ڕێباز مام شۆرش: سه‌رکرده‌ى دادپه‌روه‌ر‌.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک و هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و شارو شارۆچکه‌ و گوند و گه‌ره‌گ و ده‌سته‌ و گروپێک پێویستى به‌ که‌سێک هه‌یه‌ سه‌رکردایه‌تى بکات، بۆ ئه‌وه‌ى داخوازى و کێشه‌ و گرفته‌کان بگات به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، بوونى سه‌رکرده‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى کاروبارى خه‌ڵک راى بکات و نه‌یه‌ڵى ئاشوب له‌ ناوخۆى وڵاتدا دروست بێت.
کاتێک خواى گه‌وره‌ دروستکراوه‌کانى دروستکردووه‌، جیاوازى نه‌کردوه‌ له‌ نێوانیاندا که‌ ئه‌مه‌ ئاغایه‌ و ئه‌وه‌ سه‌رکرده‌یه‌ و ئه‌وه‌ باوکه‌ و ئه‌وه‌ خوێنداواره‌ ئه‌وه‌ دۆله‌مه‌نده‌ و ئه‌و هه‌ژاره‌ و ئه‌وه‌ نیره‌ و ئه‌و مێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستان جیاوازییه‌کى زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رکرده‌ و ژێر ده‌سته‌کانى له‌نێوان نێرو مێ ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، جا زۆرجار ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ له‌سه‌ر حیسابى خه‌ڵکه‌ و هه‌ندێک جاریش له‌سه‌ر حیسابى راپۆرتى درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ و چه‌وسانه‌وه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى مێژوو بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و سه‌رکرده‌وه‌ و رابه‌رانه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵات بوون چۆن زاڵم و دیکتاتۆر ده‌رچووین، وه‌ک قارون و هیتله‌ر و فیرعه‌ون و سه‌دام و به‌شار ئه‌سه‌د و زۆرێک له‌ سه‌رکرده‌کانى تیرى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ هۆى داد په‌روه‌ر نه‌بوونییان له‌گه‌ڵ میلله‌تى خۆیان.
پێخه‌مبه‌رمان (ص) ده‌فه‌رمووێت خراپترین شوان ئه‌وانه‌ن که‌ به‌زه‌ییان نایه‌ته‌ به‌ ژێر ده‌سته‌کانیاندا. به‌ڵام ئێستاش به‌هۆى نه‌بوونى مووچه‌ و پاره‌ بۆ پرۆژه‌ بۆته‌ هۆى دروستبوونى بێکارى و قورسبوونى ژیان، هۆ کاره‌که‌ى نادادپه‌روه‌رى سه‌رکرده‌کانمانه‌ به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌وا پاره‌ى نه‌وتى چه‌ندین ساڵه‌ به‌قاچاغ فرۆشراوه‌، پاره‌ى گومرگ پاره‌ى زه‌ریبه‌ و باجى راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ پاره‌ى ئاو کاره‌با و پاره‌ى شیرینى نه‌وت، سەرکردەی نادادپەروەری دروستکردووە.
هیواخوازم سه‌رکرده‌کانمان داد په‌روه‌ربن چیتر ژێر ده‌سته‌کانیان نه‌چه‌وسێننه‌وه‌ پاره‌ى نه‌وت و پاره‌کانیتر به‌ یه‌کسانى به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌کانیاندا دابه‌ش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چینه‌ى ئێستا به‌ گه‌وره‌ى هه‌ستى پێ ده‌کرێت نه‌مێنێت و گۆێ له‌ خه‌ڵکیش بگرن.
بتوانین چاکسازى بکه‌ن له‌پێناو ژیانى شایسته‌ و ئاوه‌دانى کوردستان، جوان فه‌رموویانه‌ مرۆڤ ئه‌و بونه‌وه‌ریه‌ له‌ روخساردا نه‌گۆردرێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ناخ و دڵه‌وه‌ بگۆردرێت و چاکسازى بکات، که‌ نیتوانى ئه‌مه‌ بکات ئه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ مرۆڤێکى بچوکه‌ و دیلى ئاره‌زوه‌کانیه‌تى.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت