پشکۆ ناکام: ووردە باس.

پاش ئەو هەموو نەگبەتی و ماڵ وێرانییەی ڕژێمەکەی هەولێر و بنەماڵەی بارزانی هێنایان بەسەر خەڵکی کوردستان، تازە بە تازە حیزب و لایەنەکانی لە دەرەوەی هەولێر و لەبەردەم مایکەکانا عەرزی عەزەڵاتی خۆیان وەک دڵسۆز و غەم خۆری میللەت نیشان ئەیەن و ڕەنگە یەکێ نەیانناسێ ئەڵێ دەستیان بگرن با لەوە عەسەبی تر نەبن، بەڵام غیرەت نەیگرتن بەدەم دەعوەتێکی بنەماڵەی نەچن و بڵێن چۆن ئەم وەزعەتان بەسەر خەڵکا هێناوە هەر خۆشتان چاری بکەن. چونکە ئەوە ئێوەن سی و حەوت ملیار دۆلارتان لەقوت و داهاتی خەڵک دزیوە و ئێوە بەرپرپرسیاری نەهامەتییەکانی ئەم خەڵکەن، هەمویان بەپەلە پروسکێ گەشتنە خزمەت دەربار و نەیانتوانی لە بچوکی خۆیان دەرچن و بەدەپەنجە ئیمزایان کرد کە وەفدێک بنێرن بۆ بەغا بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەند تەمێ بکەن و لە هەموویشی زیاتر کۆمیدیا ئەوەیە کە سەرۆکی وەفدی ئەمجارەی (پارێزەرانی میللەت) هەمان ئەو کەسەیە کە بەهانەی ئابوری سەربەخۆوە میللەتی توشی ئەم نگبەتیە ژرد و بۆ پەنجا ساڵ داهات و قوتی ئەو خەڵکەی بەتاڵان برد و خستیە هەڕاجەوە و خۆشی وەک دابەزینی جارانی عەسکەر هەموو جومعە و خەمیسێک لە ئەنقەرەیە. ئەی ئەم وەفدە حەزەرلەوە ناکا لە بەغا پێیان بڵێن: ئەرێ ئەمە ئەو برادەرە نەبوو کە ئەیووت بەغا موفلیسەو “پورە” نینە! چ خێرە وا گێڕتان گۆڕی و هاتونەتەوە بۆ زەکات و سەدەقە! ئەی ئێوە نەتان ووت لەگەڵ بەغایا ئەبین بە دوو دراوسێی باش! ئەی کە ئێمە شۆڤێنی و مەزهەبی و داگیرکەر و دۆژمنی کوردستانین خێرە بۆ مووچەیەک کە خۆتان دزیوتانە چۆکتان دایاوە خۆ ئەوە بەغا نیە ئەو هەموو ملیار دۆلارەی لە قوتی خەڵک دزیوە و تا پەنجا ساڵی تر قەرزاری کردوون، ئەی ئەم دەسەڵات و بنەماڵەیە هەموو جارێک ئیمزا ناکا بۆ تەسلیم کردنی نەوتی هەرێم بە بەغا لەسەری مانگەوە دوایش ئەڵێ من ووتومە سەری مانگ بەڵام سەری کام مانگ؟ ئەوەم نەووتوە…
گەر وەفدی هاوڕێی سەرچاوەی بێ مووچە کردنی خەڵک ئەو پرسیارانەیان لێ بکرێ ئەڵێن چی و مەوقیفیان جی ئەبێ؟”هەر چەنە لەم ڕۆژگارەیە مەوقیف کەمالیاتە”..بوونی وەفدێکی وا بە سەرۆکایەتی کەسێکی وا وەک ئەو پەندەیە کە ئەڵێ” ئەو ڕۆژە قوڕ کرا بەسەری مریشکا کە ڕێوی کرا بە حاکم.
لەسەروبەندی دەربڕینی نارەزایەتیەکانی ئەم دواییە سێ جوارێک لە پارلەمانە کارتۆنییەکەی هەولێر خۆیان گیڤ کردوە و سلفیان لێیا بەرەوە سلێمانی تا بەشداری خۆپیشانان بکەن و تەخت و تاراجی دەسەڵات بکەن بە کەلاوە. بەڵام گوایا رێگریان لێکرا و نەهێڵرا خەوی بێ مووچەکان بێتە دی!! ئەم گروپی ئەیام زەمانی موعارەزەیە کە دووساڵە وەک شایەری دەسەڵات بەشان و باڵی حکومەتا هەڵئەیەن و لەگەڵ دەهۆڵ و زوڕنای کورسی و پارە بەیت و بالۆرەی چاک سازی ئەڵێنەوە و هەر هەفتەیەک چەن زانا و موفەکیرێکیان بە ناوی”ڕاوێژکار”وە لێ دائەمەزرێ بە تەعەهودی پارەلە دەسەڵات و بێ دەنگی لەوان..!! بەڕاستی مایەی پێکەنینە تۆ خۆت لە هەولێر بی و نوتقت لێ نەیە و حەسانەی بەناو پارلەمانتاریشت هەبێ و چاک بزانی تا لە هەولێر جوڵە نەکرێ دەسەڵات باکی بە هیچ نیە،کەچی بتەوێ بێیت و لە سلێمانی نارەزایی بنوێنی و وا نیشان بەیت کە تۆش لە بەرەی خەڵک و مافەکانی ئەوی، ئەم سیناریۆ فاشیلەشییان وەک ئەوانی تریان لای خەڵک هەر زوو پەردەی لەسەر لابرا و نە کەس بۆیان گریا ونە چەپڵەشیان بۆ لێدرا، چونکە گەر یەک تۆز هەست بە موعاناتی خەڵک بکەن فەرموون ئەوە خۆتان لە هەولێرن و معاش خۆری دەزگایەکی کارتۆنین بەناوی پارلەمانەوە دەفەرموون جوڵەیە بکەن، بەگژا جونەوەیەکی دەسەڵات بنوێنن، ناڕەزایەتی لە ناوماڵی خودی دەسەڵاتا بە ئەنجام بگەیەنن، ئێوە رۆژگارێک بوو ئەتاننەڕان ئەبێ سیستەممی حوکم بگۆڕدرێت، کەچی ئەمڕۆ ناتوانن تەنها دروشمێک لە شارێکەوە ببەن بۆ شارێکی تر! دیارە بۆن و بەرامی وەزارەت و وەکیل و پارلەمان و راوێژکار لە پەل و پۆی خستوون و نیمچە ئفلیجێکی سیاسین و گلەیی لە ئفلیج ناکرێ.
کاتی خۆی برادەرێک ووتی: پەلەمەکەن لە حوکمتان بۆ سەرۆکی ئەم کابینە تازەیە چونکە ئێمە تا ئێستا خۆیمان نەدیوە و تەنها” تارمایی”یەکیمان دیوە و کێ ئەڵێ ئەمە تارمایی کەسێکی دڵسۆز و باش نیە!! جا دوای ئەوەی ئەم تارماییە بەسەر خەڵکی هێناوە ئەبێ هەموو دوعا بکەین خودایە خۆی دەرنەکەوێ، ئەمە تارماییەکەیەتی وامان بەسەر ئەهێنێ ئاخۆ خۆی دەرکەوێ چیمان لێ بکا و چیمان بەسەر بێنێ.. خودایە بمانپارێزی لە تارمایی و حیزبی تارماییەکان.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies