هەڵۆ بەرزنجەیی: کۆلۆنیالیزمی هۆڵەندی و داوای لێبووردن!.
لە رووداێکی بێهاوتادا پاشای وڵاتی هۆڵەندە Wilhelm Alexender دوێنێ 1. 7. 2023 دوای 150 ساڵ تێپەربوون بەسەر کۆلۆنی کردنی وڵاتانی سورینام و بەشی ئەنتیلی هۆڵەندی دا.
پاشا داوای لێبووردن دەکات!.. لەم رۆژەدا لە 1. 7. 1863ەوە هەموو ساڵێک هۆڵەندییەکان یادی کۆتایی هێنان بەو سیاسەت و دەسەڵاتە دەکەن!. کە ناسراوە بە Keti Koti، واتە رۆژی بیرەوەریی بە زمانی سورینامی واتە“ زنجیری تێکشکاو یاخود پساو“.
جاران دەبوو کۆیلەکان زیاتر لە 10 ساڵی لە کێڵگەکاندا کار بکەن لە دۆخی چەوسانەوەدا بمێننەوە، تا رۆژی ئازادییان لە 1873 بەر لە 150 ساڵ بەدەستهێنا. لەم بۆنەیە هۆڵەندییەکانیش ئاهەنگ دەگێڕن.
پاشای هۆڵەندی لە وتارێکیدا لە Oosterpark لە ئەمیستەردام دەڵێ: (کۆیلایەتی بریتییە لە زیاترین شێوەکانی کۆیلایەتی مرۆڤایەتی ).. ناوبراو داوای لێبووردن دەکات کەوا کەسانی بنەماڵەکەی Oranje -Nassau زووتر دژی ئەم تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی هیچیان نەکردووە.
لەتەک پاشادا چەندین نەوە و کەسوکاری کۆیلەکان و سەرەک وەزیران و سەرۆکی ئینیستیتوتی رابووردوو و میراتی کۆیلایەتی هۆڵەندە بەشدار بوون.
یەکێکی تر لە بەشداربووان Linda Nooitmeerبوو وتی:“داوای لێبووردنی پاشا بەهایەکی سیمبولی گەورەیە“ . هەروەها ئەوە گرنگە ئێمە ئیمڕۆ بیر لە ئاکامەکانی ئەو دیاردەیە بکەینەوە و لەرووی جڤاتییەوە زیان و خراپەکانی لەسەر نەوەکانی ئێستا بسڕینەوە.. پاشا ئەوەیشی زیاد کرد بۆ قسەکانی: “کەوا بەداخەوە بە هۆی کاریگەرێتی راسیزمەوە لە کۆمەڵگەکەماندا هێشتا هەست بەو شتە دەکەین“.
بیروڕای جیاوازی هۆڵەندییەکان. کولتوری بیرەوەریی ئەم کارەساتە بیروڕای جیاوازی لای هۆڵەندییەکان دروست کردووە.
یادکردنەوەی کێتی کۆتی لە مێژە دەکرێت و ڕاستەوخۆ لە تیڤی ڕادەگوێزرێتەوە، پارێزگاری شاری ڕۆتەردام دەیەوێ بەفەرمی ڕۆژی 1. 7 بکاتەوە ڕۆژێکی پشووی نەتەوەیی.
سەرەکوەزیرانMark Rutte پێش ساڵێ داوای لێبووردنی کرد بە ناوی حکومەتەکەیەوە.. هەروەها چوار شاری گەورە Amsterdam,Rotterdam,Deng Haag, Utrecht داوای لێبووردنیان کردووە ئێستا کلێسای ئەندامی ئەنجومەنی کلێسای ئەمستەردامیش بە نوێژکردنێک ئاهەنگی گێڕا..
بۆڵەبۆڵی پارەدان/ قەبووکردنەوەی
کێشەیەکی سەرەکی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتانەیە بە پارە و بیناکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەیانە.. حکومەتی هۆڵەندە ئەمە ڕەت دەکاتەوە، لێ دەیەوێ بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بخاتە فۆندێکەوە/ وەقف بۆ پشتیوانی هوشیاری ئاکامەکانی کۆیلایەتی…
سەبارەت بە داوای لێبووردنەکەش گەلی هۆڵەندە بە ڕێژەی 46% دژن و 40%لەگەڵن..
ئەمە هەڵوێستی فەرمی هۆڵەندە بەرانبەر بە رابووردووی خۆی.
ئەی کوردستانی کۆلۆنی؟!.
لە وتارێکی پێش چەند ساڵێکمدا بە درێژی باسی ئەو دەرفەتە نوێیەم کردووە کە دوای کوشتنی/ خنکاندنی جۆرج فلۆرید کە هاتۆتە پێشەوە. ئەو روداوە وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و سیاسی و کولتووری دروست کرد؟!..
بەشێکی زۆر سیمبۆلەکانی مێژووی کۆلۆنیالیزم کەوتنە بەر هەڵمەتی پەلاماردان و شێواندن و پایتەختەکانی لەندەن و پاریس و بەرلین و واشنتۆن و زۆر شوێنی تر هاتنە لەرزین و ناچاری بەخۆدا چوونەوەی مێژووی خۆیان و سیاسەتی ئێستای دەوڵەتەکەیان کردن!.
لە ئەڵمانیا بۆ نموونە: هەڵمەتی دژە کۆلۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستی گەیشتە ئەوەی پەیکەری گەورە فەیلەسوفێکی وەک کەنت بەر شاڵاوی شێواند بکەوێ. ئیدی لەم مەیدانەدا دەستکرا بە گۆڕینی ناوی دەیان شەقام و مەیدان و بنکە و شوێن کە سیمبۆل و ناوی کۆلۆنیالیزمیان لەسەر بوو..
حکومەتی ئەڵمانیا ئەگەرچی مێژووی درێژی لەگەڵ کۆلۆنیالیزم نییە، بەڵام لەو وڵاتەی کۆلۆنیالی کردبوو ( نامیبیا) داوای لێ بووردنی کرد و بە پارە قەرەبوویان کردەوە و دەیان پرۆژەشیان لەو وڵاتە بە نێتی هاوکاری و گەشپێدان خستە گەڕ.
کوردستانیش وەک وڵاتێکی کۆلۆنی گەورە و ستراتیژی ئینگلیز و فەڕەنسا، دەییتوانی کەیسێکی تێروتەسەل لەسەر قوربانی و زیانەکانی ئامادە بکات و یەخەی ئەو دوو وڵاتە بگرێ و داوا بکات پشتیوانی بکەن بۆ سەربەخۆیی، یان هەر نەبێ گوشیارێ بۆ دەوڵە دەستکردەکانی خۆیان( تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا). بهێنن دەستبەرداری سیاسەتی کوشت و کوشتاری کورد و کاولکردنی کوردستان بن و مافە نەتەوەیی و سیاسی و دیموکراتییەکانی کورد بسەلمێنن.
هێزە کۆلۆنیالیستەکان و داگیرکەران نەک داوای لێبووردن لە کورد ناکەن، بگرە بێشەرمانە ڕۆژانە بە دەنگی بەرز هەڕەشەی زیاتر دەکەن لە کورد و هەوڵی نەمانی دەدەن!.
کورد دەرفەتی هەبوو و ئێستاش ماویەتی و دەتوانێ گازندەیی نەتەوەیی مێژوویی و یاسایی و مرۆیی خۆی بگەیەنێتە دەسەڵاتداران و پەرلەمانی ئەو دەوڵەتانە و دادگا و پەرلمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر ناوەندی تریش؟!.
ئەم کارەش زۆر ئاسانە لەڕێی دەستەیەک لە شارەزایانی دۆزی کورد و یاسای نێودەوڵەتی و پارێزەران و دبلۆماتکار و لۆبیستی لێهاتوو و کارامەوە. سەرکردایەتی و بەتایبەت حکۆمەتی هەرێم دەتوانێ بەو کارە هەڵسێ و پشتیوانی بکات!…
دیارە هەر کەمتەرخەمیەکیش دەبێتە بەرپرسیارییەکی گەورە و دەچێتە ملیانەوە!..
https://emrro.com/rasizimleperawezik.htm
بەشێکی زانیارییەکانم لەم وتارە وەرگرتووە:www.tagesspiegel.de
وێنەکە لە سایتی welt وەرگیراوە