کاوسێن بابەکر: پۆپۆلیزم ئەو تراویلکەیەی ئامانجی ستراتیژیمان لێ وون دەکات.
پۆپۆلیزم یان خەڵکگەرایی وەک نەخۆشیەک لەکوردستاندا بڵاو بۆتەوە، ئەم دیاردەیە حزبەکانی گیرۆدەکردووە و وایلیکردون کە لەپێناوی دەستکەوتێکی حزبی هەنوکەیی تەسک، بەرنامەو ئامانجە ستراتیژیە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیان پشتگوێبخەن. پارتیەسیسیەکان دەیانەوێ دەستەڵات بگرنە دەست و ووڵات بەڕێوە بەرن، لەکاتێکدا ناتوانن بەسەر کێشە ناوخۆییەکانی خۆیاندا سەرکەون! بۆ خۆدزینەوە لەکەموکوڕی و شکەستەکانیان پەنا بۆ پۆپۆلیزم دەبەن و دەکەونە ناو تەڵەکەیەوە! کەدەبێتە هۆی پاڵنانی پارتەکان بۆ ڕازیکردنی خەڵک و شەقام لەسەر حسابی ئامانجە ستراتیژیەکان بەهەر نرخێک بێ و پشتگوێ خستنی پەرەپێدانی ستراتیژی ئامانجە دوورمەوداو مام ناوەندەکان. بۆنمونە ئەوپارتانە ناچاردەکرێن گرنگی بە کێشە هەنوکەییەکان بدەن نەک گرنگیدان بەئامانج و بەرنامە ستراتیژیە دوورمەداکان و رێکخستنەوەو گەشەدان بە هەیکەلی ڕێکخراوەیی ناوخۆ کە لەگەڵ هەلومەرجە گۆڕاوە نوێکاندا بێتەوە بەئاڕاستەی بەدیهێنانی ئەو ستراتیژیانەی ئایندەی نیشتمان و نەتەوەیان پیوە بەندە. ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرەتسک بوونەوەی دەرفەتەسیاسیەکان بۆ مانەوەی بەهێزەوەی پارتەکان لەسەر شانۆی سیاسی هەڵبەزو دابەزکەر و ووردە ووردە توانەوەیان لەگەل نیشتنەوەی کەف و کوڵ و هەراوزەنای پۆپۆلیزمدا! بەتایبەت لە ووڵاتانی تازە ئاشنا لەگەڵ دیموکراسیدا.
تەنها بەدەستهێنانی تواناو شێلگیری بۆ چاوتێبڕین و سووربوون لە سەر ئایندەیەکی جوان و پێشبینی گۆڕانکاریەکان دەرفەت بە پارتی سیاسی دەدا کەتوانای ڕۆیشتنی هەبێ لەگەڵ داواکاریە هەنوکەییەکانی خەڵک و گۆڕانکاریە دێموکراسیەکان و بەشێوەیەک ئەو ئامرازانە ببنە ڕێچکەیەکی کرداری کەببێتە پاڵپشت بۆ پارتی سیاسی بۆ نەخشەدانانی ستراتیژی، سیستماتیکی هەنگاو بەهەنگاو.
کاتێک پارتی سیاسی ئامادەی هەڵکردن دەبێ لەگەڵ گۆڕانکاریە پێشبینیکراوو نەکراوەکان کە هەیەکەلی ڕێکخستنی بەپێی بەرنامەو پێڕەوێکی نیشتمانی نەتەوەیی پێشکەوتنخواز واڕێکخرابێ کەنوێنەوەرەوەی خەونی هەنوکەو ئایندەیی خەڵک و دۆخە پڕ لەهەڵبەزو دابەزەکەبێ و تراویلکەی پۆپۆلیزم وا بەرچاوی لێڵ نەکات دواڕۆژ نەبینێ، ئەوەش مانای ئەوەیە کە شێکردنەوەی بەردەوامت هەبێ بۆ ژینگەی سیاسی کۆمەڵایەتی دەوروبەروڕاهاتن لەگەڵ گۆرانکاریەکان و بەشداری پێکردنی خەڵک و ئەندامان و دۆستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشێوەیەکی پان و پۆڕ، واتا وا لێکئاڵای یەکتر دەبن بەئەندازەیەک بەرنامەو دروشم و داواکاریەکانی تۆ دەبنە بەرنامەودروشم و داواکاریەکانی خەڵک و شەقام نەک بەپێچەوانەوە.
- بابەتەکانی تری كاوسەین ىابەکر
-
کاوسێن بابەکر: حزب لەنێوان گۆڕان و پوکانەوەدا.
- -
کاوسین بابەکر: هەرێم لەئەگەری بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردندا.
- -
کاوسێن بابەکر: بێدەنگی مانای ڕازیبوون نیە!
- All Posts