فەرەیدون کونجرینی: پێمان دەڵێن دووڕوون!؟
هاوڵاتییەکی ئەڵمان” پرسی تۆ لەکام نەتەوەی؟ گوتم کوردم” لەوەڵامدا بە تەنزەوە وتی کوردەکان نەتەوەیەکن لە نێوان 30 بۆ 35 ملیۆن کەس هەژماردەکرێن، ئەوڕێژەیە زیاترە لە خەونێکی دوور لە چارەی خۆنووسین. بەوزۆرینە دەتوانن خێراکەن لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی، بەڵام کێشەی ناوەکی و ناکۆکییەکانی نێوان خۆتان دوای خستوون، کاتی زۆرتری دەوێ تا ڕێگەچارەی سەروەری بۆ گەلەکەتان بنیادبنێن.
ئەو هاوڵاتیایەکی سیاسی خوێندەواربوو مێژوی زۆر لە نەتەوەکان شارەزابوو” پرسیم زیاتر چییە بیزانی لەبارەی گەلی کوردەوە؟
وتی: کورد گهورهترین نهتهوهی بێ دهوڵهتە له جیهانداو ماڵی خۆی به یهكێك له ناجێگیرترین ناوچهكانی جیهان ناودهبات” ناوچەی نیشتەجێبوونتان تاڕادەیەکی زۆر بەسەر ڕۆژهەڵاتی تورکیا و پەراوێزی ئێران و عێراق و سوریادا درێژ دەبێتەوە” کوردەکان یەکگرتوبن دەتوانن ببنە بەربەست بۆ هەموو ئەو ئاڵەنگاریانەی بۆتە هۆکاری دروستنەبونیان، گوتم دەمەوێت زیاتر ببیستم لە دیدی ئێوەوە تکایە بدوێ ” وتی: لە ئێستادا کوردستان یەکێکە لە ناجێگیرترین ناوچەکانی جیهان. کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا. ئهوان خهڵكی رۆژههڵاتی ناوهڕاستن، بهڵام بەداخەوە سیاسی و زاناکانی كورد خۆیان لهسهر بنچینهی دروستی نەتەوەو ناوچەکەیان ناكۆكن. ههروهها بیروباوهڕیان جیاوازه” زۆرینهی كورد سوننهن، بهڵام ئایینهكانی دیكهش پراكتیزه دهكرێن و بۆتە کێشەیەکی وەها پەرتبونی دروستکردوەو نایانەوێ پێکەوە ئەرکە نەتەوەییەکانیان تەواوبکەن.
تەنها شتێک کە ڕوونەو دیارەو بۆتان ماوەتەوە ئەوەیە شوناس و زمانێکی هاوبەشی کوردی هەیە، دووڕوی سیاسەتان هەیە، ئەوە وایکردوە سەرکەوتونەبن. گوتی ئەوەندەی دەیزانم ئەم ناکۆکیانە لە دوو سەدەی ڕابوردو تا ئێستا سەریان هەڵداوە.
پرسییم ئەگەر وانەبوایەو یەک ڕووبونایە!؟ لە وەڵامدا وتی: كورد دەیتوانی بە شێوازی جیاواز كاریگەری لەسەر مێژووی ئێران و عێراق و سووریا و تركیای مۆدێرن دەبنێت” بێ چەک و شۆڕشگێڕی سەرکەوتوبن و مافە دەستوری نەتەوەیی جیهان بەدەستبێنن ” تۆ خۆت گوتت زۆرێک لە نەتەوەکانی جیهان بێ جەنگ بونەتە خاوەنی دەوڵەت گەر کوریش هاوڕاو هاودەنگی یەکتری بوایە بون بەدەوڵەت جەنگی نەدەویس.
دوایین پرسیارم ” گوتم واتە کورد دووڕویی وایکردوە چەقبەستوبێت؟
وتی بەڵێ کورد دووڕووە؟ بۆ جیهانیان سەلمادوە لە پێناو گەل و خاک بەرگری دەکەن” وە”زۆرینەی جیهان بە ئاگان لەوەی کوردەکان لەناوخۆیاندا دەیان گروپ و سەدان دژایەتیان بەیەکتری کردوە” ئەوە زاندراوە پێکەوەنین، بەڵام هاوشێوە خەبات دەکەن” ئەوەیش زاندراوە هەموو گەلەکۆمەکێکیان لەخۆیانەوە سەرچاوەی گرتوە.
- Latest Posts by فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: سنورە دەستکردەکان بڕووخێنن؟
-فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
- All Posts