عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامه ریشه، ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان/ بەشی چوارەم.
له کچانه‌وه بوو به‌نیشتیمان
نیشتیمانخان هاوسه‌ری به‌وه‌فای مامه‌ریشه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆشەویستی خۆیی و مامه ریشه‌و ژیانی خانەوادەییان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
ده‌مێک بوو مامه‌ریشه منی خۆش دەویست، به تهمامم بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌هاوسه‌ری، ئێواره‌یه‌ک به‌میوانی روویکرده ماڵمان، له‌و کاته‌دا من خه‌ریکی لفکه چنین بووم، به گه‌رمه‌وه به‌خێرهاتنم کرد، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی قوڵی پڕ له عەشق و هه‌ستی خۆشه‌ویستیم له روخساریا خوێنده‌وه، گوێم لێ بوو له ژووره‌وه به باوکمی وت: مام حه‌سه‌ن دەمەوێت بمکه‌ی به کوڕی خۆت، ئەوا کچانم ده‌وێت.
باوکم ووتی: پێشکه‌شت بێت
دایکم له سه‌ره‌تادا پێی ناخۆش بوو، ووتی: که‌س ناتوانێت کچ بدات به مامه‌ریشه، ژیانی کچه‌که‌م ده‌فه‌وتێت.
باوکم رووی کردە دایکم و وو تی: من خۆم پێم خۆشه‌و به‌ڵێنم به مامه‌ریشه داوه‌و خاوه‌نی قسه‌ی خۆمم. دواتر باوکم رووی کرده من و ووتی: ها کچم تۆ ده‌ڵێیت چی؟. منیش لە قوڵایی دڵمەوە بەڵینەکەی باوکم پێ خۆش بوو ووتم: باوکه گیان تۆ گه‌وره‌و سه‌روه‌ریت، گه‌ر تۆ رازی بیت، منیش شوو بە مامەریشە ده‌که‌م.
له‌و ماوەیەی کە بووم به هاوسه‌ری مامەریشە، هه‌میشه هه‌ر له شهڕوپێ کداداندا بوو، له گوندی خاڵۆ بازیانی دابووین، 4رۆژ بوو، زه‌ماوه‌ندمان کردبوو، له رێگای قه‌ره‌هه‌نجیر – که‌رکوک له قافڵهیهکیدا. نیشتیمان خانیان له گوندی قهرهتامورهوه بە بووکی گواسته‌وه بۆ گوندی تاڵه‌بان بۆ مامه ریشه‌و بوو به هاوسه‌ری. دواتر ماڵیان چووه ( قرخ، ته‌کیه‌ی جه‌باری. شێره ده‌ره، ئۆمه‌ر گه‌ده). به‌ڵام زیاتر له گوندی خاڵۆ بازیانی مانه‌وه، هه‌رکاتێ مامه‌ریشه چالاکیه‌کی بکردایه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌نارد به‌دوای نیشتیمان خاندا که خۆی بشارێتەوه. هه‌رکاتی مامه‌ریشه لە گەڵ پێشمەرگەکان چپه‌چپی بکردایه، نیشتیمانخان ده‌یزانی، مامهریشەو پێشمەرگەکانی کەرتی 4ی جەباری نەخشهوپلانی چالاکیەکییان هەیەو رۆڵی بۆ پێشمەرگەکان بەپێی جوگرافیای شوێنەکەی دیاریی دەکرد، بۆ ئەوەی چالاکیەکە سەرکوتوبێت.
نیشتمانخان مامه‌ریشه‌ی بێ سنوور خۆش ده‌ویست، له‌کاتی قسه‌کردنه‌که‌دا، که‌پرسیارم رووبه‌روو ده‌کرده‌وه، ده‌وه‌ستاو هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی پڕ لە حەسرەتی هه‌ڵده‌کێشا، له رووخساری نیشتماندا، چیرۆکی عەشقێکی پڕ له نهێنی و په‌نهان ده‌خوێنرایه‌وه، پێی وتم: ناتونم بە زمان ئاماژە بەو خۆشەویستیەی ناخی کپ کراوم بکه‌م، ناتوانم ئەو خۆشەویستیە بە وشە وه‌ک خۆی ده‌ریببڕم. مامه‌ریشه به‌جۆرێک عاشقی من ببوو، به‌جۆرێک منی خۆش ده‌ویست، ناوه‌که‌می له کچانه‌وه گۆڕی به‌نیشتیمان، ئەو نیشتیمانه‌ی گیانی خۆی و هاوڕێکانی پێ به‌خشی.
دەیان یادەوەری مامەریشەم لەیادە، ئه‌و کاتانەی لە دوای چالاکییەکان لەگەڵ پێشمەرگەکانی کەرتی چواری جەباری دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، زۆر هێمن بوو، هه‌موو روخساری شادمانی بوو. گه‌ر ماوه‌یه‌ک نه‌به‌ردی و چالاکی نه‌کردایه، نهچوایە بۆ شه‌ڕو بۆسه‌ی بۆدوژمن دانه‌نایه، هه‌ستم ده‌کرد، دڵته‌نگه و بێزارە. که له شه‌ڕه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵەوە، پێشمه‌رگه‌کانی کۆده‌کرده‌وه.
به‌وردی باسی شهڕەکهیان ده‌کرد، پێکەوە هه‌موو هه‌ڵه‌و که‌م کوڕییهکهنیان ده‌خسته روو، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری شه‌هید ببوایه، به به‌رده‌وامی ناوی شه‌هیده‌که‌ی له سه‌ر زمان بوو، تا تۆڵه‌ی نه‌کردایه‌ته‌وه ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت.
سیناریۆکە
ئیستیخباراتی سوپای عێراق، ده‌مێک بوو هه‌وڵی له ناو بردنی مامه‌ریشه‌ی ده‌دا، ئیستخباراتی سه‌ربازیی گشتی، بە سیناریۆیەک، پیلان و نه‌خشه‌ی کوشتنییان بۆ مامەریشە کێشا بوو. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌سه‌رچاوه جیاجیا کانه‌وه بۆ یان دەهات، رژێم 40 هه‌زار دیناریی بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه دیاری کردبوو. فه‌یله‌قی یه‌ک [مقهدهمێک ] و [رائیدێکی ] له به‌شی حه‌ره‌کات بۆ جێ بەجێ کردنی سیناریۆکە ته‌رخان کردبوو.
رۆژانه به‌پێی روداوه‌کان بە وردی کات و شوێنه‌کانی مامه ریشه‌یان ده‌ست نیشان ده‌کرد، ئیستخبارات لە سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای ناوچه‌که، [ ته‌حسین شاوه‌یس] و (که‌ریم محێ دین ) ناسراو به [ئاگر] و [کاکل ڕه‌حیم دۆینه]یان بانگ کرد بوو بۆ[ گامێشچییهکان ] و پێ یان وتبوون: هه‌وڵ بده‌ن خۆتان بگه‌یننه لای مامهریشەو پێی بڵێن: ته‌حسین شاوه‌یس ]زۆر بێزاره له‌م گفتۆ گۆیه، ده‌یه‌وێت خۆی پاکبکاته‌وه‌و له‌رێگه‌ی مامهریشهوه په‌یوه‌ندی بکات به [ی.ن. ک]، که‌ریم محێدین لەپلانی سیناریۆکە، سڵەمییەوەو کشایه‌وه، به‌ڵام کاکل ره‌حیم دۆینه ئاماده‌یی خۆیی نیشاندا، کاکل دۆینه ئه‌ڵقه له گوێی ته‌حسین بوو، سه‌ربه ئیستخبارات بوو، ته‌حسین له رێگه‌ی کاکل دۆینه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به مامه ریشه‌وه، یه‌که‌مجار مامه‌ریشه به مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی وتبوو: با بچین بۆ سه‌ردانی ته‌حسین شاوه‌یس له ماڵی خۆیان، مامۆستا ئەحمەد داواکارییەکەی مامەریشەی قبوڵی نه‌کرد.
بۆ رۆژێکی تر مامه ریشه‌و محسین بی که‌ی سی و سه‌ردارو فه‌تاح باوایی و مه‌جید کۆمه‌ڵه به ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی برد بۆ مالی ته‌حسین شاوه‌یس، فه‌تاح باوایی وتی: شه‌و بوو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی تهحسینشاوەیس ئاسایی نەبوو، هه‌ستم کرد نیازیی خراپه، به‌یانیه‌که‌ی ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وان ئێمه‌یان ره‌وانه کرد، که‌مینیان له سه‌رجاده‌ی له‌یلان – که‌رکوک داناوه، که ئێمە به‌ته‌نیشت گامێشهکانا تێ په‌ڕین، مامه‌ریشه زۆر به‌وریایی به ته‌حسینی وت:
ده‌بێت تۆش له گه‌ڵمانا سواری ئوتۆمۆ بیله‌که بیت. ته‌حسین دۆشداماو به ناچاری له گه‌ڵ مامه ڕیشه‌دا سوار بوو، که گه‌یشته نزیک یه‌که‌م که‌مین. یه‌کێک له جاشه‌کانی بانگ کرد‌و چرپاندی به گوێیدا که به‌خێرایی نهێ نییه‌که بگه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه به‌درێژایی 2کیلۆمه‌تر که‌مینه‌که نه‌ما له‌سه‌ر رێگاکە، دیار بوو ئه‌مه نهێنی خۆیان بوو.
ته‌حسین شاوه‌یس ئاڕ پی جی یه‌کی به‌مامه ریشه فرۆشت به 2 هه‌زار دینار، دوای ئه‌وه رۆژێک مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی و شێرزاد موه‌فه‌ری روویان کرده لای ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه، له‌وێ ئازدی سه‌گرمه 2 هه‌زار دیناره‌که‌ی دایه ده‌ستیان و وتی: بیده‌ن به مامه‌ریشه بۆ ئه‌و ئار پی جی یه‌ی که کڕیویه‌تی بۆ کهرتەکهی.
دوای چه‌ند مانگێک لهگفتۆ گۆی نێوان [ی ن ک] و [رژێم ]، جه‌ند کێشه‌یه‌ک له سنوری که‌رتی جه‌باری سه‌ری هه‌ڵدا. مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و[م . س]پیان باش بوو، مامه‌ریشه بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە نزیک جۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی مامه‌ریشه لە سیناریۆکانی ئیستخباراتی عەسکەری فەیلەقی یەک لە کەرکوک بپارێزن، ئه‌وان زانیاریان پێ گه‌یشت بوو.که ئیستیخبارات به‌رنامه‌و پیلان و سیناریۆیان هه‌یه بۆ کوشتنی مامه‌ریشه، به‌ڵام مامه‌ریشه فەرماندەیەکی بە جەربەزەو دڵساف و پاک بوو، ئەو ماوەیەی له گوندی [گرژه ] دانه‌نیشت، بە جۆرێکی تر لێکی دایەوە، گه‌ڕایه‌وه بۆسنووری که‌رتی 4ی جه‌باری.
نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌کی بۆ ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57ی سه‌گرمه ناردبوو/ نابێت به هیچ جۆرێک رێگه به مامه‌ریشه بده‌یت ته‌حسین شاوه‌یس ببینێت. ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه له باره‌ی مامهریشهوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: رۆژێک مامهریشيه سه‌ردانی کردم وتی: ته‌حسین شاوه‌یس جوابی ناردوه، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیت پێوه‌بکات. ده‌ڵێت: ته‌نیا تۆ و ئازادی سه‌گرمه دڵسۆزی کوردن.
منیش پێم وت: مامەریشه زۆر وریابه. ئه‌ویش وتی: به خوا تەحسین به راستی یه‌تی، دەیەوێت خۆی پاک بکاتەوە. دوای ماوه‌یەکی تر رۆژێک ئازادی سه‌گرمه و هوشیاری ساڵح ره‌فعه‌ت لێپرسراوی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی تیپی 57 ی سه‌گرمه، به جه‌وله چونه ماڵی مامهرێشه، دوای نانخوارن هەمویان پێکەوە به‌ره‌و خالۆبازیانی به‌رێکه‌وتن. ئازادی سه‌گرمه‌و مامه‌ریشه له پێش ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه دانیشت بوون، له رێگا مامه‌ریشه بە ئازادی سەگرمەی وت: ته‌حسین ده‌ڵێت ریزم هه‌یه بۆ ئازادی سه‌گرمه‌و ده‌مه‌وێت چاوم پێی بکه‌وێت.
ئازادی سه‌گرمه وتی: کاکه گیان ئه‌و جاشه‌و سەربە دەوڵەتی عێراقە، هه‌موومان ده‌زانین چۆن خائینێکە، ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ین و شۆڕشگێڕین، ئێمە ناچێن بۆ لای ئه‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشی هەیە، با ئه‌و بێته گوندێکی سنووری تیپه‌که‌مان.
وتی: ئاخر با بچین!
زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو، بۆ مامه‌ریشه سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی بچین بۆ لای تەحسین شاوەیس، دیاربوو ئه‌و ته‌حسینه زۆڵه، سینارۆیه‌کی وای داڕشتبوو مامه‌ریشه‌ی وا لێ کردبوو، بروای پێ بکات. دیاربوو ته‌ڵه‌که‌ی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری گشتی و فهیلەقی یه‌ک بۆ ئازادی سهگرهو مامه‌ریشه دانرا بوو.
له 24. 1. 1985 مامه ریشه‌و ئه‌وان له گوندی قایش پاشا ده‌بن،کاکل رەحیم دۆینه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لایان، بەیەکەوە هه‌ندێ قسه بۆ مامه‌ریشه ده‌کات و بە خێرایی ده‌روات، دوای نیوسه‌عاتی تر کاکل به بێ ئوتۆمۆبیل ده‌گه‌ڕێته‌وه، به مامه‌ریشه ده‌ڵێت:
ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان لێ سه‌ندوم، وتیان: تۆ لای مامه‌ریشه بویت. به‌لام ئەوە سیناریۆ بوو، کاکل دۆینه لای تهحسینهوههات بوو، وتبوی: مامەریشە ته‌حسین ده‌یه‌وێت بتبینێت،کاکل گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی دابنێت و له گه‌ڵ مامه‌ریشه‌دا سه‌ربکه‌وێت.
مامه‌ریشه وتی: موحسین ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆت بهێنه، با بچین ئه‌و ئوتۆمۆبیله‌که‌ی کاکل وه‌ربگرینه‌وه. له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه ده‌مانچه‌که‌ی خۆی لە پشتوێنەکەی کردبوەوهو تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کردەشان،کاکل دەستی راکێشابوو ده‌مانچه‌که‌ی لە دەستی مامەریشە وه‌رگرت، وتی: منیش ده‌مانجه‌که‌ی تۆدههێنم. مامه‌ریشه ده‌مانچه‌که‌ی لە کاکل سه‌نده‌وه‌و دابوی بهپێشمهرگهیهک و وتبووی: کاکل با ده‌مانچه‌که‌م لای تۆ نه‌فه‌وتێ [وه‌ک دڵی خه‌به‌ری دابێ. سواری ئۆتۆمۆبیله‌که بوون، نزیک شوێنی که‌مینه‌که بوونه‌وه.
له خوار ئاوایی [قازان بڵاخ]، له‌په‌نا بینایه‌کی کۆن که هی کوره‌ی گه‌چه‌کان بوو، پشتی بیناکه چاڵ بوو، له به‌رده‌م چاڵه‌که‌دا ریزێک ژاڵه‌ی چڕ هه‌بوو،
ئه‌ودیوی لێوه دیار نه‌بوو، چه‌ند سه‌د مه‌ترێک پێش که‌مینه‌که، کاکل به بیانوی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ناسراوی له گه‌ڵدایه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ناسن. له ئۆتۆمۆبیله‌که دادەبهزێ.
موحسین بی که‌ی سی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی لێ ده‌خوری، مامه‌ریشه له پێشه‌وه بوو، سه‌ردار له‌دوای ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه سوار ببوو، هه‌ر که گه‌یشتنه ناو که‌مینه‌که، جاشه‌کان ده‌ستڕێژیان لێ کردبوون، موحسین بی که‌ی سی به سهرسوکانهکهوه به‌رکه‌وتبوو، سه‌ردار هه‌وڵی دابوو خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه،بواریان نه‌دابوو. مامه‌ریشه سێ مه‌تر له ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه دوورکه‌وتبووه، یه‌ک سه‌لیه بی که‌یسی یان نابوو به سه‌رییه‌وه، ژێرسهریان چاڵ کردبوو،
مۆخی سه‌ری تیا به‌جێ مابوو، شریتێکی بی که‌یسی یان له‌سه‌ر دڵی به‌جێ هێشتبوو.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، کتێبی پێشمه‌رگه پۆڵاینهک.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- All Posts