رزگار شێخ حه‌سه‌ن: فێركردنى نائاسایی.
دامه‌زراوه‌یه‌ك له پێناو ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ خوێندن
ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كارێكی زۆر گرنگ و ئه‌ركێكی په‌روه‌رده‌ییه، هه‌رێمى كوردستان جگه له‌وه‌ى هه‌وڵى به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ باشتركردنی كوالیتی سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ته‌مه‌نی یاسایی و ئاسایی خوێندان، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی هه‌یه كه به‌هۆكاری جیاواز ته‌مه‌نی ئاسایی خوێندنیان تێپه‌ریوه، یان دابڕاون له خوێندن، ئه‌مانه پێویستیان به ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندنه، خۆشبه‌ختانه نه خوێنده‌وار و دابراو له خوێندن فه‌رامۆش نه‌كراون، له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ناوی (فێركردنی نا ئاسایی)، هه‌لیان بۆ ڕه‌خساوه تا درێژه به خوێندن بده‌ن، ئامانجى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى خوێندن و فێركردنه بۆ هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا (به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شه‌وه كه بار‌و دۆخى تایبه‌ت دایبڕیون له خوێندن )، بێگومان دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى وه‌ك قوتابخانه ده‌رفه‌تى خوێندن ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له سنورى ته‌مه‌نێكى دیاریكراو ده‌توانن بخوێنن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نى ئاسایی خوێندنیان تێپه‌ڕیوه یان توشهاتوى نه‌خۆشیه‌كن یان به‌هۆى بیركۆڵى و مانه‌وه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى پۆلێكى خوێندن سیسته‌م ڕێگه‌نادات درێژه به خوێندن بده‌ن، ئه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ره‌خسێنێت تا بتوانن بخوێنن له دامه‌زراوه فه‌رمیه ده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
ده‌بێت بزانین په‌روه‌رده له گرنگترین ئه‌ركه‌كانى به‌دوادا چونه بۆ كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه چاره‌ى په‌روه‌رده‌ییه، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كان بگاته چاره‌سه‌ر، به پێى ئه‌و داتا‌و ئامارانه‌ى ڕێكخراوه‌كانى یونسكۆ و یونسێف و داموده‌زگاكانى ئامارى هه‌رێم گهڵالهى كردوه، نه‌خوێنده‌وارى و دابڕان له‌خوێندن ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى تۆمار كردوه، بێگومان ئه‌مه‌ش فاكته‌رى جۆراو جۆرى هه‌یه، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه، په‌راوێزخستنى ناوچه كوردیه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه، نا سه‌قامگیرى سیاسی و ئه‌منى ناوخۆى ماڵى كوردى به هۆى شۆرشی بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى كورد و په‌راوێزخستنى تاكى كورد له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌سته‌وه، بۆیه بونى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه پێویسته به‌رده‌وام بێت تا بنهبڕى نه‌خوێنده‌وارى بكات، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى جیاواز دابه‌شكارى كردوه به كردنه‌وه و ڕه‌خساندنى هه‌ل بۆ خوێندكاران تا به‌رده‌وام بن له خوێندن، گرنگترین ئه‌و دابهشكارییهش بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانی خوێندن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م/ خوێندنى خێرا
ئه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه له پێنج قۆناغى خوێندن پێكدێت، خوێندكار ده‌توانێت له ته‌مه‌نى 9 بۆ 24 ساڵی بۆ كچان، 9 بۆ 22 ساڵى بۆ كوران به‌شدار بێت له خوێندن، به‌مه‌رجێك 2 ساڵ له خوێندن دابڕابێت، ده‌توانێت به پێى هاوتاكردنى به پۆلى خوێندنى ڕابوردوى قۆناغى بۆ دیاریبكرێت و درێژه به خوێندن بدات تا پۆلى 8 بنه‌ڕه‌تى دوو ساڵ به‌رامبه‌ر به سالێك بخوێنێت، ته‌نها پێنج ڕۆژى هه‌فته ئاماده‌ن له قوتابخانه‌و پرۆگرامى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، پاشان قۆناغى 9 به‌رامبه‌ره به پۆلى 9 بنهڕتى و ده‌بنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى 9 بنهڕتى.
دووه‌م/ خوێندنى گه‌وران
ئامانجى ئه‌م خوێندنه نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارییه، ڕه‌خساندنى هه‌له بۆ ئه‌و هاولاتیانه‌ى ته‌مه‌نیان ڕێگه‌یان نادات له خوێندنى خێرا یان ئاسایی بخوێنن.
پێویسته خوێندكار ته‌مه‌نى له سه‌رو 16 ساڵ بێت نه‌یخوێندبێت یان له پۆلێكى خوێندن 3 ساڵهبێت، ده‌توانێت به 3 قۆناغ 6 ساڵى خوێندن ته‌واو بكات، پاشان درێژه به خوێندن بدات له ڕێگه‌ى خوێندنى ئێواران یان خێرا یان ده‌ره‌كى، گرنگه بزانین هه‌ڵكشانى ته‌مه‌ن ڕیگر نیه له‌به‌رده‌م خوێندن له خوێندنى گه‌وران.
سێیه‌م/ خوێندنى تایبه‌ت
گرنگه بزانین ئه‌م خوێندنه تایبه‌ته به و منداڵانه‌ى توشهاتى نه خوشیهكى بۆماوه‌ى یان زكماكى هاتون ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان پشت ڕاستى بكاته‌وه، دهتوتن به ڕێگه‌ى به‌شدارى له قوتابخانه درێژه به خوێندن بده‌ن به هاوكارى و دانانى مامۆستاى تایبه‌ت تا هاوكاریان بێت له فێربون و به‌ڕێكردنى كاره‌كانى ناو قوتابخانه،هه‌ندێك جار ده‌بینین ئه‌م مندالانه توشهاتهكانیان ڕیگه پێدراو نیه بچنه قوتابخانه‌كان، له‌ڕێگه‌ى سهنتهرهكانهوه ده‌سته‌به‌رى گه‌شه‌ى توانا‌و لێهاتویان بۆ ده‌كرێت، گرنگه ئه‌وش بزانین نابیست نابین ده‌چنه خانه‌ى ئه‌م خوێندنه‌وه به پرۆگرامى تایبه‌ت به خۆیان.
چواره‌م/ خوێندنى ئێواران
خوێندى ئێواران به‌هه‌مان سیسته‌مى پرۆگرامى خوێندنى ئاسایی درێژه به خوێندن ده‌درێت ته‌نها كات گۆڕاوه لـه سیسته‌مه‌كه‌دا، به هۆى لـهدهستدانى ده‌رفه‌تى خوێندن به هۆكارى مانه‌وه‌ی 3 ساڵ له‌یه‌ك پۆلداو گه‌یشتنى ته‌مه‌نى به 16 ساڵ یان ته‌مه‌نى 19ساڵ بۆ بنه‌ڕه‌تى، ئاماده‌یش ماوه‌ى 2 ساڵ لــه پۆلێكدا، یان ته‌مه‌نى 24 ساڵ بۆ كچان، ته‌مه‌نی 25 ساڵ بۆ كوڕان بێت، مافى به‌شدارى خوێندنى به‌یانیانى نیه، گرنگه بزانین خوێندنى ئێواران، هه‌مان پرۆگرامى خوێندنى به‌یانیانى هه‌یه‌و، مافى به‌شدارى له خوێندن بۆ هه‌مو ته‌مه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌ره ته‌نها گرنگه ساڵى یه‌كه‌مى خوێندنى ئێواران قوتابى به ده‌رچوو هه‌ژمار بكرێت.
پێنجه‌م/ خوێندنى ده‌ره‌كى
خویندن ده‌ره‌كى یه‌كێكه له شێوازه‌كانى درێژه پێدانى خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه به هۆكارێك له هۆكاره‌كان ناتوانن له خوێندنى ئاسایی به‌رده‌وام بێت بۆیه خوێندنى ده‌ره‌كى وه‌ك بژارده‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنێت، هۆكاره‌كانى ده‌سته‌به‌رى ئه‌م خوێندنه ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1- لهبنهڕتیدا 3 ساڵ كه‌وتبی له‌یه‌ك پۆلدا و ته‌مه‌نى 16 ساڵى تێپه‌راندن بێت، یان ته‌مه‌نى گه‌یشتبێته 19 ساڵ له بنه‌ڕه‌تى و له ئاماده‌یش 24 ساڵ، ده‌بێت خوێندنى به‌یانیان بهجێهێلێت له خوێندنى ده‌ره‌كى یان یه‌كێك له‌و خوێندنانه‌ى سه‌ره‌وه درێژه به خوێندن بدات.
2- له‌دواى به‌شداریكردنى له خوێندنى ئێواران یه‌كه‌م ساڵى به ده‌رنه‌چو هه‌ژماربكرێت، ده‌بێت بچێته خوێندنى ده‌ره‌كى.
3- هۆكاره‌كانى نه‌بونى خوێندنى ئێواران لهههندى ناوچه قوتابی ده‌توانێت خوێندنى ده‌ره‌كى هه‌ڵبژێرێت به مه‌رجێك 3 سال خوێندن له پۆلێكدا مابێته‌وه.
4- به‌به‌شدارى له خوێندنى ده‌ره‌كى ده‌بێت كۆى ساڵه‌كانى خوێندن بۆ هه‌ر قۆناغێك، به هه‌مان سیسته‌م ده‌ره‌كى درێژه‌ى پێبدان.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌شه جیاوازانه‌ی خوێندن گونجاندنی ژینگه‌ی خوێندنه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی خوێندكار، ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئه‌و هاوڵاتیانه‌یه به‌هۆی ژینگه‌ی جیاواز و بارودۆخی جیاوازه‌وه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ئه‌م پۆلێنبه‌ندییانه كراوه تا ده‌سته‌به‌رى هه‌لى گونجاو بكه‌ین بۆ خوێندكاران بره‌خسێنین، گرنگه ده‌ستبه‌رى پرۆگرامى گونجاو له ڕ‌وى ته‌مه‌ن و لێهاتویى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین بۆ سه‌رجه‌م خوێندنه‌كان، مامۆستا‌و كادره په‌روه‌رده‌ییه‌كان لیهاتویان له ئاست ئه‌م خوێندنانه‌دا بێت له ڕ‌وى زانستى و سایكۆلۆژى، تا بتوانن ده‌سته‌به و زامنى فێربونێكى گه‌شه كردوو بكه‌ن بۆ خوێندكار.