فه‌رمان عزیز شه‌ریف: بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس و رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا.
رۆژی پێنج شه‌ممه 23- 3- 2023 دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس له فه‌ڕه‌نسا بڕیارێكی ده‌ركرد له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له قازانجی حكومه‌تی عێڕاق و دژی توركیا. وه هه‌ریه‌ك له توركیا و عێڕاقی له بڕیاره‌كه ئاگاداركرده‌وه، توركیاش پابه‌ندبوونی خۆی به‌بڕیاره‌كه ڕاگه‌یاند و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتی یه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نابێ. به‌ڵام كاتی بڕیاره‌كه خراپ بوو، چونكه به‌غدا و هه‌ولێر خه‌ریكبوو ده‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی عێڕاق.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه حكومه‌تی توركیا ده‌بێ(1،47) ملیار دۆلار وه‌ك غه‌ڕامه بدات به حكومه‌تی عێڕاق، چونكه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی عێڕاق له‌ڕێگای به‌نده‌ری (جیهان)ی توركی، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
بڕیاره‌كه چی یه چۆنه و سكاڵاكه هی كێ یه؟
مێژووی ئه‌و سكاڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014، كاتێك ناكۆكیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشته لوتكه و به‌غدا بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بڕیاریدا نه‌وتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به نه‌وتی كه‌ركوكیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه و موووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكات.
ئه‌و كات نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق بوو و، بڕیاری بڕینی بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن مالیكی یه‌وه ده‌رچوو. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تاكه ڕێگا له‌به‌رده‌می هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بوو، بۆ بازاره‌كانی جیهان. وه له هه‌مان ساڵدا شه‌ری داعش و گرتنی موسڵ له لایه‌ن داعش ڕوویدا.
دوای 10 ڕۆژ له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، حكومه‌تی عێڕاق سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر توركیا له دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس تۆماركرد، تاكو بتوانێت ڕێگا له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بگرێت. به‌ڵام توركیا گوێی له‌م داوایه نه‌گرت، چونكه توركیا سودمه‌ندی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌مه له پڕۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، وه ڕێككه‌وتنێكی نهێنی و په‌نجا ساڵه‌ی فرۆشتنی نه‌وت هه‌یه، له نێوان توركیا و خودی ئه‌ردۆغان و هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی.
ئه‌و دۆسیه‌یه تایبه‌ت بوو به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان ساڵانی 2014- 2018، به‌ڵام دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، دۆسیه‌ی دووه‌مه تایبه‌ته به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دوای ساڵی 2018 تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له دوو ساڵی ئاینده یه‌كلایی بكرێته‌وه.
دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس نزیكه‌ی 12 كاتژمێر، دواتر توركیا و هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌كردنی نه‌وت یان ڕاگرت، عێڕاقیش له 25- 3- 2023 سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌و دۆسیه‌یه ڕاگه‌یاند.
هه‌رچه‌نده ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌رده‌می نوری مالیكی بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان ساڵدا كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق له ساڵی 2014 سكاڵاكه‌ی سڕكرد. دواتر هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌و له ساڵی 2017 سكاڵكه چاڵاككرایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی عادل عبدالمهدی بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یبوو، به‌ره‌و پێش چوونی باش هه‌بوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و سكاڵاكه‌ی دادگای پاریسشی سڕكرد. له‌سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی یش هه‌ر بێده‌نگی لێكرا. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می محەمەد شیاع سودانی به‌ره‌و پێشچوونی باش هه‌بوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌سه‌ر بودجه و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم، ته‌نها مابوو ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی پاریس، جارێكی دیكه دۆخه‌كه‌ی وه‌ستاند.
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی شەممە 25- 03- 2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆرییەوە بۆ تورکیا لەسەر داوای دادگەی پاریس، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: “بڕیاری دادگەی فەرەنسی لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، رێگر نابێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار.
پاشان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر تویتێکی کرد و نووسی: لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی دادگە.”(1)
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا
چه‌ند ڕۆژێك دوای وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 28- 3- 2023 جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ( داوایان له توركیا و عێڕاق كردووه به‌رده‌وامی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بده‌ن، چونكه سود به هیچ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت) .(2)
كۆمپانیای (HKN energy) یش ساڵی ڕابردوو، له نامه‌یه‌كدا بۆ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بوه‌ستێ ، ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڕووخێت.
له‌وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كێ زیانی پێده‌گات؟
وه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ زیانی هه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له (هه‌رێمی كوردستان – عێڕاق- توركیا) ، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش زیانی بۆ كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه هه‌یه وه‌ك (ئه‌مه‌ریكا- ئیتالیا- ئیسڕائیل…)و كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه كه كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمن. وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهان.
عێڕاق زیانێكی زۆر ده‌كات، چونكه بۆ یه‌كه‌مجاره دوای ڕووخانی صدام حسین له 2003 عێڕاق بودجه‌ی بۆ سێ ساڵ دابنێت (ساڵانی 2023- 2024- 2025) . عێڕاق له‌دانانی بودجه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌كی، پشت ده‌به‌ستێت به فرۆشتنی نه‌وت، له‌و بودجه‌یه‌ش دانراوه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ڕۆژانه 400هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، وه‌ستانی هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته بودجه‌ی عێڕاق تووشی كورتهێنان ده‌كات.
قه‌رزی كۆمپانیاكان له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 4 ملیار دۆلاره، به‌غدا ئاماده‌نیه ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆمپانیاكان بداته‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به عێڕاق ده‌بی عێڕاق قه‌رزه‌كان بداته‌وه.
ڕۆژی 30- 3- 2023 ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 6 ملیار دۆلاری وه‌ك پێشه‌كی به‌قه‌رز له چه‌ند كۆمپانیایه‌ك وه‌رگرتووه، تاوه‌كو دواتر له‌بڕی ئه‌و قه‌رزه نه‌وت یان بداتێ. یه‌كێك له‌وانه كۆمپانیای (ڤیتۆل) ی هۆڵه‌ندیه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له جیهان
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی 0.5% كۆی خستنه ڕووی نه‌وتی جیهان پێك ده‌هێنێت. ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان نرخی نه‌وتی له جیهان به‌رزكرده‌وه، نرخی نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باكور 42 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه، بووه 79.7 دۆلار، نرخی نه‌وتی سوكی تكساس یش 59 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و بووه 73.79دۆلار .(3)
ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1973 چی یه؟
عێڕاق و توركیا له ساڵی 1973 ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆكردووه له‌سه‌ر هێلی بۆڕی نه‌وتی عێڕاق و توركیا، چه‌ند جارێك ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌مواركراوه‌ته‌وه له ساڵانی 1976 و 1985 و 2010.
لە بڕیارەكەی دادگای ژووری ناوبژیوانی نێو دەوڵەتیدا بە ووردی باس لە رێككەوتنی( ITP) كراوەو هاتووە: لە ساڵی 1973 كۆماری عێراق و كۆماری توركیا ڕێككەوتنی بۆری نەوتی خاویان واژۆكرد بۆ دابینكردن و كڕینی نەوتی خاو، ڕێككەوتننامه‌كه بە ڕێككەوتنی بۆری عێراق – توركیا (ITP) ناسراوە.
بەپێی ڕێككەوتنەكانی ( ITP) هەردوو لایەن ڕێككەوتون لەسەر دروستكردنی دوو بۆری نەوت كە لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لە باكوری عێراقەوە بەرەو جەیهان كە شارێكی بەندەرییە لە باشووری توركیا (The Pipelines) دەڕوات. جەیهان ناوەندێكی گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتییە.
ئه‌م بڕیاره له 277 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له 13- 2- 2023 ده‌رچووه، بە پێی بڕیارەكەی دادگای ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، نەوتی باكور یان نەوتی هەرێم بێت، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT).(4)
حكومه‌تی عێڕاق سكاڵایه‌كی له‌ژووری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس تۆماركرد له ساڵی 2014، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا پێشێلی ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1973 ی كردووه و ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كڕیووه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی و پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یه، كه ده‌ڵێت (پێویسته توركیا گوێڕایه‌ڵی ڕێنماییه‌كانی عێڕاق بێت له‌باره‌ی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی عێڕاق ).
سكاڵاكه‌ی عێڕاق له‌سه‌ر توركیا له پێنج بوار بوو (كۆگاكردن، گواستنه‌وه، مافی به‌كارهێنانی ڕه‌ها، مافی ده‌ستگه‌یشتن و باركردن). عێڕاق ته‌نها له‌به‌شی باركردن سكاڵاكه‌ی بردۆته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌بێ عێڕاق قه‌ره‌بووی كه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بداته توركیا.
دادگاكه‌ی پاریس ته‌نیا له‌یه‌ك به‌ش عێڕاقی به‌هه‌ق زانیووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌مواره بووه كه له‌ساڵی 2010 له گرێبه‌ستی بۆڕی نه‌وتی (عێڕاق –توركیا)كراوه له نێوان (حسێن شهرستانی) وه‌زیری ئه‌وكاتی نه‌وتی عێڕاق و (تانه‌ر یه‌ڵدز) وه‌زیری وزه‌ی توركیا .(5)
به بڕوای شاره‌زایانی ئه‌و بواره سێ سه‌رپێچی هه‌یه له‌و دۆسیه‌یه
1- پێشێلكردنی ده‌ستوری عێڕاق.
2- پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
3- پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی بۆڕی نه‌وتی خاوی (عێڕاق- توركیا) ساڵی 1973.
وه بڕیارنامه‌ی 1483 و 1546 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، كه حكومه‌تی عێڕاق ده‌توانێت نه‌وت له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه به‌رهه‌مبهێنێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات و داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش ده‌خرێته سه‌ر حیسابی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێڕاق له بانكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆڕك.
به‌بڕوای (له‌تیف مسته‌فا): ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره ته‌ڵه‌ی توركیایه و پێش وه‌خته بۆ هه‌رێمی كوردستانی داناوه. بڕیاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ڕووخانی صدام حسێن له 2003 و به‌تایبه‌تی له ساڵی 2007 به‌دواوه.
ئەو رێککەوتنە چەند پرۆتۆکۆڵی پاشکۆ‌و رێککەوتنی تری بەدوادا ھاتووە لەسالەکانی 1976 و 1980 و1981 و 1985 و 1996
لە ھیچیاندا بەزەقی باسی ئەوەی نەکردووە کە دەبێ ئەو بۆڕیانە تەنھا بۆ ھەناردەی نەوتی عێراق بەکاربھێنرێ بە گوێرەی رێنمایی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەڵام لەساڵی 2010 «سەرنج بدەنە بەروارەکە» تورکیا‌و عێراق رێکدەکەون لەسەر ئەوەی کە بەرێککەوتننامەیەکی نوێ، رێککەوتننامەی ساڵی 1973 ی نێوانیان ھەموار بکەن و چەند برگەو مادەیان ھەموار کردووە، کە وەک ئەوە وایە تورکیا خۆی ئامادە بکات بۆ دوای رێککەوتنی لەگەل ھەرێم سەبارەت بە ھه‌ناردەی نەوت.
بەگوێرەی ئەو رێککەوتننامەیەی ساڵی 2010 کە بە ئیمزای سەرۆک کۆماری عێراقی ئه‌وكات « جلال حسام ا‌لدین تاڵەبانی» دەرچووە، کە رێککەوتننامە کۆنەکەی ھەموار کردۆتەوە و ھەندێ مادەو برگەی تازەی بۆ زیاد کردووە کە لە کۆنەکەدا نەبون. وه‌ك ماده‌ی 2 كه ده‌بێ ئه‌و بۆڕیانه ته‌نها بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێڕاق به‌ڕه‌زامه‌ندی عێڕاق و توركیا بێ و نابێ لایه‌نی سێه‌م به‌شداربێ و له هه‌مواری ساڵی 2010 ش باس كراوه كه هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتوون له ئه‌گه‌ری بوونی كێشه په‌نا بۆ ئه‌و دادگایه‌ی پاریس ببه‌ن. لایه‌نی سێ یه‌م له‌م كێشه‌یه‌دا، ته‌نها هه‌رێمی كوردستانه (کە ئەمەش جێی گومانە، لە کاتێکدا تورکیا لە ژێرەوە لەگەل ھەرێم تاوتوێی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کردووە لەرێی بۆریەکانی عێراقەوە، بە تاکلایەنانەو بەدزی عێراقەوە و بەبێ رەزامەنی ئەو. کەچی لەھەمان کاتدا، رێککەتننامەکەی لەگەل عێراق ھەموار دەکاتەوەو ئەو برگەیەی بۆزیاد دەکات کە دەبێ ئەو بۆریە تەنھا بۆ ھەناردەی نەوتی عێراق بەکاربھێنرێ و بەگوێری رێنمایی وەزارەتی نەوتی عێراق .(6)
له‌دادگاكانی عێراقیش سكاڵای له‌سه‌ره
حكومه‌تی عێڕاق جگه له‌وه‌ی له‌دادگاكانی ده‌ره‌وه سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد له چه‌ند ساڵی ڕابردوو، له دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقیش سكالای تۆماركرد له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق.
(لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2022 دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی خۆی لەبارەی دۆسییەی 59ی فیدڕاڵی ی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ رەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی سازکرد. بڕیارێکی دژ بە ھەرێم دەرکرد و ڕایگەیاند یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستوورییە، ئەمەش گەورەترین و بەھێزترین ھەوڵی عێراق بوو لە چەند ساڵی ڕابردوو دژ بە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان.
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت: سکاڵای تۆمارکراو بە ژمارە (59/فیدراڵی/2012) و یەکلاییکردنەوەی لە (15. 2. 2022) کە تایبەت بووە بە نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی کوردستان، لەسەر بنەمای مادەکانی (110، 111، 110، 115، 121 و 130)ی دەستووری عێراق بووە. (7)
كێ براوه‌یه‌و كێ زیانی پێ ده‌گات و كێ قه‌ربوو ده‌دات؟
سایتی (Middle east eye) ی به‌ڕیتانی له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگاری پاریس ڕاپۆرتێكی به‌ناوی (له‌ڕاستیدا عێڕاق له‌دۆسیه‌ی ناوبژیوانی نه‌وتی توركیا براوه نیه ) . ده‌نووسێت (پێده‌چێت ئه‌نقه‌ره ته‌نها چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلارێك بدات به عێڕاق، كه ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێككه‌وتنێكی نهێنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ توركیا قه‌ره‌بوو بكاته‌وه ). به‌رپرسێكی توركیاش ڕایگه‌یاند هه‌ر قه‌ره‌بوویه‌ك به عێڕاق بدرێت ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌ی بدات. (8)
عێڕاق له‌و سكاڵایه‌ی ساڵی 2014 داوای قه‌ره‌بووی 33 ملیار دۆلاری له توركیا كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی كه كردوویه‌تی. وه له دوو مانگی ڕابردووش عێڕاق داوای قه‌ره‌بووی 58 ملیار دۆلاری دیكه‌ی له توركیا كردووه بۆ ئه‌و نه‌وته‌ی كه له ساڵی 2022 فرۆشراوه، به‌ڵام دادگای پاریس ته‌نها بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه داوه توركیا ده‌بێ (1.47)یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات به عێڕاق، وه‌ك قه‌ره‌بووی ساڵانی (2014- 2018) یه. هه‌رچه‌نده مه‌رج نیه ئه‌و پاره‌یه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عێڕاق به‌كاش بدرێت به توركیا، ڕه‌نگه به گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن میكانیزمه‌كه‌ی دیاری بكرێت و ناچاری نیه، چونكه ئه‌و دادگایه دادگایه‌كی ناوبژیوانی یه.
کۆی ئەوپارەی کە قەرەبووی عێراق بکرێتەوە، پێش لێدەرکردنی تورکی بریتییە لە: 1,997,976,023.50 دۆلار
کۆی قەرەبووی تورکیا، ئەم بڕە پارەیە بە گوێرەی سوود دەگۆڕێت. به‌ڵام لە ئێستادا بریتی یە لە 526,585,537.45دۆلار.
ئەوەی پێویستە تورکیا ئێستا بیدات بەعێراق، پاش لێدەرکردنی قەرەببەکانی بریتییە لە 1 ملیار و 471 ملیۆن و 390 هەزار و 486 دۆلار و 5سەنت.(9)
ناره‌زایی ناوخۆیی له توركیا دژی پڕۆسه‌كه
له‌ناو خودی توركیاش ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم. ڕێككه‌وتنی نه‌وتی هه‌رێم له گه‌ڵ توركیا، ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر نیه، له‌ناو توركیاش ئه‌و پڕۆسه‌یه مایه‌ی ڕه‌خنه‌یه و شه‌فاف نیه.
(ئایكوت ئەردۆغدو) پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، لە لێكۆڵینەوەكانیاندا سەبارەت بە گەندەڵی وزە لە ساڵی 2015دا، روبەڕووی كۆمپانیاكانی (ئار ئینێرجی، زیرڤێ هۆڵدینگ و پاوەرترانس) بوونەتەوە، (بێرائه‌ت ئەلبایراك) زاوای (ئەردۆغان) و (زیا ئیلگەن) برای هاوسەرەكەی (ئەردۆغان) لەنێو ئەو كەسانەدا بوون كە پشكیان لەم كۆمپانیایانەدا هەبووە. ئەردۆغدو ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ئیمتیازانەی كە بەو كۆمپانیایانە دراوە، زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵك كەوتووە.
(ئەردۆغدو) بانگەشەی ئەوەی كرد كە كۆمپانیای (چالیك هۆڵدینگ) كە خاوەنەكەی (بێرائەت ئەلبایراك) زاوای (ئەردۆغانە) لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای (پاوەر ترانس) بووە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەم كۆمپانیایە كۆمپانیایەكی (نایلۆن) بووە و پارەی ڕەشی لێ كڕدراوە، (ئەردۆغدو) دەڵێت: كۆمپانیای (پاوەر ترانس) بەبێ تەندەر كاری گواستنەوەی نەوتی كوردی پێدراوە، ئەم كۆمپانیایە ڕەزامەندی حكومەتی ناوەندی عێراقی وەرنەگرتووە و ئەم نەوتەی بە ئیسرائیل فرۆشتووە . (10)
زیانی بیره نه‌وته‌كان به‌هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنان
فەرهاد هەمزە، سەرۆکی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکورده‌ڵێت: لە ئێستادا کێڵگە نەوتییەکان زیانیان بەرکەوتووە و کێلگەیەکی نەوتی لەتەقتەق کە نەوتەکەی پێی دەوترێت “شامپانیایی ڕەش” و نەوتەکەی تاکە لە هەموو عێراقدا و پێشتر 160 هەزار بەرمیل نەوتی لێدەرئەهێندرا کە نە دەبوو بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئێستا کەمتر لە چوار هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنیت، ئەوەش زیانێکی گەروەی لە بیرەکەدا و بەهۆی پەلەکردن لە بەرهەمهێنان ئاو تێکەڵی نەوت بووە و ئەوەش پێویستی بە قۆناغی تر هەیە و خەرجی زیاد دەکات .(11)
به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم
57 بلۆكی نه‌وتی له هه‌رێمی كه‌ردستان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه 14 بلۆك به‌رهه‌میان هه‌یه، كه 16 كۆمپانیا كاری تێدا ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌میان كۆمپانیای بیانی ین، جگه له یه‌ك كۆمپانیا نه‌بێت، ئه‌ویش كۆمپانیای (كار) ە.
توانای به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان 453 هه‌زار به‌رمیله له‌ڕۆژێكدا، و كۆمپانیای (كار)یش به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی 145 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا (1)، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستا بۆماوه‌ی 11 ڕۆژ تاكو واژووكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان (هه‌ولێر و به‌غدا) له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق (محەمەد شیاع سودانی) و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سڕور بارزانی) له 4- 4- 2023 له به‌غدا .(12)
ساڵی 2022 كۆی نه‌وتی خاوی فرۆشراوی هه‌رێم (144404412)به‌رمیل بووه. جیاوازی نرخی فرۆشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا (10،55$)ده دۆلار و په‌نجا و پێنج سه‌نت بووه. چونكه كۆمپانیای سۆمۆ به‌رمیلێك نه‌وتی به (95،54$) فرۆشتووه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌رمیلێك نه‌وتی به (84،99$)فرۆشتووه. واته هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ربه‌خۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وتی خۆی فرۆشتووه هه‌ربه‌رمیلێكی به كه‌متر له (10،55$)ده دۆلار و په‌نجا و پێنج سه‌نت كه‌متر له عێراق فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش زیانێكه به‌ر عێڕاق كه‌وتووه، بۆیه هه‌میشه عێڕاق ویستوویه‌تی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و ناكۆكیه سه‌ره‌كیانه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئیسڕائیل زیانی پێده‌گات
له‌وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، زۆر وڵات زیانی پێ ده‌گات جگه له عێڕاق و توركیا، ئیسڕائیل زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی یه، چونكه هاورده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئیسڕائیل له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو گه‌یشتۆته 167 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
كۆمپانیای (كیبله‌ر)ڕایگه‌یاندووه ئیسڕائیل له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا 40% ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی هاورده‌كردووه، به‌ڕێژه‌ی له 23% زیادی كردووه به‌به‌راورد به ساڵی 2022.
له‌ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین جار فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به ئیسڕائیل بۆته باسی میدیا جیهانیه‌كان. گۆڤاری (فۆڕبس)له مانگی حوزه‌یرانی 2014 فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به ئیسڕائیل ئاشكراكرد. ڕۆژنامه‌ی (فایناشنال تایمز)یش له مانگی ئابی 2015 ڕاپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه كه ئیسڕائیل له 77% ی پێداویستیه‌كانی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان هاورده‌ده‌كات .(13)
ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا
له‌ڕۆژانی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ڕۆژێك بوو به‌رده‌وام ده‌چوونه به‌غدا و ده‌هاتنه‌وه، وه‌فده‌كه به‌زۆری پێك هاتبوون له (كەمال محەمەد وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، دکتۆر ئومێد صباح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی، دکتۆر جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، دکتۆر عبدالحكیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون )ئه‌مانه هه‌موویان پارتی بوون له‌گه‌ڵ گۆڕان، به‌ڵام نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كان نه‌بوون به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزی و په‌یوه‌ندیه خراپه‌ی ئێستا له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و یه‌كێتی حكومه‌تی بایكۆت كردووه و (قوباد تاڵه‌بانی )له‌كۆتایی ساڵی 2022 نه‌چۆته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. بۆیه وه‌فده‌كه ته‌نها پارتی بوون و ته‌نها له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئازاری 2023 چه‌ندین جار چوونه به‌غدا سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس.
دوای ناكۆكیه‌كی زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕۆژی 31- 3- 2023 تادره‌نگانێكی شه‌و له ماڵی (دکتۆر فواد حسێن)وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق له به‌غدا به ئاماده‌بوونی (ئیسماعیل قائانی)فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی دوور له چاوی میدیاكان وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ستثێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
بۆ ڕۆژی دواتر واته له 1- 4- 2023 ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق (محەمەد شیاع سودانی) ڕه‌وانه‌كرد، و ڕۆژی 4- 4- 2023 ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆكرا.
له‌و ڕێككه‌وتنه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازی بووه نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و حكومه‌تی عێڕاق یش پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆمۆ به كورد بدات، وه لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ردوو لا پێك بێت بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی بخرێته حیساب بانكیه‌ك و حكومه‌تی عێڕاق یش چاودێری ئه‌و حیساب بانكیه بكات، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ڕه‌شنووسی بوودجه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه .(14)
خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە
لە بەرواری 4. 4. 2023 دا حكومه‌تی هەریم بە ناچاری و بەبێ ئەوەی هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەست بێت رازی بوو لەسەر چوار خاڵی سەرەکی، كه ئه‌مانه‌ن:
A- رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی جەیهان بکرێت و رادەستی سۆمۆ بکرێت تا بیفرۆشێت. ( ئەم خاڵە لە پرۆژەیاسای بودجە شدا جێگیر کراوە) .
B- داهاتی نەوت بخرێتە ئەژمارێکی تایبەتەوە کە سەرۆک وەزیران یان کەسێک کە ئەو رایدەسپێرێت دەتوانێت مامەڵەی پێوەبکات و بەغداش چاودێری دەکات.
C- دروستکردنی لیژنەیەکی چوارکەسی، 2 لە هەرێم و 2 لەوەزارەتی نەوتی عیراق بۆ سەرپەرشتیکردنی فرۆشتنی نەوت.
D- جێگری بەڕیوەبەری گشتی سۆمۆ دەدرێت بە کورد.(15)
ڕۆژی 4- 4- 2023 سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق (محەمەد شیاع سودانی) و وه‌فدی هه‌ردوولا له به‌رده‌م كامێرا و چاوی میدیاكان ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان (هه‌ولێر و به‌غدا) یان ئیمزاكرد.
ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم كاتی بوو، چونكه ئه‌مه ته‌نها زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ عێڕاق و توركیاش زیانی هه‌یه، چونكه عێڕاق بودجه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه خه‌ملاندووه كه ڕۆژانه هه‌رێمی كوردستان 400هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنی و هه‌نارده‌ی بكات. توركیاش زیانێكی ئابوری زۆری پێ ده‌گات، وه له بازاری وزه‌ی جیهان نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه ، چونكه نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم بۆ بازاره‌كانی جیهان ڕێژه‌ی (0.5%)نه‌وتی جیهان پێك ده‌هێنێت.
_____________________________________
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان
1-جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق: هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە . رووداو 26-3-2023
https://www.rudaw.net/sorani/business/26032023
2- ماڵپه‌ری ڕووداو 28-3-2023 https://www.rudaw.net
3-ڕووداو 30-3-2023 https://www.rudaw.net/
4-( “توركیا‌و هەرێم پێشێلی رێككەوتنی (ITP) ساڵی 1973یان كردووە”- دره‌و میدیا له 11-4-2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه) http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12584
5-( لە پێنج بەشی سکاڵای عێراق تەنیا لە یەک بەش دا براوە بووە و دەبێ قەرەبووی کەم هەناردەکردنی نەوتیش بداتە تورکیا . رووداو 29-3-2023).
https://www.rudaw.net/sorani/business/290320232
6- ( تورکیا کڵاوێکی زلی کردۆتە سەری ھەرێم – له‌تیف مسته‌فا – 12-4-2023) https://speemedia.com/drejaWtar.aspx?NusarID=628&Jmare=11188
7- بۆچی بڕیاری دادگاکان لە دژی ھەرێمن.؟ لوقمان مستەفا صاڵح 28-3-2023 سایتی زه‌مه‌ن
https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=5546
8-(دره‌و میدیا : به‌رپرسێكی توركیا: هه‌رقه‌ره‌بوویه‌ك به عێڕاق بدرێت ده‌بێ هه‌رێم پاره‌كه‌ی بدات . 29-3-2023) .
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12471
9-(بڕوانه سایتی ڕوونبیین – فەرمانەکانی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی – له 12-4-2023)( http://www.roonbeen.org/2023/04/12/5895/ ) .
10- بڕوانه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی دره‌و میدیا به‌ناوی (“زاواكەی و ژنبراكەی ئەردۆغان كاری گواستنەوەی نەوتی هەرێمیان كردووە”
)له 28-3-2023 ، كه ڕاپۆرته‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی قه‌راری توركی وه‌رگرتووه .
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12460
https://www.karar.com/guncel-haberler/birileri-goturdu-cezasi-millete-1737746
11-کۆمپانیای نەوتی باکور: باشترین شت بۆ هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا(فەرهاد هەمزە، سەرۆکی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە میانەی بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئه‌و قسانه‌ی كرد) . ن ر ت 3-3-2023 .
https://www.nrttv.com/detail/23047
12-(1-دره‌و میدیا :16 كۆمپانیای بیانی له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم كارده‌كه‌ن . 29-3-2023)
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12474
13-(دره‌و میدیا : پێگه‌ی الطاقة : به‌هۆی ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم ئیسڕائیل له قه‌یراندایه 29-3-2023 (دره‌ومیدیا ڕاپۆرته‌كه‌ی له پێگه‌ی (الطاقة)وه‌رگرتووه)) .
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12478
14-(دره‌و میدیا1-4-2023 هه‌رێم ڕازی بووه نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات ).
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12502
15-( کاریگەرییەکانی گرتنەوەی قوفڵەکە-ڕازی بوونی ناچاری یان ڕێككه‌وتن؟ – یادگار صدیق گه‌ڵاڵی له 13-4-2023)( http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=12599 ) .
16-بۆ ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه بڕوانه سایتی ڕووداو(رووداو دەقی بڕیارەکەی دادگەی پاریس لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە- بژار زووبێر -12-4-2023)( https://www.rudaw.net/sorani/business/110420234 ) .
17-بڕوانه‌ی سایتی ڕوونبیین
www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2023/04/فەرمانەکانی-بڕیاری-دادگای-نێوبژیوانی-نێودەوڵەتیICC.pdf
18- ڕۆڵی بەپەلەی ئەمریکا لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق-تورکیا – مایکل نایتس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: جەمال پیرەله 4-4-2023 بڵاوكراوه‌ته‌وه
http://www.penus.krd/index.php/ckb/2018-04-02-19-13-55/item/2088-2023-04-04-14-25-39
19- ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) ژماره( 16192) چوارشه‌ممه 29-3-2023 ، چاپی ئه‌لیكتڕۆنی سعودیه .
https://aawsat.com/
20-https://www.washingtoninstitute.org/ar/policy-analysis/althkym-fy-msalt-kht-anabyb-alraq-trkya-tfady-alkartht-fy-alsyasat