له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: هیمداد سه‌باح و كۆرو مۆر.

1
له‌ به‌ر حیزه‌ بخۆیی و ناته‌بای
له‌ ژێری حیزی حیزان بوونه‌ دۆشه‌ك
نه‌بران، نه‌غایه‌تان یه‌كه‌، هه‌زار تیره‌و لك و هۆزن، كه‌ستان ئه‌وی تر ناخوێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وی تر زه‌فه‌رتان پێده‌بات و له‌ بری رێكه‌وتن ده‌تانخاته‌ داوی تێكه‌وتنه‌وه‌.
داڵ و واشه‌ په‌لامارت بده‌ن نه‌یسه‌، به‌ڵام فیسقه‌ گوله‌ بۆ، وه‌ره‌ تۆ ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان بیت، له‌ به‌ر دڵی” ئه‌تا خۆت ” په‌لاماری هێزێكی شۆڕشگێڕی داعششكێنی ئازا بده‌یت و بڵێی تیرۆریستن، نه‌سه‌رۆكی پارله‌مان و نه‌ كه‌سیش پێت نه‌ڵێت شه‌كرت شكان، چه‌ند شه‌رمه‌ توركمانه‌ كوردێك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكێكی نێو هه‌رێمی كوردستان بكات و په‌لاماری نه‌ته‌وه‌ی كورد بدات، ئاخر هه‌ی خوێنی رژاوی گه‌ریلا له‌ زمانت بخه‌ن، ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌ درێژه‌ به‌ تیرۆرو تۆقاندن ده‌دات یان گه‌ریلا.
خودای ده‌رسیم و جزیره‌و عفرین و خوێنی رژاوی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستانی گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ ڕووڕه‌شی دنیاو قیامه‌ت بكه‌ن، كه‌ برینی كورد نابینن، هه‌ر كێن و له‌ هه‌ركوێ‌.

2
ئه‌گه‌ر هیمداد سه‌باح پارله‌مانتارێكی به‌ هه‌ق نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان با، ده‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌و مرخ خۆشكردنه‌ی ئێره‌و ئه‌وێ‌ له‌ كۆرو مۆر قسه‌ی كردبا و باسی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ ئه‌نفالزه‌ده‌یه‌ی كردبا كه‌ سه‌ت ساڵه‌ نه‌حه‌ساونه‌ته‌وه‌و هه‌ركێ‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ په‌لاماریان ده‌دا، نه‌ك له‌ به‌ر خاتری دڵی سوڵتان و بۆ گه‌شت و به‌شت و گه‌ڕانێ‌ په‌لاماری پارتی كرێكاران بدات، ئه‌و له‌ كاتێكا په‌لاماری ئازادیخوازان ده‌دات كه‌ وه‌زیره‌ هاوزمان و هاو به‌ره‌كه‌ی رێگه‌ی نادرێت بڕواته‌ خورماتوه‌وه‌، من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگریه‌ كوردێكی ئه‌و ژێن بیكردبا ئێستا میت و ناتۆو دارو به‌ردی هێنابووه‌ سه‌ر خه‌ت.

3
داخه‌كه‌م شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی نه‌ماوه‌ تا به‌ توركیه‌كی ره‌وان هه‌جوێكی ئه‌وانه‌ بكات ده‌میان له‌ سه‌ر خوانی لایه‌ك و له‌شیان له‌ كۆشێكی تره، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ندۆكه‌ش به‌س بێت كه‌ شێخ ره‌زا ده‌ڵێت:
پادشا نادان اولورسه‌عالمی تقبیح ایدر
گوهر یكدانه‌ اوزره‌ مونجوغی ترجیح ایدر

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies