ئارام محەمەدغەریب: هەڵدێر.!
دەسەڵاتی باشووری کوردستان لە بواری سیاسیدا، ناتوانێت لە گەمە سیاسی و دبلۆماسیەکان دا، بڕیار دەربێت و لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕە سیایسیەکانی جیهان تێبگات. بەڕێوەبردن پێویستی بە کەسێکی ئەکادیم و زانستزان هەیە، هیچ ڕابەرێکی سیاسی و دەوڵەتی لەکوردستاندا خاوەنی زانستی ئەکادیمیای سیاسی نی یە.
هەرێمی کوردستان وەک وابەستەیەکی فیدراڵی بەعێراقەوە، هیچ کات لەسەر بڕیارەکانی دەوڵەتی و یاسایی عێراق نەچووە بەڕێوە. تەنها لە کاتێکدا وابەستەیە بەعێراقەوە، کاتێ کەتووشی کێژنگەیەکی سیاسی، یان تەنگەژەیەکی ئابوری دەبێت. دیسانەوە ڕوو دەکاتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دا.
هەرێم هەموو سەرنجەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی دادگای عێراق و ئاگادار کردنەوە سیاسی و ئابوریەکانی ووڵاتی ڕۆژئاوا بەبەها ناگرێت و پشتگۆیان دەخات.
ماوەیەکی درێژە عێراق خۆی مەلاس داوە و بۆ هەلێکی سیاسی دەگەڕێت تاوەکو بتوانێت لە ڕێی یاساییەوە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەدەسەلاتە سەربەخۆکانی دابماڵێت. بڕیارەکانی ئەو دواییەی دادگای فەرانسە بۆ عێراق دەروازەیەکی چاوەڕوانکراو بوو، تاوەکو بتوانێت هەرێم بخاتەوە نێو باوەشی ووڵاتە سەرگەردانە شێواوەکەی خۆیەوە. لەدوای ڕوخانی رژێمی سەدامەوە ئێمە بەفەرمی لەعێراق جیانەبووینەوەو خۆمان خۆمان خستەوە باوەشی عێراق. وەلێ هەرێم وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ فەرمانڕەوایی دەکات، بەبێ ئەوەی لە یاساکانی وابەستەبوون بەفیدراڵیتەوە تێبگات.
لێ سەندنەوەی ئابوری نەوت لەهەرێم سنووردارکردنی هەرێمە لە بنەما سەربەخۆی یە ئابووری یەکانی نیشتمانی خۆی. سنووردارکردنی دەسەڵاتە ئابووریەکانی هەرێمە، کە بڕبڕەی بەڕيێوەبردنی هەرێم پێک دەهێنن. هەنگاوی یەکەمە لە وابەستە بوونی هەرێم بە عێراقەوە، گەیشتۆتە جێبەجێ کردن هەنگاوەکانی دیکە بەڕێوەن لە لێسەندنەوەی بنکە بازرگانییەکان و خاڵە سنووریەکان و داهاتە ناوخۆیی یەکان. لەماوەیەکی نزیکدا قەوارەی سیاسی و ئابوری هەرێمی باشوری کوردستان دەبێتە وابەستەی یەکەیەکی ناوخۆیی بەعێراقەوە. ئەوەی من دەیبینم هەرێم بەرەو هەڵدێرێکی ئابوری و سیاسی و دیسانەوە وابەستە بوونی بەعێراقەوە دەڕوات. بەڕوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەرکوکی لە ناوچەی هەرێم دابڕی و بە یاسا داوای وابەستە بوونی هەموو دەسەڵاتەکانی فیدراڵی دەکات. لێسەندنەوەی نەوت هەڵدێری یەکەمی هەرێمەو هەلدێرەکانی دیکە بەدوای یەکدا دێن و بەرێوەن تابزانین چارەنووسی تێکشکاوی هەرێم بەکوێ دەگات.
- بابەتەکانی تری ئارام محەمەد غەریب
-
ئارام محەمەد غەریب: شەڕی شەقامی ئەریتریەکان لە ئەڵمانیا.
- -
ئارام محەمەد غەریب: ڕاپۆرتی شیکار لەسەر ڕووسیاو ئۆکرانیا.
- -
ئارام محەمەد غەریب: وەڵامێک بۆ مەلابەختیار.
- All Posts