عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هەشت قۆناغی ئه‌نفال له 21 . 2. 1988 – 6. 9. 1988، له ماوه‌ی 198شه‌و رۆژ – بەشی یەکەم.
ئه‌نفال ته‌نیا پرۆسه‌یه‌کی کت و پڕی کۆمه‌ڵکوژی مرۆڤی کورد نه‌بوو، ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماریی ده‌وڵه‌تی عێراق بوو،پلان و به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراوبوو، له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی به‌ربڵاوی به‌رده‌وام بۆ له‌ناوبردن و توانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی کورد و گۆڕینی ره‌گه‌زی کورد به عه‌ره‌ب و شێواندنی جوغرافیای و دیمۆگرافی کوردستان. ئه‌م پرۆسه‌یه به پێی هه‌لومه‌رجه دژوار‌و تایبه‌تمه‌نده‌کان، گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و به چه‌ند تاکتیک و قۆناغی جیاوزدا تێپه‌ڕیووه.
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و 8 قۆناغه‌ی ئه‌نفالدا، سه‌ره‌تاکانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالیان جێ به‌جێ کرد، رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌و گۆڕانکارییه‌کانی دنیا بوون به کۆسپ له‌سه‌ر به‌شه گرنگ و کۆتاییه‌کانی ئه‌نفال.
ئه‌نفال، پرۆسه‌یه‌کی نه‌خشه بۆ کێشراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراو بوو، یه‌کێک بوو له خاڵه بنه‌ره‌تی و سترایتژهکانی رژێمی تۆتالیتاری عێراق، بۆ له ناوبردنی به کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بڕانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤی کورد له باشووری کوردستان بۆ شێواندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تێک و پێک شکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد له رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و شێواندنی هه‌موو به‌ها کلتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، بۆ بڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد بۆ هه‌تا هه‌تایه.
له 21. 2. 1988 تا 6. 9. 1988 سوپای عێراق و فه‌وجه‌کانی جاشی خه‌فیفه و جاشی خاسی کورد به هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیای هێزی پیاده‌یی و ئاسمانی یه‌وه به پاڵپشتی مادیی و مه‌عنه‌ویی و میدیای وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و بێ ده‌نگی ئه‌ورپاو ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی 198 رۆژدا، سوپای عێراق سه‌راپا ناوچه ئازادکراوه‌کانی داگیر کرد، ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشدا بوون.
ئه‌م تراژیدیایه سامناکترین تاوانی تراژیدیای جینۆساید بوو به‌رامبه‌ر به مرۆڤی کورد له سه‌راپا باشووری کوردستاندا به‌رپا کرا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌و توانا دیاری کراوه‌وه‌و به‌چه‌کی ساده به ئه‌زموون و توانای جه‌نگی پارتیزانانه و پێشمه‌رگانه، به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه وه‌ستایه‌وه که خاوه‌نی ئه‌زموونی جه‌نگێکی به‌ره‌یی فراوانی 8ساڵ بوو به‌رامبه‌ر به ئێران.
سوپای عێراق به چه‌کی کیمیایی و ناپاڵم و فسفۆڕی هێشووی کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نفال و جینۆسایدی مرۆڤی کوردیان کرد.
ئه‌نفالی یه‌ک/ له 21. 2. 1988 تا 18. 3. 1988 بۆ دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
ده‌وڵه‌تی عێراق به سوپایه‌کی بێ شوماری پڕ له چه‌کی نوێی مۆدرێن، بەپلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی عه‌سکه‌ریی، به‌سوودوه‌رگرتن له ئه‌رشیفی مۆزه‌خانه‌ی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق و ه‌زموونی زنجیره هێرشه‌کانی هێزی ئاسمانی و هێزی پیاده‌ی سوپای عێراق، له 21. 2. 1988، یه‌که‌م هێرشی به پاڵپشتی تانک و زرێپۆش و تۆپی 175ملم و تۆپی 130ملم و کاتیۆشاو فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێ و کۆپته‌رو پیلاتۆز، کرده سه‌ر( دۆڵه رووت و دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه). بۆ خاپورکردنی گونده‌کان و ته‌فروتوناکردنی ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندن و ئێزگه‌ی گه‌لی کوردستان له به‌رگه‌ڵو، مه‌ڵبه‌ندی دوو له سه‌رگه‌ڵو، باره‌گای سکرتێری گشتی ی .ن .ک و مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و چاپخانه‌ی شه‌هید جه‌عفه‌ر و یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستان له گوندی یاخسه‌مه‌ر.
سوپای عێراق به درێژای 70کم بازنه‌یه‌کی فراوان شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوانی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه دیاریکراوانه به‌رپاکرد، لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی فه‌له‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج و بیست لیوای فه‌یله‌قه‌کانی (2. 3. 4. 5. 6. 7) و لیواکانی هێزی تایبه‌تی (65 – 66) ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزی چه‌کدار، به پاڵپشتی لیوای مغاویر ی فه‌یله‌قی (2. 4 . 6 ) لیوای ( 19 . 31 . 73 . 75. 116 . 438 . 445 )فه‌وجی مغاویری (4 . 5 ) ، جگه له فهوچی مولیدی 1945 و ته‌واوی سریه و فه‌وجی چاشی خه‌فیفه‌ی کوردستان و فه‌وجی خاسی هه‌ندێک له‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی کورد.
سوپای عێراق به کاتیۆشاو تۆپی دوورهاوێژ به هۆی ره‌سه‌دی کۆپته‌ره‌کانی له قوڵایی ئاسمان به‌فرۆکه جه‌نگییه‌کانی چه‌ندان ته‌ن ژه‌هری کیمیایی تابون و خه‌رده‌لی به‌سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو و یاخسه‌مه‌رو هه‌ڵه‌دن و چۆخماخ و مێوڵاکه و سنگر و مالومه و گویزیله و چاڵاواو لاپاڵی سه‌راپا زنجیره چیاکان باراند.
سوپای عێراق به هه‌موو هێزی تهکنهلۆزیای عه‌سکه‌رییه‌وه، له‌م قۆڵانه‌وه هێرشیان کرده ئه‌و سنوره‌ی له هه‌موو لایه‌کیه‌وه به هێزیی پیاده ئابڵۆقه‌ی دابوو.
+ له کۆتهڵهوه بۆ سنووری سورداش و قه‌ره‌چه‌تان و کلکه‌ی پیره‌مه‌گرون و هۆمه‌رقه‌وم و شه‌ده‌ڵه و دابان – هه‌لاج و سه‌رگه‌ڵو و هه‌ڵه‌دن و یاخسه‌مه‌ر.
+ له قهمچۆغهوه بۆسارا ، سه‌رمۆر،قه‌ره‌سه‌رد، هازهڵه ، قه‌ڵه‌م پاشا ، قه‌ره‌نگوێ.
+ له ههنارانهوه بۆ کانی گۆران و پیرکه و قزله‌ر و لوتکه‌ی چایه‌ر و کونه کۆتر.
+ له باڵخه‌وه بۆ گاپیڵۆن و وڵاغلو و گۆجار و گه‌وره‌دێ ، جهجه له‌رزۆک.
+ له بنگرده‌وه بۆ کوێره‌کان و سێده‌ر و دۆڵه‌بی و هه‌نجیره ، شارستین و مه‌رگه و ئاوه‌ژێ و سێروان و کانی توو.
+ له ئه‌زمڕه‌وه به‌ره‌و شاخی دووبرا و پشتی قه‌یوان.
+ له کارێزه‌وه به‌ره‌و گاپیڵۆن و خه‌جه له‌رزۆک.
له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره 8 هه‌زار سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری پله جیاجیا کوژران، دوو کۆپته‌ر خرانه خواره‌وه، زیاتر له 100پێشمه‌رگه شه‌هیدو بریندار کران.
ژن و پیاو منداڵ و پیری ئه‌و گوندانه و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سنووره بۆ خۆده‌ربازکردن له تۆڕی په‌لاماری سوپای ئه‌نفال، به چه‌ند کاروانێک له رێگه‌ی شاخی (که‌رکه‌ر)ەوه خۆیان گه‌یانده گوندی گۆمه‌زه‌ڵ، به ناو به‌فرو کڕێوه‌دا له کوێستانه سه‌خته‌که‌ی
رێگای هات و نه‌هاتی (دۆڵی شێخ محه‌مه‌د )ەوه گه‌یشتنه گه‌ڵاڵه و سه‌فره و شاناخسێ و سه‌ر سنووره‌کان.
هه‌ندێک له خه‌ڵکی گونده‌کان به رێگای جیاجیا ویستبویان به نهێنی خۆیان بگه‌یننه ئۆردگا و شارۆچکه و شاره‌کان، له‌و رێگا‌و بانانه ده‌سگیرو بێ سهرووشوین کران.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی دووەم.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
- All Posts