لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەزهەری خالقی یەکێک لەهونەرمەندە هەرە بەرزو دەنگ شاریەکانی کوردە، ئەو هونەری گۆرانی وتنی لەکوچەکانی دەشتەوە بردە نێو کۆڵان و جادەو دوکان و تەلارەکانی شارەوە. نەیارەکوردەکان و دژەجوانیەکان لەبری لانی کەم بێدەنگ بوون بەرانبەر بەو مەزنە هونەر مەندە، دێن پەلاماری قولە پێی دەدەن و دەڵێن ساواکی بووە، درۆ هەی درۆ، هەر لەبەر ڕقی کوردی دەنا هەر گۆرانی ئەگەڕێمەوە بەسە بۆ ئەوەی لەگەورەی مەزهەر بگەین، من چل ساڵە گوێ لەو پیاوە دەگرم و هێشتا لێی ناقەڵسێم.
عەزەدین مستەفا ڕەسوڵ چەپ و شیوعی بوو لێ ئەوەندە کورد بوو بۆ دۆزینەوەی ڕیشەی کوردێک قوڕی بنی بیرەکەی دەکۆڵی ئەو بەو گیانەوە بنەماڵەی ئەسەدی دەکورداند، پیاوێک خانی بەعەرەبی ناردە کتێبخانەی عەرەبانەوە، لەسەر وشەیەکی کوردی گیرو گازی دەدای، کوردی ڕق ئەستور هەر بۆ ئەوەی لێیبدەن، دەیانگوت وتارەکانی سەدامی دەکورداند، جا خۆزگا هەموو وتارو گوتارەکانی سەدام بەکوردی کرابان، هەر نا نەوە دوای نەوە ئەویان باشتر دەناسی. هێمن کەشەش دەری ئومێدی لێدەگیرێ دەگەڕێتەوە ورمێ و لەوێ سروە دەوەشێنێ و وشەی کوردی بەگولە دەکات بۆ مانەوە، کاکیلە لەبری شانازی پێوە کردن لەبازاڕی مهابادێ، پڕ دەدەنە تابوتی وی، کەس دانی خێر بەوی دیکەدا نانێ. ئەمن دەنوسم تورک ئازاری کوردیان داوە، یەک دێ دەڵێ ئەدی فارس، دەنوسم فارس، یەکی دی دەڵێ ئەتو تۆرانیت، بابایەکی هیچ لەباردا نەبوو بۆوەی ناوی دەرکەوێ، پەلاماری برایم ئەحمەد دەدا، کابرا هەر بۆوەی باسی بێتە نێو خواسان بەرەبەیان ڕێی گوندی دەکێڵێ و دەچێتە بەر مزگەوتی دەڵێ باسم ناکەن دەمەیکەن.
کورد باوەکوشتەی خۆیەتی، حەسەن زیرەک هیچ نەما بۆ زمانی کوردی نەکات، کابرا هاتوە دەڵێ بەشای هەڵگوتوە، کەچی سەردەمی شایە هەوڵی دەرمانخواردکردنی دراوە، بەوڕۆژگارەی سەیری فەیس بووک و واڵ و پەیج و ئەوشتانە بکە هەموو بەهەموواندا هەڵدەکاڵێین، تورک و عەرەب و فارسمان پێ لەخۆ لەبەر دڵانترە، ئەوانیش خودا هەڵناگرێ ئێمەیان پێ پوشت و پوشکەو پەڵاشە.
کەس تەوەشای عەیبی خۆی ناکات هەر کەسەو لەدو عەیبی ئەوی ترە، زەو دۆخەشەوە دەمانەوێ سبەینێ باشتر بێت، لەوکەرکوکەی کابرا داوای ئاشتی بکات دەڵێن ترسنۆک و خۆ فرۆشە، بڵێ دەبێ شەڕی عەرەبان بکەین دەڵێن خوێنی کورد هەڕاج دەکات، دەیەوێت پارێزگارەکی کورد دابنێت کوردە بۆرە دەڵێ حەدی نیە عەرەب لەکوردی غەوارە باشترن بۆ ئەو شوێنە.
کورد و کوردناسی و هزرو بیرکردنەوەی کوردی پێویستی بەشیکارو شیتەڵ و شیکردنەوەی زیاترە ئێمە چین ئێمە بۆ واین ئەمە قسە هەڵدەگرێت، ئەوەندەی ناشرینی یەکتر گەورە دەکەین و دەیلەوتێنین، هیچ جوانیەکی یەکتر نابینین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت