بەختیارنامیق و سەرکەوتی جیهاز: هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵی هاوبەرژەوەندی و وڵاتانی دژبەیەکدا.

ماوەیەکە بەهۆی هەندێ بڕیاری دادگای بەغدادەوە زۆرێک لەو نوسینانە باس لە کۆتایی هاتنی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە تایبەت بڕیارەکانی دادگای کەرخ، ئەگەر چی ئەم بڕیارانە لە 2010 هەیە، بەڵام جوڵاندنی پەیوەندی بە ئێران و ململانێکانی ئێرانەوە هەیە لەسەر هێڵی ڕوسی بەرامبەر ئەمریکا و ئەوروپا و بە تایبەتی تریش دۆسیەی غاز و پێدایوستی عێراق بە غاز، وە هەوڵی ئێران بۆ ئەوەی غاز نەڕوا سێ مەبەستی هەیە ، یەكێکیان خۆی غاز دەفرۆشێت بە تورکیا نایەوێ ئەم بازاڕە لەدەست بدات، دووەمیان بەغداد کە لەگەڵ سوریا بە (کارت بە کارت) لەگەڵ تورک یاری پێ دەکات پێویستی بە غاز هەیە، سێیەمیان نایەوێ غازی کوردی ببێتە بەدیلی غازی ڕوسی و ئێرانی، کەواتە جگە لە بڕیارێکی سیاسی هیچی تر نیە، تەنها گوشارە بۆ هەرێمی کوردستان نەک لە ناوچونی.
بە گشتی دۆخی جیهان و ناوچەیی کەوتوەتە سەر هێڵێکی کێرڤی و بەردەوام لە دۆخێکی ناسەقامگیردایە، بە تایبەت دوای زیندوبونەوەی ورچە سپیەکەی ڕوس و گەورەبونی ئەژدیهاکەی چین و جەنگی نێوان ڕوس و ئۆکراین، بە گشتی ئەم دۆخە جیهانیە کاریگەری لەسەر کۆی نەخشەی سیاسی و ئابوری بوە و بەردەوام لە بەرز بونەوەدایە تا ئەو ئاستەی سەرەتای کاریگەرییەکانی لەسەر هەمو تاکێکی ئەم سەرزەمینە بوە و بەردەوام گەورەتر دەبێت، لەم ڕوانگەوە بە پێی پەیوەندی وڵاتان و ململانێی وڵاتان هەمو وڵاتێک بە پێی گۆڕانی دۆخەکە نەخشەیەکی تر لەسەر نەخشەی پەیوەندیەکانی جیهان دادەڕێژێت، ئا لێرەوە دەکرێت بپرسین ئایا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر کوێی نەخشەی تازە و پەیوەندیە جوڵاوەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان ، دەکرێت ئێمە بە دوو هەنگاو باس لە چارەنوسی هەرێمی کوردستان بکەین لەبەردەم گۆڕانکاریەکاندا ( پەیوەندی وڵاتانی ناوچە و جیهان و بەرژەوەندیەکانیان بە هەرێمی کوردستانەوە + بەغداد و هەولێر خاڵە جیاوازەکانیان و خاڵە لێکچوکانیان) پاشان بتوانین خاڵی کۆکەرەوەی کۆی وڵاتانی جیهان ڕونبکەینەوە:
هەنگاوی یەکەم/ پەیوەندی وڵاتانی ناوچە و جیهان و بەرژەوەندیەکانیان بە هەرێمی کوردستانەوە)
ئەو وڵاتانەی کە کاریگەری پلە یەکیان هەیە لەسەر بەغداد و هەولێر تورکیا و ئێرانە، ئەگەر چی لە ستراتیژی قوڵیاندا دژی دەوڵەتداری نەتەوەیی کوردی و دامەزراوەین، بەڵام هەر کات گۆڕانکاری گەورە ڕوبدات و چانسی کورد بۆ دەوڵەت بون ببێت ئەم دو وڵاتە بە پلان دژی دەوەستنەوە و لە چوارچێوەیەکی خێڵەکیدا وەک میرنیشینەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، ئەوەش دەزانین ئەم دو وڵاتە هەم بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە هەم ململانێ، ئەوەش دەزانین بۆ زۆر پرس و دۆسیە ( کارت بە کارت ) دەکەن لەبەر ڕۆشنایی ڕێککەوتنە مێژوەییەکان و ڕێککەوتنە هەنوکەییەکان، بۆیە ئێمە لەم دوو وڵاتەوە دەست پێدەکەین، کە وڵاتان بەرژەوەندیان لە مانەوەی هەرێمی کوردستان گەورەترە وەک لەناوچونی، دەکرێت گوشاری توند هەبێت تا ڕادەی بەکارهێنانی درۆن، بەڵام جگە لە گوشاری توند ناکاتە ئەوەی بەرژەوەندیە گەورەکانیان لە مانەوەی هەرێم بفەوتێننن.
1. ئێران: ململانێکانی لەگەڵ هەرێم بچوکترە لە بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ هەرێم، زۆنی سەوز لەسەر نەخشەی سیاسی خۆی دەبینێ و عێراقیش بە ناوچەی درێژکراوی خۆی دەبینێ و بۆ ئێران مانەوەی هەرێم وەک فیدڕالی سودبەخش دەبێ بۆی تا بتوانێ زیاتر لە عێڕاقدا هەژمونی خۆی بسەپێنێ، وە بە ڕیککەوتن لەگەڵ تورکیا عێراق بۆ ئیرانە و سوریا بۆ تورکیایە. واتا زۆنی زەرد ئەگەر چی سەر بە تورکیایە، بەڵام بە کارت بە کارت هەر لە ژێر هەژمونی ئێرانیدایە، وە بازاڕیکی باشە بۆ کاڵای ئێرانی و وە ناوچەیەکی ئارامیشە بۆ عێراق ، وە چەندین دۆسیەی تر، بۆیە مانەوەی لە بەرژەوەندی ئێراندایە .
2. تورکیا: سودێکی گەورەی ئابوری و نەوتی بۆ تورکیا هەیە بەتایبەت زۆنی زەرد و باجێکی گەورەی نەوتی و کاڵای دەست دەکەوێت، ئەگەر چی پەکەکە بۆ تورکیا زۆر پێویستە, چونکە بوەتە چەکی بیانوەکانی تورکیا بۆ هەمو دۆسیەکان، بەڵام گەورەنەبونی بەندە بە مانەوەی هەرێمی کوردستانەوە و وە وەک هیلالی سونیش زۆر پیویستی پێیەتی ، وە چەندین دۆسیەی تری سیاسی و سەربازی و ئەمنی.
3. ئەمریکا و ناتۆ: دوای جەنگی ئۆکراین وپاشەکشێی ئەمریکا لە زۆرێک لە ناوچەکانی دنیا وەک پێگەیەکی سیاسی و سەربازی زۆر پێویستیان بە هەرێمی کوردستان هەیە بە تایبەت لە دۆسیەی غاز و نەوتدا، چەندین دۆسیەی تر.
4. نەتەوە یەکگرتەوەکان: وەک سەرزەمێنێکی ئارام بۆ ئاوارەکانی سوریا و عێراق زۆر پێویستی بە مانەوەی هەرێمی کوردستان هەیە.
5. چین و ڕوسیا: لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر ڕێگەی ئاورشمی و سه رزەمێنێکی دەوڵەمەندی غازی و نەوتیە و دنیایەک بەرژەوەندی گەورە تر لە ناکۆکیەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان زۆر پێویستیان بە مانەوەی هەرێم هەیە، وە چەندین دۆسیەی تر.
6. وڵاتانی عەرەبی: عەرەب چواچێوەیەکی جدیان نیە و هەر وڵاتێکیان لە خەمی خوێدایە و ناوێرن زۆر بە جدی کار لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن تەنها لەسەر کۆمەڵێک ئاستی بچوک نەبێت و لەسەر کۆمەڵیک دۆسیە زۆر پێویستیان بە مانەوەی هەرێم هەیە وەک مۆدێلی خلیجی و هەم وەک هەرێمێکی ئابوری و هێمن بۆ عێراق لە چوارچێوەی فیدڕاڵیدا.
بە گشتی خاڵی کۆکەرەوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی نیوان وڵاتانی دنیا بۆ مانەوەی هەرێم گەورەترە لە خاڵی لەناو بردنی هەرێم.
هەنگاوی دووەم/ بەغداد و هەولێر خاڵە جیاوازەکانیان و خاڵە لێکچوکانیان)
دەکرێت جیاوزی و خاڵە لێکچوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر زۆر بن، بەڵام خاڵی جیاوزی لە ڕوی باشیەوە هەرێم زۆرترە لە بەغداد، با بزانین چۆن.؟
1. لە ڕوی ئەمنیەوە بۆ هێزە دژەکان هەرێم لە بەغداد باشترە.
2. لە ڕوی ئازادی ڕۆژنامە گەریەوە بەغداد لە هەرێم باشترە.
3. لە ڕوی گەندەڵێەوە ئەگەر چی هەرێم و بەغداد نوقمی گەندەڵین، بەڵام هێشتا هەرێم زۆر لە بەغداد باشترە.
4. لە ڕوی موچە و ستیستەمی بانکیەوە بەغداد زۆر لە هەرێم باشترە.
5. هەرێم بە پێی سروشتی چوار وەرزی و دەوڵەمەند بە ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی لە چاو عێراقدا، لەم ڕوەوە لە عێراق باشترە.
6. بە حوکمی سنوری بازرگانی بەتایبەت لەگەڵ ئێران و تورکیا لە عێراق باشترە.
7. بۆ سوتەمەنی عێراق چەندین جار لە هەرێم باشترە.
سەرەڕای خاڵە جیاواز و باش و خراپەکانی نێوان هەرێم و بەغداد هێشتا لە بەرژەوەندی وڵاتاندایە هەرێمێکی فیدڕاڵی وەک هەرێمی کوردستان بمێنتەوە و بەردەوامیش بیخەنە ژێر گوشاری یاسایی و دادگایی و درۆنی سەربازیەوە، بەڵام ناکەتە ئەوەی هەرێم لە ناو بچێت، بۆ وڵاتان کۆکردنەوەیەکی ماتماتیکی سیاسی خاڵە باشەکانی هەردولا دەکاتە دۆخێکی باشی مامناوەند بۆ کۆی بەرژەوەندی وڵاتانی دنیا.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies