لاوک کونجرینی : مەسعود بەرزانی لەوە دەچێت توشی سەرلێشیواوی بوبێت .
زۆربەمان دادگاییکردنی سەرانی بەعسمان بینی ، لەبەردەم دادگای تاوەنەکان دوو کەسیان بە ڕاشکاویی توشی هیستریا ببوون :
1 – سەدام
2 – بەرزانی تکرتی برای سەدام
سەدام زۆر جار بە سەرۆکی دادگای دەوت : من سەرۆکی شەرعی عێراق م ، تۆ ناتوانیت بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بکەیت . هەرچی بەرزانی برایەتی لە پردا هەڵدەچوو ، پڕ بەو هۆڵە هاواری دەکرد .
مافی خۆیان بوو ، چوونکە ئەوان لەگەورەترین دەسەڵاتەوە ، هاتبوونە سەر ئەوەی لەبەردەم دادوەرێکدا سنوریان بۆ دابنرێت و بە دەستوپەلی کەلەپچەو ، هەروەها لەچاوەڕوانی سەپاندنی کۆمەڵێک تاواندا ، کەخۆیان باش دەناسی چۆن و بە چ شێوەیەک دەسەڵاتیان زۆر خراپ و خوێناوی لەدژی خەڵکی عێراق و کوردستان بەکار هێنا بوو .
بەپێی بنەماکانی دیموکراسی دەسەڵات دەبێت دەستاو دەستی پێبکرێت . پێشەلکردنی ئەم ڕەهەندە لە وڵاتێکدا قسە لەسەر دیموکراسی و بنەماکانی ئازادیی بکرێت ، ئیتر دیموکراسی چ واتایەکی نامێنێت .
بەرزانی لە 30 حوزەیرانی 2013 وە مافی هەڵبژاردن و دانیشتن لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێمی نەماوە ، تاوانێک لەخەڵکی کوردستان و داهاتویی گەلێک کرا لە 30 حوزەیرانەوە بەردەوامی درا بە فەرمانڕەوایی بەرزانی لەسەرۆکایەتی هەرێم ، کەچی ئەم پێشلکارییە تا ئێستا بەردەوامەو هیچ ڕێزگرتنێک بۆ دیموکراسی و بەڵینەکانی خۆیان دانانێن .
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەوشیروان مستەفا لەلێدوانێکیدا بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی : ئەوانەی ئەم گەلەیان گەیاندووە بەم ڕەوشە ناجۆرە دەبێت بدرێنە دادگا . لەبەرئەوەی بەرزانی باش لە خۆی گەیشتبوو ، کە تاوانباری ئەم ڕەوشەیە ـ یەکسەر لەبەیانمایەکدا 24 کاژێر بەسەر قسەکانی ڕێکخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێنەپەڕیی ، لەژێر بەرگری بەناویی ناوزڕاندندا ، هێرشێکی توندی کردە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێکخەرەکەی .
ڕۆژی 23 – 6 – 2016 بەرزانی جارێکی تر پێشەلی یاسایی و سیاسی و نەتەوەیی کرد ، لە بەیاننامەیەکدا بانگێشتی سەرنای حیزبە کوردستانییەکانی کرد ، کەبێن بۆ کۆبوونەوە و ڕێکەوتن لەسەر ڕیفراندۆم و ئەنجام دانی . لەم بانگێشتەی بەرزانی دا ، دەردەکەوێت :
1 – تا ئێستا خۆی لە لوتکەی هەرێم دەبینێت و گوێ نادات بەیاساو ڕێسای ئەم هەرێمەو جگە لەوەی سەرۆکی پارتییە هیچ پلەو پایەیەکی حکومی نەماوە .
2 – گوێ ڕایەڵی حیزبەکان بۆ بانگەشەی بەرزانی ئەوە دەردەخات تا ئێستا بوونی پێشلکارییەکی گەورە هەیە ، کە هەمووانی تیگلاوە ، جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان .
3 – ئەقڵیەتی دەستبەرنەدانی بەرزانی لە کورسی سەرۆکایەتی هەرێم ، هەمان دەورانە کە دیکتاتۆرەکان لەهەر ڕوودانێکی لابردن بە شێوەی کودەتا یان شۆڕشی خەڵک ، لەبەردەم دادگا و خەڵکدا هەرخۆی بە سەرۆک دەزانێت .
4 – ئەم بانگەشەی بەرزانی پێمان دەڵێت : پیرێکی کۆتا خێر نییەو کۆتا شەڕە ، کورسییەکەی جگە بە خوێن بەهیچ نرخێکی تر چۆڵناکات .
نزیک بەساڵێکە پیری ئاخر شەڕ ، لەباتی بیر لە کۆدەنگی و ئاشتی ماڵی کورد بکاتەوە ، بیر لەو قسەیەی خۆی بکاتەوە ، کە بەدرۆ زۆر جار لەبۆنەو دانیشتنەکانیدا دەیدرکان و دەیوت : من ئامادە نیم ڕابردووی پێشمەرگایەتیم بکەمە قوربانی کورسییەک و من لە هەموو کەس ئاسانترم ، هەر کاتێک وتان بڕۆ ـ دەڕۆم .
- لاوک کونجرینی: باڤێڵ تاڵەبانی. - 2021-12-20
- لاوک کونجرینی: هەوڵی تیرۆر کردنی من و ژەهر خواردنەکەی مەلا بەختیار. - 2021-10-31
- لاوک کونجرینی: بۆچی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا یەکەم دەبێت؟ - 2021-09-25