عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: که‌سایه‌تییه‌کان؟

که‌سایه‌تی چه‌ند پێناسه‌یه‌کی جیا جیای هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ رۆڵێکیان هه‌بێ له‌ کایه‌کانی ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاینی و کلتوری و بواره‌ جیاجیاکان، بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا.
پێش راپه‌ڕین زۆر له‌ شێخ و سەر‌ۆک عه‌شره‌ت و سه‌ره‌ک خێڵ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، دژ به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان بوون له‌ سیناریۆو بۆنه‌ی جیاجیا کاندا، به‌ ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌ت کاری و دیاری گران به‌ها له‌ ئه‌من و ئیستیخبارات و مخابه‌رات و لێپرسراوانی به‌عس و سه‌دام نزیک ده‌بوونه‌وه‌، ده‌بوون به‌ سێبه‌ر و هاوڕێیان.
سه‌دام حسین هه‌زاره‌ها ره‌فیقی هه‌بوو به‌ ناوی (ره‌فیق سه‌دام )، ئه‌وانه‌ هاوڕێی سه‌دام حسین بوون، ئێستا هاوڕێی سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی کوردن.
دوای راپه‌ڕین ئه‌و شێخ و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و سه‌ره‌ک خێڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ به‌خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ بوون به‌ هاوڕێی سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کان و لیێرسراوی حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌که‌ سه‌رده‌می سه‌دام و سه‌رده‌می دوای راپه‌رێن و دوای نه‌مانی سه‌دام به‌م جۆره‌ کەسه‌ په‌رپوت و ئینتهازی و مه‌قاش و ماستاو چیانه‌ ده‌وترێ که‌سایه‌تی دیار.گه‌ر به‌ پێوه‌ری به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تی بڕوانینه‌ سه‌نگی قورسایی مرۆیانه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تی یانه‌، هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نابینین له‌ نمایشی درۆی سه‌وزو زه‌ردو سوورو شین و نیلی و مۆر و فیڵی بچوک و گه‌وره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان زیاتر.
ئیستا ئه‌م که‌سایه‌تی یانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی دیوه‌خان و ته‌کیه‌ی شێخایه‌تی باخ و ڤێلاو به‌نزیخانه‌و کۆمپانیا و دیوه‌خانی عه‌شایه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی دووفاقی و خه‌ونه‌ نه‌رجسیه‌ته‌کانیان ئه‌کته‌رێکی پسپۆری نمایشی درۆو فێڵ و که‌ڵه‌کەن.
رۆڵی گرنگیان له‌ کایه‌کانی ئه‌م حیزبانه‌و په‌رله‌مان و داموده‌زگا گرنگه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی هه‌رێمدا هه‌یه‌. ئێستا رووده‌که‌یته‌ هه‌رشوێنێک هه‌ر گوندو شارۆچکه‌و شارو ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌تی پڕن له‌م که‌سایەتیه‌ ئینتیهازیانه‌ و زۆربه‌ی کایه‌کانی ژیان ئه‌مان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
ئایا لێپرسراوی حیزبه‌کان و حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بوون به‌ هاڕێی ئه‌مانه‌، ئه‌وانیش هه‌مان ماهیه‌تی ئه‌م که‌سایه‌تییانەیان هه‌یه‌.؟ ئایا ئه‌وانیش فۆتۆکۆپی ئه‌وانن، هه‌ر وه‌ک که‌سێتی ئه‌من و ئیستیخبارات و مخابه‌رات و لێپرسراوانی به‌عس و سه‌دام.؟

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies