کاوسێن بابەکر: ژەهر بکوژێکی سوکو ترسنۆک لەتاریکیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ژەهر خوارد کردنی سیاسی لەکوردستان ولەم دواییەدا لەناو یەکێتی لەحالەتەوە خەریکە دەبێتە دیاردە، بافڵ تاڵەبانی و مەلابەختیار و وەستا حەسەن لەئێستاداو ئەگەری دەیان سەرکردەی تریش لەناو یەکێتی وحزبەکانی تردالەڕابردوو و ئێستادا، پێویستی بەلەسەر راوەستان و شەنوکەوێکی ووردی سیاسی،کۆمەڵایەتی، قانوونی هەیە، تەنها سوکو ترسنۆکەکان، پەنا بۆ ژەهردەبەن،کوشتن بەژەهر سوکترین وترسنۆکترین و قێزەونترین جۆری کوشتنەوهەر بەبیستنی خەڵک بێزی لێدەکاتەوەو داوای سزادانی قورس بۆ بکەرانی دەکەن، لەبەر ئەم هۆیانە:
1- هەموو ژەهرخواردنێک سوربوونی پێشوەختە(سبق الاصرار)ه چونکە بکوژ بەخوێنێکی ساردەوە ئامادەکاری بۆتاوانەکەی دەکات.
2- کوشتن بەژەهر بەدزیەوەو لەپەناوە دەکرێ نەک ڕووبەڕوو.
3- ئەمجۆرە کوشتنە زیاتر کەسانی نزیک لەقوربانیەکە یان لەڕێی ئەوانەوە ئەنجام دەدرێ واتا متمانەی دۆستایەتی وخزمایەتی و هاوپیشەیی قوربانیەکە، بەخراپ کەڵکی لێوەردەگیرێ.
بۆیە قانونیش سزای زۆر قورسی بۆ داناوە کەماددەی 406/ب لەسزای سزادانی عێراقی ژمارە 111ساڵی 1969 ئیعدامەو ئەگەر قوربانیەکەش نەمردبوو ئەوە بە شروع دادەنرێ کە سزای هەتا هەتاییە.
هەوڵدان بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بەکوشتن ئەویش بەژەهر، لەپێش مێژووە وە هەبووە، لەئێستادا ماددەی ژەهراوی جۆربەجۆر لەبەردەستدان، لەوماددانە زەرنیخ، جیوە، زۆر ماددەی تر ناویان دەهێنرێ، ئەوژەهرانە ئەگەر بەبڕی زۆر نەبێ کەسەکە دەستبەجێ ولەچەند ڕۆژێکی کەمدا ناکوژێ و نیشانەکانی بەتوندی لێدەرناکەوێ، بەڵکو ووردە ووردە وئەگەر بڕەکەی کەمبێ ئەوا وەک نەخۆشیەکی درێژخایەنی لێدێت وئەگەری چاکبونەوەشی زۆرە.
لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەو بەڕێزانەی ژەهرخواردکراون خۆیان داوا پێشکەش بەدادگا نەکەن، دەبێ داواکاری گشتی بێتە سەر خەت و داوا پێشکەش بکات و لەم دۆخە ژەهراویە بکۆڵێتەوە، لەخۆراکی ئێکسپایەرو ماوەبەسەرچومان کەم نەبوو، ئەوەشی هاتۆتەسەر،خەریکە هەموومان گومان لەژەهرخوارد کردنی خۆمان بکەین و لەهەمووخواردنێک سڵبکەینەوە،کەسانی نەخۆشی دەستەڵات و(داء العظمة)مان کەم نین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت