د. کەمال میراودەلی : یەکەم خیانەتنامەی کۆنگرەی دژە- نەتەوەیی .
(١)
کۆنگرەی نەتەوەیی چەترێکە ، کۆ- ئامێزێکە بۆ کۆکردنەوەی هێزە نیشتمانییەکانی کورد ، وەک کورد ، بۆ کردنی ئەوەی کە سەد سالە نەکراوە : بۆ سەلماندنی کەسێتیی نەتەوەیی و مافی چارەنوسی نەتەوەیی کورد و یەکخستنی وتاری کوردیی بەرامبەر ئەوی ترو لە پێش و لە سەرووی هەموو شتێکەوە رێگە گرتن لە خیانەتی نەتەوەیی و جاشێتی بۆ داگیرکەران و گەمەکردن بە ژیان وکەرامەت و چارەنووسسی خەلکی هەژاری کوردەوە وەک دەیان ساڵە خیانەتکاران کردوویانەو وەک بەرزەکی بانان بۆی درچوون ..
وەک دەزگایەکی نەتەوەییش ئامرازێکی یاسایی و پلاتفۆرمێکی دیمۆکراتییە .
ئامرازی یاسایی بەو مانایەی کە وتار و بەرنامەی کۆنگرە دەوری دەستوورێکی نەتەوەیی فراوان و یەکخەر دەبینێ کە چوارچێوەو رێکارو رێوشوێنی یاسایی بۆ بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و لێپرسینەوەی نەتەوەیی دیاری دەکا : واتە بەرپرسیارێتی یەک بەرامبەر بە هەموو، وە بەرپرسیارێتی یەک بەرامبەر یەکتر .
بەم مانایە کۆنگرە شتێکی بەتاڵ و پوووچ و بێ مانا دەردەچێت گەر دەستوورو یاسابەندو ڕێکاری یاسایی توندوتۆڵی نەبێت ، سیاسەت و بڕیارەکانی دیمۆکراتی و کۆکردەیی و کۆبەندیی نەبن ، گەر هەر کردەوەیەک ، هەرهەنگاوێک ، هەر پێوەندییەک و راگەیاندنێک کە دامێن و کاریگەری نەتەوەییان هەبێت بە شێوەیەکی روونکارو ئاشکرا لە پلاتفۆرمێکی نەتەوەییدا بە ئاشکرایی باس نەکرێ و دیبات نەکرێ و بریاری لە سەر نەدرێ و بەرپرسیارێتی بەکۆمـەل لە ئاستیا رەچاونەکرێت .
گەر کۆنگرە نەتوانێت ئەو ستراکتوورو میکانیزمە یاساییانەی وەرگرتنی بریاری بەکۆمەل و لێپرسینەوەی بە کۆمەل و روونکردنەوەی بە کۆمەڵ دابمەزرێنێت ئەوا لە سەرەتاوە هەوڵیکی نەزۆکە یان ئامرازیکی خیانەتکارانەیە بە ناوی نەتەوەوە بۆ ئامانجی دەژەنەتەوەیی بەکاردێت .
ئەوەی تا ئێستا کراوە بە داخەوە ئەو گومانەی سەوز کردووە کە بیرۆکەو ئامانج و ئەوسا ئامرازبوونی کۆنگرە بە نەخشەی داگیرکەران و بۆ پیلاسانازییەکی دەژە نەتەوەیی خرابێتە کار .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … یەکەم خیانەتنامەی کۆنگرەی دژەنەتەوەیی