له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ دكتۆر به‌رهه‌می ده‌فرۆشن.

مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكات شه‌ڕی جوامێرانه‌ بكات، چه‌ند ناشیرینی و ئاست نزمیه‌ مرۆڤ به‌ ده‌مامك و به‌ ڕووی داپۆسراوه‌وه‌ شه‌ڕ به‌وانی دیكه‌ بفرۆشێت. ئێمه‌و مانان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرین قسه‌مان هه‌یه‌، شه‌رم ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ‌ ده‌یڵێین به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م ئه‌و شه‌ڕه‌داین. له‌ كاتێكا چه‌كی ئێمه‌ قه‌ڵه‌مه‌و هیچی تر، جا وه‌ره‌ له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماردا سه‌یری بابه‌ته‌كه‌ بكه‌، به‌رهه‌م ساڵح له‌وه‌ته‌ی بووه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ شیعه‌و سونه‌ زیاتر هه‌ندێ‌ كورد شه‌ڕی بێماناو دوور له‌ ئاكاری سیاسی پێده‌فرۆشن، دواشه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و بابایه‌یه‌ كه‌ ناوی حاته‌م عه‌بدولكه‌ریمه‌و گوایه‌ پێشتر مدیری ئه‌منی سلێمانی بووه‌ ، ئه‌مه‌ شه‌ڕێكه‌و هیچی تر ، باشه‌ گریمان ئه‌مه‌ هه‌مان حاته‌می به‌عسیه‌:
یه‌كه‌م/ خێره‌ ئه‌و كابرایه‌ پیر نه‌بووه‌و له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ به‌ هه‌مان ته‌مه‌ن ماوه‌ته‌وه‌، تۆ بڵێی له‌ به‌فرگره‌دا خۆی هه‌ڵگرتبێت.
دوه‌م/ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می بریمه‌ره‌وه‌ یاسای ریشه‌ كێشكردنی به‌ عسیه‌كان چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، باشه‌ چۆن ده‌بێت كه‌سێك مدیری ئه‌منی به‌عس بووبێت و هێشتا زرپ و زندوو راوێژكاری سه‌رۆك كۆماریش بێت له‌ كاتێكا ئه‌و مدیری ئه‌منی پارێزگایه‌كی زندو بووه‌.
سێیه‌م/ چۆن ده‌كرێت له‌ كاتی دادگای كردنی سه‌دام و پێڕه‌كه‌یدا له‌ سه‌ر ئه‌نفال و جینۆسایدو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌س ناوی ئه‌م جه‌لاده‌ی نه‌هێنابێت، له‌ كاتێكا هه‌موو بكه‌رانی تاوانه‌كه‌ كه‌م و زۆر ناویان هاتووه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر لێكچونی ناویش هه‌بێت چۆنیه‌ تا ئێستا كه‌س باسی ئه‌و جه‌لاده‌ی نه‌كردووه‌.
چواره‌م/ گریمان هه‌موو چیرۆكه‌كه‌ راسته‌و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان ئه‌منه‌، ئایه‌ به‌رهه‌م ساڵح خۆی راوێژكاره‌كانی داده‌نێت یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها ئایه‌ ده‌كرێت به‌رهه‌م ساڵح راستی سیڤی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لابێت، یاخود ئه‌ركی ئه‌وه‌ به‌ دووی سیڤی و رابردووی راوێژكاره‌كانیدا بچێت.
به‌ باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت شه‌ڕ فرۆشتنه‌ به‌و پیاوه‌ ، له‌ كاتێكا ئه‌و له‌ پرسی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌پرسی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، له‌پرسی ماده‌ی 140 و كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا من ئاگادارم به‌رده‌وام له‌ سه‌ر هێڵه‌.
به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورده‌و سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشی ده‌كه‌ن به‌و جۆره‌ شه‌ڕی بكه‌ن كه‌ تیایدا شه‌رمه‌زار نه‌بن.

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds