ڕزگار شێخ حەسەن: عومەر فەقێ بەرپرسە لەوتەکانی.

دنیای سوشیال میدیا ده‌رفه‌تی بۆ هه‌موان ره‌خساندوه‌، به‌داخه‌وه‌ گه‌لێك جار ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئامانجێكی نێگه‌تیڤ سوودی لێوه‌رگیراوه‌، هه‌ندێك كه‌س بۆ گه‌وره‌بونی شه‌خسی و كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمین به‌كاری دێنن، هه‌والی ناراست بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كه‌ به‌ناوی بانگحواز و گه‌شه‌پێده‌ره‌ی مرۆییه‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا به‌رێز عومه‌ر فه‌قی هه‌واڵێكی شوكهێنه‌ری بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پرسیاره‌كانی پۆلی دوانزه‌ی كریوه‌، تیبینی ئه‌وه‌ش ئه‌كه‌ین عومه‌ر فه‌قی پێشتر گه‌لیك شتی نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و پرسه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كان وتوه‌.
لەڕاستیدا بەهۆی ناکارایی پەروەردەکاران و نەبونی سیستەمی چاودێری لە پەروەردەکردنی نەوەکانما ئەمانە بونەتە پەروەردەکار، لەکاتێکدا لە 80٪ وتەکانی گێڕانەوەیەکی بێ بنەمایە..
ئەوەی لەئێستادا، نویترین دەبیستین فڕۆشتنی پرسیارەکانی 12 ئامادەییە، ئەم بەڕێزە بۆتە کارئەکتەری کرین و فڕۆشی پرسیار ئایا کێ ئەم ئەرکەی پێسپاردوە؟ بەڕێزی لەهیچ دەزگایەکی ئەمنی کار ناکات ئایا چۆنە دەتوانی بگاتە ئەم ئەرکە ؟ تائێرە کۆمەڵە پرسیارێکن دەبێت دەزگا بەرپرسەکان وەڵامی بدەنەوە، ناشکرێت لێ نەپرسرێتەوە، ئەوەی گرنگە لای من ڕای خۆم لەسەر فڕۆشتنی پرسیار بخەمە ڕوو.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ فرۆشتنی پرسیار ئه‌گه‌رێكی مومكینه‌، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی عومه‌ر فه‌قی ئه‌یلیت كارێكی مومكین نییه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:‌
یەکەم/ زیادکردنی گروپەکانی پرسیار ، بەژمارەیه‌کی زۆر، هەوڵێکە لەپێناو ڕێگری لە گەیاندنی وەلام بۆ قوتابی، ئاسان نیە وەلام ڕێکبخرێت و بلاو بکرێتەوە بە پێی پێویستی کڕیار دابەشکرێت.
دووەم/ قوتابی بەبەکار هێنانی سه‌ماعە بەس دەنگی پێدەگات، دەنگی ناگات ئاسان نیە دەرەوە خوێنەری پرسیار بزانێت قوتابی چ گروپێکە.
سێیەم/ تەنها بەڕێوبەری هۆڵ دەتوانێت بچێتە دەرەوە تا هەواڵی گروپی قوتابی بگەیەنێت، ئەمەش ڕێگری کراوە بەئالوگورێ بەڕێوبەر هۆڵ لەنێوان ڤاعەکان ئاسان نیە ئەم کارە بکرێت.
چوارەم/ وەلام ئامادەکراو کاتی دەوێت بو وەرگرتنی تەنها لەدوای سعات 8 دەتوانی پرسیار دەستەبەر کات، ئەم کارە گرانە بەهوی ئاڵوگوڕی مودیر قاعە.
پێنجەم/ گرنگە هەموان باش بزانن ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە فڕۆشتنی پرسیار زۆر توندە، بەتایبەت لەبەکارهێنانی فرە گروپی و گۆڕانی بەڕێوبەری هۆل، دوو ڕێکری باشترینن.
گرنگە هەموان بزانین ئەم بەناو چالاکەوان و بانگخوازانە بەنەتیجەی زۆر دەڵێن وابەستەی ئایدۆلەژیای توندو حەزیان لە بزنسی بێ ئەرکە ، باشترینش ، ئەم هەرای فەیسبوکەیە دەبێتە هۆکاری ناو کۆکەرەوەی دەنگ و تا بەردەوام نمایش بکەن.

 

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies