رێیاز مام شۆرش: گیرو گازی تێگەیشتن لە دیموکراسی.

ئەگەر سەرنجێکی زانستی لە ئێستای تێگەیشتین لە چەمکی دیموکراسی بدەین، دەبینین لەگەڵ سەرەتایی خەملێنی دیموکراسیدا، جیاوازییەکی گەورە هەیە.
راستە دیموکراسی زادەی ئەندێشەو پێویستییە، کۆمەڵایەتییەکانی ئەوروپا و سەرکەوتنی شۆرشی پیشەسازیان بووە، بەڵام وەکو پرەنسیپێکی کۆمەڵایەتی و پێویستیەکی سیاسی، جگە لە بەدیهێنانی باشترین سیستەمی سیاسی بەشەریەت و ئازادییەکانی تاک و کۆی کۆمەڵ، چ زیانێکی هەیە ئەگەر لە ناو گەڵانی دیکەدا بە پێی تایبەتمەندی گەڵان، دوور لە چاو لێکەری، جێ بەجێ بکرێت.
– کام زانستی مرۆڤایەتی لەناو گەڵێک خوڵقابێ، بۆ گەڵانی دیکە زیانی هەبووە.
– کام یاسای بابەتی گەڵان و کۆمەڵەکان، لە ناو گەڵ و نەتەوەیەک سەری هەڵدابێ، لە ناو گەڵانی دیکدا سودی لێوەر نەگیراوە.
– کام تێۆری ئابووری، بیردۆزی زانستی و رێبازی فەلسەفی و داهێنانی تەندروستی داهێنراو پەل و پۆیان بۆ ناو گەڵانی دیکە نەهاویشتووە.
– لە زانستی کۆمەڵایەتیدا جیاوازی نەتەوەکان رەگەزەکان چینەکان، بەرژەوەندییەکان، نیشتیمانەکان و دەسەڵاتەکان دەسەڵمێنن.
بۆیە دیموکراسی هەمیشە لە پەرەسەندندایە، هەرکاتێک رژێمێک حیزبێک، یان دەسەڵاتدارێک رێگای لە بنچینەکانی پەرەسەندنی پرۆسەی دیموکراسی بگرێ، وەک ئەوە وایە کۆمەڵ دووچاری نەخۆشی بکات، کە کۆمەڵگاش نەخۆش کەوت سەرەتاپای دەبێتە جەستەیەکی کوشندە.
– ئەگەر سەیرێکی قۆناغەکانی گەشەکردنی دیموکراسی لە ئەوروپا بکەین دەبینین دیموکراسی بەهاکۆمەڵایەتی و سیاسی پاراستووە، و دەستە مۆنەکراوە.
هەتا وای لێهاتووە هەزاران سەرچاوەی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و شارستانی خولقاندووە کە بەردەوام لە خزمەتی پێشکەوتنی دیموکراسیدابێت. بەڵام کوردستان لە هەموو روەکانەوە، لادەری ئەم پرەنسیبانەی سەرەوەیە، بەهۆی بێ سەروبەرەی لە بەرێوەبردن و گرینگینەدان بە جومگە سیاسی و بەرێوەبردندا.