دانا مەنمی: وەڵامێک بۆ قەڵەم فرۆش و نوسەرە دەربارەکانی پارتی.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانەی پارتی لەڕێگەی پەیچ و ئەکاونتە فەیکەکانیەوە دەیداتە پاڵ ئێمە و چەند چالاکوانێکی بوێر و راستگۆ کە هەموان پێکەوە ڕۆڵمان هەبووە لە خۆپیشاندانەکان بەردەم چاتام هاوس ڕۆژی 20ـی 4ی 2022 کە خۆپیشاندانەکە دژ بە سەردانەکەی مەسرور بەرزانی ڕێکخرابوو ، لیرەوە دەمەوێت بە پارتی و بە نوسەرە دەربارەکانی پارتی و فەیسبوکەوان و فەریکە رۆشنبیرەکانی پارتی بڵێم کە خیانەت و ناپاکی و خۆفرۆشی و خۆچەماندنەوە ئیشی پارتی و ریبازی مەلا مستەفایە، مەلا مستەفایەک کە خاوەنی کەسایەتیەکی لاواز و بێ توانابووە، رێبازەکەیشی هیچ نەما لە خیانەت و لە جاسوسی و خۆچەماندنەوە نەیكەن دژ بە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، مێژووی شاخ وشاری بەرزانیەکان پڕە لە شەرمەزاری و لە هەلهاتن و خۆچەماندنەوە، یەکەمین دیاردەی خۆچەماندنەوە مەلا مستەفا دایهێنا، دوای ئەوەی ساڵی 1958 لە سۆڤیەت گەرایەوە خۆی دەچەمێنێتەوە بۆ کەریم قاسم سەرۆککۆماری ئەو کاتەی عێراق و دەڵێ: من سەربازی کەریم قاسمم.
دواتر ئەم مەلا مستەفایە کەکەس نازانێت شێری کوێ بووە و لە ژیانیدا فیشەکێکی بۆ کورد نەتەقاندووە ، ئاشبەتاڵ دەکات و دوو ملیۆن دۆلاری ئەوکاتەی شۆڕش دەدزێت و هەڵدێت خۆی دەخزێنێتە کۆشی حەمە ڕەزا شای ئیران و شانی ماچ دەکات و دەڵێ؛ ئێران دایکمانە چی بۆ ئێران باش بێت بۆ ئێمەش باشە.
دەیەی شەستەکان مەلا مستەفا دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی هەریەک لە ( برایمە سورو مەلا رەحیمی وەرتێ و ساڵح وەرتێ و مەلا ئاوارەو سلێمانی موعینی و خەلیل شەوباش و سەعید یاڵچی و دکتۆر شڤان ) و زیاتر لە شەست پێشمەرگەو کادری تری هیزە کوردییەکان لە رۆژهەلات، هەموو ئەمانەی کە کوژراون لەلایەن مەلا مستەفاوە تەرمەکانیان رادەستی ساواک کراوە بۆ ئەوەی دڵی شای ئێران بە دەست بهینێت، مەلا مستەفا تا مردن نەوەستا لە خیانەت و لە ئاشبەتاڵ لە خۆچەماندنەوە خزمەتێکی زۆری بە شای ئێران کرد.
ئیستا پارتی و ریبازی خۆچەماندنەوەو ئاشبەتاڵی بەرزانی لە هەموو بوارەكان فەشەلیان هێناوەو بەردەوام لە ئاستێكی نزمی دەربڕین تۆمەتی ناڕەواو درۆو چەواشەکاری دەهۆننەوە بۆ خەڵکی هەقبێژو بویرو ڕاستگۆ، لەکاتێکدا جنێودان و هۆنینەوەی بوختان میراتی مەلا مستەفایە بۆ ئیستای پارتییەکان ماوەتەوە و ئیدامەی پێ دەدەن، مەلا مستەفاش هەر کاتێک قسەی بکردایە بە مام جلال و برایم ئەحمەدی دەگوت حیز یان دەیگوت بێ ئەخلاق، هەندێک جار پەنای بۆ ناوگەلیشی دەبرد.
دواجار ئێمە بەردەوامین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و دەربرینی هەڵوێستی کوردانە، ئێمە کە بێدەنگین لەو کلک زەردانەی ئارامیان لێ هەلگیراوە و درۆو تۆمەتی سیاسیمان بۆ دەهۆننەوە مانای ئەوە نییە نەتوانین وەڵامی دەمشکێنیان بدەینەوە، بەلکو مانای ئەوەیە ئەوانە نابنە مەوزوع لای ئێمەو خۆمان ناخەینە ئەو مستەوا نزمە کە پانایان بۆ بردووە ، ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕۆین و ژمارەین بۆیە بەردمان تێ دەگرن تۆمەت و درۆمان بۆ دەهۆننەوە، مرۆڤ ئەگەر ژمارە نەبێت كەس باسی ناكات، بەڵام كە بوویت بە ژمارە ، دەبێ چاوەڕوانی بەرد بكەیت، ئەو بەردانەی كە تەنیا سەری خۆیان دەشكێنی! ئێمە بروامان بە خۆمانە و خۆمان و پارتیش باش دەناسین.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت