی یەکەمی گەنجە میراتگرەکانی باوکە شوڕشگیرەکانە..!!
بەڵکو لەم قوناغە تەواوی سیاسیە پیرەکانی ھاوخەباتی باوکەکانیش دوورخرانەوەو و دوور دەخرێنەوە.. کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و دوورخستنەوەی بەشێک لە ( حەرەس و قەدیمەکان)، دەرھاویشتەی قوناغی نوێی دوای 16 ی ئۆکتەبەرە.
ئەم نەوەی نوێیەی ناو یەکێتی، لە 16 ی ئۆکتۆبەر شەرعیەتیان لەبارزانی باوک وەرگرتووە و ھیچ حسابیان بۆ نەکرد.. ئێستا ئەستەمە وا بەسانایی شەرعیەت بەکوڕەکەی بدەن و قبوڵی بکەن.. بۆیەیە ئێستا ھەموو توانای پارتی بەھەماھەنگی ھێزو کارەکتەرە سیاسیە دۆڕاوەکانی دوای 16 ئۆکتبەر بەئاراستەی دەسەڵاتی نوێی زۆنی سەوزە. ئەمەش وادەکات کە قوناغی داھاتوو قوناغێکی ساناو بێ ئارایشە نابێ بۆ میراتگرەکەی بارزانی باوک..
ئەم گروپە ھەروەک پارتیەکان ناویان ناون (گروپی خیانەتکاری ئۆکتۆبەر )ترسێکی گەورەیان لای پارتی دروستکردوە.. کە چۆن ئەم گروپە! ئەو جورئەتەیان ھەبووە لەدەرەوەی پارتی رێکەوتن لەگەڵ تەرف و دەوڵەتێک بکەن..کەپێشتر تەنیا ئەو کردەوانە و موفاجەئاتانە پارتی خۆی ئەنجامی دەدا.. ھەرگیز پارتی چاوەڕێی ئەو مفاجەئەیەی لەیەکێتی نەدەکرد .. بۆیە پارتیان تووشی شۆک و ترسێکی گەورە کردووە.
ئێستا پارتی ترسێکی حەقیقی لەیەکێتی(لەو گروپە!) ھەیە کەموفاجەئەی تر نەکەن… بۆیە مایەی سەرسووڕمان نیە.. نێچیرڤان بارزانی لەسەروبەندی کێشەی سەرۆک کۆمار.. بەئەمریکیەکانی ووتبوو… ( ئێمە دەترسین بەیانی لەخەو ھەڵسین.. یەکێتی لەگەڵ سوپای عیراق لەھەولێر بن..!!)
بەڵام دوای دەرچوونی کاندیدەکەی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار.. پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەموو تواناو ھەوڵی خۆیان ئاراستەی بەغدا کرد.. تا چیتر یەکێتی لەبەغدا پێگەی بەھێزتر نەبێ.. بارزانی باوک خۆی شەخسی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەی دەکات.