ڕێباز مام شۆرش: فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان, لە رابروو ئێستادا.

دوای شۆڕشی به‌ كۆمه‌ڵگه‌بوون و شۆڕشی كشتوكاڵی، تاك ناسنامه‌ی سه‌ره‌تایی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌ش شێوه‌ی سه‌ره‌تایی خۆرێكخستنی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌. یه‌كه‌م فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌، كه‌ به‌ نزیكه‌یی 10 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌، بریتی بووه‌ له‌ (قلان)؛ قلان‌ پێكهاته‌یه‌ك بووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی (20- 30) كه‌س، فۆرمێك هاوشێوه‌ی تیره‌ی ئێستا. قلان‌ گردبوونه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستیی بۆ ژیان. له‌م ژینگه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بریتی بووه‌.
له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی و هاوسه‌نگ و هیچ پێوه‌رێك نه‌بۆته‌ هۆكاری لاسه‌نگكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان. له‌ناو تاكه‌كانی ناو قلاندا، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ هه‌بووه‌.
پیشه‌ و پیشه‌كاران به‌ ته‌واوی له‌ناو په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگدا‌بوون و، له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌ و پێگه‌، جیاكاری له نێوان تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ناكرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی مێژوویی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر، فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا كاره‌ساتبارانه‌ پاشه‌كشێی كردووه‌. دوای ده‌ هه‌زار ساڵ‌ له‌ له‌ پیاده‌كردنی یه‌كسانی و هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندیدا، ئێستا به‌ ئاسانی “سەرکردە و بنکردە” و “كۆیله‌كان” له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی كوردستاندا جیاده‌كرێنه‌وه و‌، هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندی دا، جێگه‌ی خۆی بۆ پله‌به‌ندیی پشتبه‌ستوو به‌ گوێڕایه‌ڵیی رووت، چۆڵ كردووه‌.‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، پرسیاری كوشنده‌ له‌سه‌ر ئێستای شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، بۆ توێژه‌رانی‌ ئاینده‌، جێ ده‌هێڵێت.
لە درووسبوونی دوو تەبەقە لە کۆمەڵگای کوردی لە ڕووی ژیان و خۆش ژیانی و هەژار و دۆڵەمەند و خزمەتکردنی تاک و تێکدانی پەیوەندییەکان و هەڵتەکاندنی گەورە و بچوک، ریش سپی و قسەکەر و بریار بەدەستی ناو خێزانەکان، بەڵکو ئەوەی ئێستا هەیە، دروستکردنی فرە کوێخای ناو خێزانەکان.

سەرچاوە/ غه‌ریب دیار. 2020. خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ مێژووی كوردستان. لل ١٠١-١٠٣.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies