ئەندازیارێکى بلیمەت ملیارێک مرۆڤى لە هیند رزگار کرد.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ئامادەکردن و وەرگێرانى/ عوسمان عومەر
ووڵاتى هیندستان بەدەست کێشەى هەژارى و نەخۆشى و نەخوێندەواریەوە دەیناڵاند، خەونى گەنجەکان کۆچکردن بوو بۆ وولاتانى بیانى، بەلام دکتۆرو ئەندزیار بالیگا- Baliga وەک سەرۆکى دەزگاى گەشەپێدانى ئەلیکترۆنیاتى وولاتى هیندستان کارى دەکرد، بەپرسیارێک دەستى پێکرد و گوتى:
بۆچى منالەکانمان والێبکەین کە کۆچ بکەن و لاى کۆمپانیا بیانیەکان کاربکەن، ئەى بۆچى وانەکەین کۆمپانیا بیانیەکان کۆچ بۆلاى ئیمە بکەن؟ کەچى لاى خۆمان گرنگى بە خوێندەوارو گەنج نادرێت بۆیە بەرەو هەندەران رادەکەن و لەوێش پێیان دەلێن درۆ دەکەن، وولات بەهەشتە چ بەهەشتێکە چ خۆشگوزەرانیەکە تا گەنجەکانمان لەو خۆشیە ڕابکەن.
ئەو ئەندازیارە پلانى دامەزراندنى شارێکى ئەلیکترۆنى پیشەسازى، تەکنۆلۆژیاى زانیارى کە لەماوەى 10 ساڵ دا یەک ملیۆن خوێندکاریى تەکنۆلۆژیاى زانیارى دەربچوێنى. لێرەدا حکومەتى هیندستان متمانەو دەسەلاتى پێ بەخشى و ناوچەیەکیان بۆتەرخان کرد لە ناوچەیەکى گەورە لە خواروى شارى بەنگەلۆرى هەژار. بەداخەوە دەلێم حوکمەتى خۆمالى خۆشمان لەبەر ئەوەى مدینە شۆرشى چەمچەمال کە خاوەنى زۆرترین قوربانى و ئەنفال و شەهید لەخۆ دەگرێت، ڕیگە بە کۆمپانیاى دانەغاز نادات کە کۆنتراکتى کۆرۆمۆرى کردووە کۆمپانیایەکى پترۆکیمیاوى و شارێک و ڕاکیشانى بۆرى غاز بۆ سلیمانى رابکێشى، چونکە دەکەوێتە دەڤەرى سەوزەوە هەزاران هەلى کار بۆ ئەو خاوەن شەهیدانەو کەس و کاریان و سەدان خاوەن بروانامەى ئەندازیارى لەو شوێنە دەبونە خاوەن ئەزمون بۆیە ناچار ملیاران دۆلارى قەرەبووی دایەوە بە دانە غاز، ئیستاش دەلین 28 ملیار دۆلار قەرزارین.
سەرەتا 7 پەیمانگاى تەکنۆلۆژیاى پێشکەوتوى دامەزراند 50 هەزار خوێندکاریى لەخۆ گرت و هەرخوێنکارێک لاپتۆپێک و هیلێکى ئەنتەرنێتى پێ دا. 30 ساڵە کورد حوکمڕانى خۆى دەکات تا ئیستا نەیتوانیوە چارەى کێشەى غازو نەوت و کارەبا بکات و جگە لەوەش ئەو کارگانەى سەدام لە کوردستان داینابوون زۆربەیان دزران و فرۆشران لەلایەن هەندێ بەرپرس و خۆیان و کەس و کاریان. زۆر شتى تریش لێرە بوار نابێ باسى بکەم، زۆربەشمان بە بەرپرسانیشەوە چاک دەزانن.
لەو 50 هەزارە، 2400 خوێندکارى سەرکەوتوى ناردە ئەمریکاو ئینگلتراو ئەلمانیا کە گەرانەوە خوێندکارەکانى تریان راهێنا و ئەوانەشى نەگەرانەوەو لەوێ مانەوە، هەموو سالێک مانگێک دەهاتنەوە ئەو شارەو ئەزمونى خۆیان بۆ ئەوانى تر باس دەکرد.
بۆ ئەوەى هانى کۆمپانیا بیانیەکان بدات، بێن لە هیندستان وەبەرهێنان بکەن، زەوى بە خۆرایی پێدان و لە باج دان بەخشینى، بەمەرجێک هەزار هاوولاتى هیندى دامەزرێن، کەچى لەوولاتى خۆمان دەبێ کۆمپانیا تەنها بۆ خۆیان بێت، بۆ بەرپرسى خۆیان بێت لەدەڤەرى خۆیان بێت و کەس و کارى خۆیان خاوەنى بن و تادێت باج زیاد دەکەن لەسەر ئەستۆى هاوولاتیان و کەچى بەرپرسى خۆمان لەسەر رێگەى ئاوەڕۆ پرۆژەى دروستکردوە و لافاو زیانى بەهاوولاتیان گەیاندوە، کەچى سەرۆکى حوکمەت گوێى خۆى لێ خەواندووە.!کورى خۆیان دەبێتە سەرۆکى زانکۆ کەبۆنى شیرى خاو لەدەمى دێت.!
بالیگا خۆشى سەردانى چەندین کۆمپانیاى گەورەى جیهانى کردوەو ئاسانکارى بۆ کردون تا بێن لەهیندستان کاربکەن و توانیویەتى 103 گەورە کۆمپانیاى تەکنۆلۆژیاى جیهانى وەک ( فێربۆ، هیولیت باگرد. مۆتۆرلا. ئینفۆ سیس، سیمنس و ئاى تى و ساتیم رابکێشیـە وولاتەوە کەچى ئەوانى خۆمان بە پارەى دزى لەمیلەت دەچن لەوولاتى ئەمریکا و وولاتانى ئەوروپا ڤیلا و کۆشک وتەلارى پێدەگڕن.
دواى ئەوەى هیندیەکان لێیانەوە فێربون خۆیان 1500 کۆمپانیاى هیندى یان دامەزراند و بەرنامەى کۆڵ سەنتەریان دامەزراند، دواتر حکومەتى هیندستان بریارى دامەزراندنى 3 شارى ترى ئەلیکترۆنى دامەزراند، لە ئیستادا شارى بەنگەلۆر خودى خۆى ئیستا بەرنامەو خزمەتگوزارى تەکنۆلۆژى 33 ملیار داهاتیەتى بۆ زانیارى خوێنەرانى، رێژەى دانیشتوانى بەنگەلۆر لەم 20 سالەد 4 هێندە زیادى کردووە ژمارەى دانیشتوانەکەى 11 ملیۆن کەسە کە 3 ملیۆن کەس بووە. ناوەندى داهاتیان 11 بەرابەر زیادى کردووە و ئێستا گەورەترین مۆدێرنترین شارە.
هیواو ئامانجى هیند هەر بەوەوە نەوەستاوە نزیکەى 4 ملیۆن خوێندکار لە 1832 دەزگاى پەروەردەیی تایبەتمەند بە تەکنۆلۆژیای نوێ لە زانیارى پلازما و نانۆ,گەیاندن و پەیوەندى کردن بۆئەوەى لەگەل رەوتى پێشکەوتنى دونیا بێ و دوانەکەوێ.
لەکۆتایی ئەم بابەتە دەلێم هیچ رێگەیەک نییە تا پێشبکەوی تەنها پێشخستنى بوارى پەروەردەیی نەبێ بۆ نمونە ئەلمانیاو ژاپۆن لە پەنجاکان دەستیان پێکرد، چین لەنەوەدەکان, هیندستان لەنەوەدەکانى سەدەى ڕابوردو تورکیاو بەرازیل لە سالى 2000 وە, ئەسیوبیاو رواندا لە 2010 کەچى ئیمە سۆمال لاساییمان دەکاتەوە لە پاشکەوتى موچەو دزى و گەندەلى. ئەم وولاتانەى وەک نمونەیەک هێنرانەوە لەماوەى 10 ساڵ دواى چاککردنى سیستەمى پەروەردەیی پێشکەوتنیان بەدەست هێنا، با کوردیش لە 2022 وە دەست پێبکات و پێش هەمو شتێک چاککردنى سیستەمى پەروەردەیی خوێندنى باڵا بێت ئینجا بەخۆدا بچنەوە چیتر ئازارى گەل نەدەن دواتر مێژوو رەحمیان پێناکات.

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت