دکتۆر کامەران مەنتک: کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا.

وتەیەكی پێویست.
گومانی تیانیە كوردستان ئەمڕۆ لە سەختترین قۆناغی خۆیدا دەژیت، گەلی كورد لەژێر سایەی حیزبی گەندەڵ و سەركردایەتیەكی خۆپەرست و نابەرپرس، خەریكە رۆژ بەرۆژ زیاتر خاكی كوردستان لەدەست دەدات و دیمۆگرافیای كوردستان بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دێتە گۆڕین، ماكینەیەكی میدیایی زەبەالح كار بۆ فریودانی رای گشتی كوردستان و ساختەكردنی مێژوو دەكات، لەنێو ئەو جەنجاڵیەدا هەوڵمداوە بەوردی چاودێری رووداوەكان بكەم و خوێندنەوەو شیكردنەوەیان بۆ بكەم، تاكە ئامانجم لەمەدا خزمەتكردنی نەتەوەكەی خۆمە و دەمەوێت ئەگەر بۆ كەمێكیش بێت برینەكانی ساڕێژ بكەم.
جێگەی داخە لەژێر ئاڵا بەناو ئازادی و لەژێر دەسەڵاتێكی بەناو كوردیدا، ئەوەی دژی كورد دەگوزەرێت، هیچ دوژمنێكی كورد، لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا زاتی ئەوەی نەكردووە بیكات، سەر زەمین و ژێر
زەمینی ئەو واڵاتەیان تاڵان كرد و لەسەر سكی برسی خەڵك، ورگی خۆیان گەورە دەكەن و هەموو بەها پیرۆزەكانی ئەم واڵتەیان بێبەهاو چرووك كرد، هیچ پیرۆزیەكیان نەهێشت، لەوەتەی وەك كلۆ لەشاخەكان هاتنە خوارەوە و هێرشیان كردە سەر شارەكان، لەگەڵ خۆیان واڵت فرۆشی و سیخوڕیكردن بۆ داگیركەرانی كوردستانیان هێنایە ناو دڵی مییلەت و هەموو خەون و ئومێدێكی تاكی كوردیان بە نیشتمانەكەی ریسوا كرد، وایان كرد، خەڵكی كوردستان بەئاشكرا رەحمەت بۆ رژێمێكی دیكتاتۆری وەك رژێمەكەی سەدام حوسێن بنێرێت، كە بەهەزاران گەنج و ژن و منداڵی كوردی ئەنفال كرد و هەڵەبجەو ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی كوردستانی كیمیا بارانكرد، بەشێكیان بوونەتە بەكرێگیراوی توركیاو بەشەكەی تریش بەكریگیراوی ئێران، هەندێك بەناو حیزبی بچووكی تر لەو ناوەندەدا دەلەوەڕێن و سیخوڕی بۆ هەموو لایەك دەكەن! لە باشووری كوردستان دا پیشەی سیخوڕیان كردە باشترین پیشە و نەك تەنیا سەركردایەتیان، بگرە كەسانی خوارەوەی حیزبەكانیش لەلایەن دەزگا سیخوڕییە هەرێمیەكانەوە بەكاردەهێنرێن، بەم چەشنە باشووری كوردستان بۆتە گۆڕستانی هەموو كوردە دڵسۆزەكانی پارچەكانی تر و لێرەوە كار لەسەر پاكتاو كردن و تێكشكاندنی میللەتێك دەكرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەردوو بەشی پەرتوکەکە، کلیک بکەرە سەر/

کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا – بەشی یەکەم

کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا- بەشی دووەم