سەردەشت محەمەد: زستان و شانەنوستوەکانی داعش.
ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەوڕێکخراوەی کە مانگی نیسانی ساڵی 2013 دا لەژێر ناوی “دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام” بەفەرمی خۆی ڕاگەیاند و وەک خۆیان ئاماژەیان پێدەدا، ئامانجیان دروستکردنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە عێراق و شام و دەستیان دایە پەلاماردانی هێزەکانی عێراق و هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان و لەئەنجامی ئەو ڕوبەڕوبونەوانەدا هەزاران پێشمەرگەی کوردستان بۆبەرگری لەخاکی کوردستان شەهیدو برینداربون تادواجار دوای سەدان جار شەڕوو ڕوبەڕووبونەوە هێزەکانی پێشمەرگە بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانن توانیان سەرکەوتن بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەدا ڕابگەیەنن، ئەگەرجی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە بو بەهۆی کۆتایی هێنان بەڕێکخراوی داعش وەک هێزێکی دیاریکراو ئەوشوێنانەی کە داگیریانکردبوو هەموویان لەدەستدا، بەڵام پاشماوەی ئەو هێزانە وەک شانەی نوستوو تائێستا بونیان هەیەو مەترسیان بۆسەر گیانی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەو کۆتایی نەهاتووە و ناوبەناو و هەرجارەو لەشوێنێکەوە پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەو خەڵکی سڤیل دەدەن، بەڵام ئەم هێرش وپەلاماردانانە لەناوچەیەکەوە بۆناوچەیەکی دیکەو لەوەرزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە جیاوازەو بەتایبەت لەوەرزی زستاندا هێرش و پەلامارە تیرۆرستیەکانیان بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگەو خەڵکی سڤیل و بەتایبەت دانیشتوانی ئەوگوندانەی کەنزیکین لێیانەوە و بۆشایی ئەمنیان تێدایە زیاتردەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەوەرزی زستاندا ڕوودەدەن و بارودۆخی کەش و هەوا لەبارتردەبێت بۆ ئەو شانەنوستوانەی کەهێشتا وەک مەترسی لەناوچەکەدابونیان هەیە.
هەرئەمەش وادەکات کە هەمووکات و بەتایبەت لەوەرزی زستاندا ئەرکی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت وەزارەتی پێشمەرگە قورستربێت و پلان و بەرنامەکانیان چڕتربکەنەوە بەمەبەستی پوچەڵکردنەوە و تێکشکاندنی هەرهێرش و پەلامارێک کەلەلایەن پاشماوەی چەکدارانی داعشەوە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە بدرێت و ڕێگە نەدرێت داعش سود لە گۆڕانکاریەکانی دۆخی ئاووهەوای وەرزی زستان وەربگرێت و پێویست دەکات هێزەکانی پێشمەرگە بەپلان و تەکنیکی نوێوە لەم وەرزەدا پارێزگەری لە گیانی خۆیان و خاکی کوردستان بکەن، چونکە بەپێی ئەو ئەزمونەی کە لەڕابردوودا لەگەڵ چەکدارانی داعشدا هەمانە وەرزی زستان وەرزی هەستانەوەی شانە نوستووەکانی داعش و زیادبونی چالاکییەکانیانە.