عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی چوار بۆ سنووری گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر
به بریاری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و باوه‌ڕپێکراوی نووسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، سوپای عێراق و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری عێراق به سه‌رپه‌رشتی عه‌مید روکن بارق حاجی حنطه له 20- 04- 1988 به چه‌کی قورس و به پاڵپشتی کۆپته‌رو جاش ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ناوچه‌کانی ئاغجه‌له‌ر و چه‌می رێزان و ده‌شتی کۆیه و ته‌ق ته‌ق و قه‌ره‌هه‌نجیر بدات و خه‌ڵکی ئه‌و سنوورانه ئه‌نفال بکات.
له 5- 3- 1988 کیمیابارانی گۆپته‌پەو عه‌سکه‌ر و مایله‌و سه‌رچما و شێخان و که‌ڵه‌شێره‌و چه‌می رێزان و قۆچه‌بڵا خ و زه‌رزێیان کرد. له سپێده‌ی 4- 5- 1988 سوپای عێراق و فرۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌لیکۆپته‌ر و پیلاتۆز به سه‌په‌رشتی نزار خه‌زره‌جی دوا هێرشیان کرد، له‌م قۆڵه جیا جیانه‌وه کرده سه‌ر ناوچه‌که.
قه‌ڵاسێوکه و شوان و شێخ بزێنی و ده‌شتی کۆیه و دۆڵی بازیان و زه‌رزێ، ژماره‌یه‌کی زۆر ژن و منداڵ و پیریان ده‌سگیر و بێسه‌روشوین کرد.گونده‌کانیان خاپوورو سوتماک کرد. دوای ئه‌وه سوپای عێراق له ئه‌نفالی (2) و(3) دا، قه‌ره‌داغ و گه‌رمیانیان ئه‌نفال کرد. زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک/ تیپی 17ی زمناکۆ و 53ی شێروانەو 51-ی گه‌رمیان و 32ی کاژاو و 55ی قه‌ره‌داغ و 57ی سه‌گرمه و 59ی حه‌مرین له گه‌رمیانه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری قه‌ڵاسێوکه و شوان و شێخ بزێنی و ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر.
حه‌مه‌ره‌ش ی فه‌رمابده‌ی گه‌رمیان و پارتیزان له هه‌وڵێکی بێ وێنه‌ی ئه‌فسانه‌ییدا هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکێکی زۆری به‌ناو تۆڕی سوپای ئه‌نفالدا گه‌یانده ناوچه ئازاد کراوه‌کان.
هێرشه‌کانی سوپای عێراق له‌م قۆڵانه‌وه بوو:
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ کانی عه‌ربان و تیلیان و تیژژه و مه‌حمه‌خان .
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆشێخ پاڵه‌وان و ته‌وه‌که‌ل و ئاغجه‌له‌ر .
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ ئاغجه‌له‌روگۆپته‌په و گه‌لناج و سه‌رچنار.
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ په‌لکه‌ره‌ش و فه‌قێ میرزا.
له ته‌قته‌قه‌وه بۆقه‌ره‌ناو که‌په‌نه‌ک وقه‌سرۆک ،گردخه‌به‌روکانی هه‌نجیره‌ی برایم ئاعا .
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ کونه گورگ و باخه‌مێرو گه‌رمک و ته‌که‌لتوو.
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ شیوه سوور و تورکمان باخ و کارێززه.
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ مخه‌ره‌س و مه‌لا زیادو ده‌م زێ تا گۆمه‌شین و قزلوو.
+ له گۆپاڵه‌وه بۆسه‌رچاوه‌و کانی بن و گه‌ڕه‌دێ .
+ له سوسێ وه بۆشیله خان و عه‌واڵان وزه‌رزێ و قۆچه بڵاغ .
+ له‌سوسێوه بۆسه‌ردودڕه‌نادو چۆمی سوورقاوشان .
+ له دوکانه‌وه بۆ کلکه سماق …ئیڵه ڵڵا و کانی سوور‌و کڵسه‌و گدوکانی بی.
+ له کۆیه‌وه بۆ بامورتاکان و شه‌وگێڕو باخه وان و ناسر ئاغا .
+ له کۆیه‌وه بۆ بناری حاجی قه‌ڵاو فولکه‌ی داوداو .
+ له کۆیه‌وه بۆ بناری قه‌یسه‌ری وئاسکی کۆی وتیمارۆک و دۆنداو پێبازۆگ.
+ له شوانه‌وه بۆجۆکان و پاپیلان و گۆرگان و قه‌تار .
+ له شووانه‌وه بۆ عه‌لی به‌یان وشه‌وگێڕی شێخ بزێنی خواروو.
+ له پردێ وه بۆ گوله‌وه‌زی وسه‌ربیروقه‌سه‌لم وکاوله‌سوار.
+ له قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه بۆ شوانی سه‌ر خاسه و ده‌لوو.
به‌م شیوه‌یه سوپای عێراق بازنه‌یه‌کی به‌ده‌وری سننووره‌که‌دا ته‌نی، له هه‌مان کاتیش‌دا زێی دوکانی به‌شێوه‌یه‌کی توند‌و خووڕ وا به‌ردایه‌وه، بوار به که‌س نه‌درێت له ئاوی زێ بپه‌ڕنه‌وه.
* نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق و ده‌زگا نهێنی یه باڵاکانی ئیستیخباراتی عێراق، رۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه له جێ به‌جێکردنی ئه‌نفالی گۆپته‌په‌و عه سکه‌رو و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆپته‌په‌و سێوسێنان و بالیسان و بادینان و سه‌راپا باشووری کوردستان.
ده‌رسیم دیبه‌گی وژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیمارک سکاڵایان له‌سه‌رتۆمار کرد.، دادگای دانیمارک خه‌زره‌جیان رووبه‌رووی دادگا کرده‌وه.
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، هه‌موو توانای دبۆماسی خۆیان خسته گه‌ر، نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک دادگایی نه‌کرێ، بوون به پارێزه‌ری ئه‌و تۆمه‌تباره و پارێزگاریان لێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی دادگا ره‌وتی کاره یاساییه‌کانی هه‌ڵنه‌سوڕێنێت.
به سیناریۆیه‌ک هێنایانه‌وه بۆ کوردستان و ، دوای رێز‌و میوانداریه‌کی بێ سنوور، ناردیان بۆ ئه‌مارات بۆ ئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نه‌توانن له رووی یاساییه‌وه بیده‌ن به‌دادگا، هه‌موو ئه‌و رووداوه تراژیدیایه‌ی ئه‌نفالی کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاکان به نهێنی بمێنێته‌وه و له هیچ شوێنێک باسی نه‌کات؟
گه‌ر نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک بدرایه به‌دادگا، که‌یسی ئه‌نفال له سنووری جوغرافیای قه‌تیس ماوی عێراقه‌و هه‌موو سنووره داخراوه‌کانی تر‌ی ده‌کرد، ده‌گه‌یشته دادگای دانیمارک و دنیای ده‌رەوه.
جارێکی تر ئه‌نفال به‌هۆی دادگایی نزار خه‌زره‌جییه‌وه له ناو دادگای دانیمارک و وڵاتانی ئه‌ورپا ده‌بوو به دۆکیۆمینتێکی جیهانی، هه‌موو میدیای دانیمارک و ئه‌وروپا و دنیای ده‌هه‌ژاند.
ئه‌م هه‌نگاوه ستراتیژه بۆ که‌یسی ئه‌نفال به‌هایه‌کی سیاسیی و دبلۆماسیی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له دانیمارک و ئه‌وروپا و جیهان به جینۆساید بناسرێ.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود کتێبی ره‌شه‌باو ی ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م
- بابەتەکانی تر‌ی عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
- All Posts