عوسمان عومەر: قارچک..!

قارچک بەکوردى و بەعەرەبى فطر و بە ئینگلیزى mushroom . قارچک لە جیهاندا چەند جۆرو شێوەو قەبارەو رەنگیان جیاوازیان هەیە. قارچک زۆر بەسودە بۆ تەندروستى مرۆڤ و بەزۆر شێوەش بەکاردەهێنرێ. لەوولاتى خۆمان یا بەکولاندن و سورکردنەوەى یا برژاندنى لەسەر ئاگر یان بەفڕن لەگەڵ کەمێ دوگ تام و چێژێکى خۆشى پێ دەبەخشێ . قارچک سەرچاوەیەکى خۆراکى گرنگە و چەندین جۆر رەگەزى خۆراکى بەسود و گرنگى تێدایە بۆ مرۆڤ، هەروەها قارچک لەبوارى بزیشکى و چارەسەرى نەخۆشى سودى لێوەرگیراوە. سودەگشتی و تەندروستیە گرنگەکانى قارچک بەهەموو جۆرەکانیەوە بۆ مرۆڤ بوونی هەیە، لێرەدا هەندێک لەسودەکانى دەخەینە ڕوو:
سەرچاوەیەکى دەولەمەندە لە پرۆتینات و ریشالە خۆراکیەکان و چەند جۆرێک ڤیتامین و کانزاکان. ڕێژەى زۆرى کالسیۆم و ڤیتامین D و ڕایپۆفلافین و پۆتاسیۆم و سیلینیۆم.
• قارچک لەبوارى سیستەمى کەمکردنەوەى کێش بەکاردەهێنرێ، چونکە رێژەىیەکى کەمى کالۆرى تێدایەو سەرچاوەیەکە کە چەورى و کۆلیسترۆل و گلۆتینى تێدایە.
• هاوکارو یارمەتى دەرە بۆ بەرگرى لەش و بەهێزکردنى و پاراستى مرۆڤ لە نەخۆشى.
• چەند مادەیەکى دژە ئۆکسانى بەهێزى تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆى پاراستنى لەش لە شیرپەنجەکان.
• هاوکارو یارمەتى دەرە بۆ کۆنترۆلکردنى نەخۆشى شەکرەو یارمەتى دەرە بۆ نزمکردنەوەى ئاستى کۆلیسترۆڵ، هەروەها هاوکارە بۆ نزمکردنەوەى فشارى خوێن.
• قارچک هاوکارو یارمەتى دەرە بۆ بەهێز کردنى ئیسقان و تەندروستیەکەى.

1- قارچکى سپى الفطر الأبيض (White mushroom)
یەکێکە لەباوترین جۆرى قارچکەکان بە قەبارە جیاواز کەبەقەدەر دەنکە برنجێ و بەقەبارەى گەورەش لە زۆر جۆرى خواردن دا دەتوانرێ بەکار بهێنرێ.
سودەکان:
* سەرچاوەیەکى باشە بۆ ریشالە خۆراکیەکان و پرۆتینات و ڤیتامینەکانى وەک D ,B و رێژەىیەکى زۆرى کانزانکانى وەک فولیک ئەسید و ئاسن و زنگ و مەنگەنیز و فۆسفۆرو پۆتاسیۆم و مس و سیلینیۆم.
* چەند دژە ئۆکسانێکى بەهێز لەخۆ دەگرێ وەک ئارگۆستیرۆل Ergosterols.
* یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیە بەردەوامەکان(مزمن) و بەهێزکردنى بەرگرى لەش و رێکخستنى رێژەى کۆلیسترۆل و ئەنزیمەکان و بەهێزکردنى ئیسقانەکان و رزگار کەرە لەقەلەوى، چونکە رێژەى کۆلیسترۆل و چەورىە تێرەکان و صۆدیۆمى کەم تێدایە.

2- قارچکى گویچکە ماسى فطر المحار (Oyster mushroom)
قارچکێکە شێوەى فشەل و مەخمەلەو وەک گویچکە ماسى و دەتوانرێ بە زورنا بچوێنرێ لە رەنگ لەنێوان قاوەیی و خۆڵەمێشى و سپى دایە تامێکى سوکى بە بیبەر دەچێ و ئەم سودە تەندروستیانەى هەیە:
• رێژەیەکى کەمى سۆدیۆم و چەورى و کۆلیسترۆلى تیدایە. سەرچاوەى پرۆتین و ریشالەکانە.
• هەروەک جۆرەکەى دى سەرچاوەى زۆرێک لەڤیتامینەکان لەوانە ڤیتامین B و ترشەلۆکى فولیک ئەسید و ئاسن و مەگنیسیۆم و زنگ و مەنگەنیزو فۆسفۆرو پۆتاسیوم و مس و سەرچاوەیەکى تایبەتە بە دژە ئۆکسانە بەهێزەکان پێى دەگوترێ ئارگۆثیونئین ergothioneine، ئەمەش تایبەتمەندى بەرزە بۆ بەهێزکردنى بەرگرى لەش.
• تایبەتمەندى دژە پاڵاوتە- جراثیم و بەکتریاى تێدایە.
3- قارچکى جۆرى پۆرتۆبیللۆ Portobello mushroom تایبەتمەندى ئەم جۆرە قارچکە قەبارەى گەورەیە و بەتام شێوەى پارچەگۆشتە ئەمەش واى کردووە بچێتە ئەوبوارەى کە هەندێ کەس لەبرى گۆشت بەکارى بهێنن بۆ خواردن. سودەکانى:
• ئەوانەى ڤێگەتاریشە بۆ کەمکردنەوەى کێش بەکارى دەهێنن و کارى بەهێزکردنى کردارى هەرس و پاراستنە بۆئەوانەى خواردنیان پێناخورێ. بەرگرى لەش بەهێز دەکات.
• ئەم جۆرە قارچکە زۆر گرنگە بۆ تەندروسى دەمار و کارکردنى، چونکە پۆتاسیۆمى تێدایە و دەتوانرێ کۆنترۆلى فشارى خوێن بکات.
• زۆر بەسودە بۆ ماسولکەو جگەرو پێست و چاوەکان و ئیسقان.

قارچکى جۆرى شیتاکى Shiitake mushroom
ئەم جۆرە قارچکە یەکێکە لەدووەم جۆرەکانى قارچک بلاوە لە جیهان لەجۆرەکانى تر. چونکە رێژەى چەورى و کۆلیسترۆل و سۆدیومى کەم تێدایە و یەکێکە لەرەگەزە گرنگە خۆراکیەکان بۆ تەندروستى لەش. لەسودەکانى ئەمجورە قارچکەیە, بەرگرى لەش بەهێزدەکات و کاریگەرى هەیە بۆ دژە شیرپەنجیەکان و دەولەمەندە بە مادەى ئارگۆثیونئین(Ergothioneine) کاریگەرى بۆ دژە رەگە شیرپەنجیەیەکان.
قارچک چەند جۆرێکى ژەهراویشى هەیە بەتایبەت ئەوانەى لە شروشتدا سەردەهێنن. قارچک دەتوانرێ لە شوێنى سارد هەلگیرێ بۆ ماوەى 3 رۆژ زیاتر نەبێ، بەلام قارچکى ووشکراوە تا 6 ڕۆژ دەتوانرێ بەکار بهێنرێ.

سودەکانى قارچک بۆ سیکس
بێگومان ژیانى سیکس رۆلێکى گرنگى هەیە لە بنیات ژیانى هاوسەرى جێگیر و ئاسودەو بێ کێشە, بەلام بێهێزى لاوازى سیکسى لاى پیاو یا ژن دەبێتە هۆى کۆمەلێک کێشە و هەندێ جار گەیشتۆتە ئاستى لێک جیابونەوەو تەلاق.
قارچک یا مەشروم مادەى ئەبواغى تێدایە کە یارمەتیدەرى زۆربونە, هەندێ کەس قارچک وەک سەوزەوات دەشوبهێنن، بەلام قارچک جیاوازە. چونکە مادەى کلۆرۆفیلى تێدا نییە، چونکە کردارى رۆشنە پێکهاتن ناکات.
شوانکارەکانى شاخەکانى تبت (Tibet) یەکەم کەس بون هەستیان بەکاریگەرى قارچک کرد بۆ کارە سیکسیەکان بە رەفتارى سیکسیانەى گایەکانیان لەو بەرزاییانە, ئەو گایانە زەویەکەیان پێکۆل دەکرد و قارچکیان دەخوارد، کاتێکێش لەسەر مرۆڤ تاقى کرایەوە کاریگەرى باشى لێ وەدەست هات.
قارچکى جۆرى گۆپکەیی بە ئینگلیزى پێى دەگوترێ Cordyceps Sinensis وەک کرم وایە و لەشاخەکان سەردەرهێنێ ئەم جۆرە ئارەزوى سیکسى چ لاى پیاوان و چ لاى ژنان زیاد دەکات و هۆکارێکە بۆ نەهێشتنى کەم توانایی سیکسى و هۆکارە بۆ بەردەوامى زیادکردنى هاتوچوى خوێن و سورى خوێن چالاک دەکات، بەتایبەت ئەندامى نێرینە و هۆکارێکى باش و یارمەتى دەرە بۆ رەپبون. چونکە رێژەى هۆرمۆنى تستۆستیرۆن زۆرە لەو جۆرە و یەکێکە لەو هۆرمۆنانەى ئارەزوى سیکسى زیاد دەکات بەتایبەت لاى پیاوان. جگە لەسودە سیکسیەکانى قارچک چەند سودێکى تریشى هەیە لەوانە:
• پارێزگارى تەندروستى دڵ و کۆدەکارەکانى دەکات.
• پاراستنى مرۆڤە لە نەخۆشى شەکرە هەروەک پێشتر ئاماژەى پێدراوە.
• بۆ ژنانى دووگیان بەسودە بەتایبەت تەواوکەرەکانى ترشەلۆکى فولیک ئەسید و ئاسن.
• بونى مادەى کۆلین لەقارچک دا یارمەتى دەرى جولەى ماسولکەو فێربون و بیرکەوتنەوە و یادەوەرى بەهێزدەکات رۆلێکى گرنگ دەبێنێ لەگواستنەوەى ئاماژەکانى مێشک بۆ خانەکان و کەمکردنەوەى ماندو بون.
لەکۆتایی ئەم بابەتە خودا سروشتێک و کۆمەلێک گژو گیاو خۆراکى پێ بەخشیون هەر لەقارچک و رێواس و گەنگر و ترشۆکەو پەلپینەو کیلاخەو رازیانەو بارێزەو گیا قەمتەران و جاترە و گولە هێرۆ و تۆلەکەو زۆربەى ئەو گژو گیاو خۆراکانە بۆتەندروستى و بۆچارەسەرى هەندێ نەخۆشى سودیان هەیە.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies