زەبەنگ بەهادین: بیرکردنەوە، کلیلی دەرگاکانە.
ئه‌وه‌ى له نێو تێۆرهكان رۆژێك خه‌ڵك دواى ئه‌كه‌وێت و پابه‌ندى خۆى پێوه ده‌به‌ستێته‌وه، رۆژانێك دێت لێى په‌شیمانه‌و به دواى جێگره‌وه‌یه‌كى نوێ ی‌دا ده‌گه‌رێ. ئه‌مه به ته‌نها بابه‌ته به‌رده‌ستى یه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بابه‌ته فکریەکان و بابەتە وونبووهكانیش ده‌گرێته‌وه. وەک بڵێین میتافیزیکییەکان, زۆرێك هه‌ر به هه‌مان شێوه كۆنه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه، زیاتر پشت بە باوەر دەبەستن کە ئەمە چەقبەستوی بیر دروست دەکات و رەنگدانەوەی دەبێت بەسەر هوشیاری تاکدا.
هه‌ندێكیش ده‌گۆرێن یان بەرەو دیدبینی فراوانتر و قوڵتر یان بەرەو هەڵدێری نەزانی، كێشمه كێشیكیش دروست ده‌بێت له نێوان هه‌ردولایاندا، به‌ڵام له كۆتادا هه‌ر دەبێت پرسیار بکرێت، كامه تێۆر ته‌واو بوو كامه‌ش ناته‌واو بوو؟ چونکە بیر فراوانی پانتای ژیری خۆی لەو پرسیارانە وەردەگرێت کە لە وەڵامی پرسیارەکەی پێشتردا کردویەتی. ئه‌مه جڵه‌وی به‌رده‌وام بوون ئه‌دات به دانایی ژیان بۆیه ژیان و بیر كردنه‌وه له خاڵێكدا ناوه‌ستێت هەر وەستانێک بە مانای دۆگما بوون. بیرى راست ئه‌وه‌یه هه‌میشه له پرسیاردا كارده‌كات و هه‌رگیز ته‌سلیمى یه‌ك بیر یان بیر‌و باوەرێک کە بنەمای لۆژیکی نەبێت نابێت.
هەمیشە هوشیاریی پێویستی بە پرسیارە، لەوێوە بۆ وەڵام بە مەرجێک وەڵامەکان پشت بە ئارگۆمێنت ببەستن، وە بنەماکانی لۆژیکی ئارگۆمێنتەکە تەندروست بن، بیری مرۆڤ لە ئازادکردندا، لە بیری دەرەکی هه‌میشه برەو ئەدات بە بیركردنه‌وه‌ی تازەتر و داهێنانی زیاترە. مرۆڤ هه‌روا به ئاسانى ئه‌مرۆ ناداته ده‌ست سبه‌ى، ئه‌گه‌ر دۆزراوهیهكى ئه‌مرۆى لا نه‌بێت. ره‌نگه ئه‌و دۆزراوه‌ى ئه‌مرۆ ته‌واو نه‌بێت، به‌لام گرنگ ئه‌مه كۆتا نى یه‌و هه‌میشه دۆزینه‌وه‌و بیركردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مرۆڤیشه دووركه‌وتنه‌وه له چه‌قبه‌ستوى و گۆرانى هه‌میشه‌ى به ئاراسته‌یه‌ك بیر سه‌ركرده‌ى ئه‌و ته‌وژمه ناوخۆى یه‌ى مرۆڤ بێت بۆ بینی و دۆزینه‌وه زیاتر لەمەوە مرۆڤ دەتوانێت بگاتە دانایی و ببێتەوە خاوەنی بیر و هزری راستەقینەی خۆی، ئەو کات تێدەگەین کە بیری مرۆڤ کلیلی هەموو دەرگاکانە.
- بابەتەکانی تری زەبەنگ بەهادین
-
زەبەنگ بەهادین: کامیان قوربانی کامیان بکەین، کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.
- -
زەبەنگ بەهادین: یاسا و رەوشت و ئایین.
- -
زەبەنگ بەهادین: ویستی ئازاد.
- All Posts