یوسف خەلیل : لەبار ناچێ .
لەم چەرخەدا سات ببووە … دووڕییانی شانۆیەكی هات و نەهات … بێ پۆشاك و ڕووتەڵە …لانەكان هەوور ئاسا یەك لەدوای یەك … جێ گۆڕكێیان بوو .. ئەم بۆ مۆڵگای ئەو .. ئەوان بۆ میراتی خوود … هۆكار ببووە ناكۆكیەكی دێریینە …
لەمێژبوو زەمەن خەونی بۆ ساتێك دەخواست كە تۆفان بەرۆكی پێ نەگرتایە … بەڵام باڕێژەو هەورو هەڵا… سیمای میهرو جوانی ئاسمانیان سات لەدوای كات … دەهێنایە جۆش و تروسكەو خۆزگەی خۆرییان دەمراند …
بەهار وون ببوو …
پاییز بۆ نەوبووكی وەرزەكان …. وێڵ ببوو ….
ئەسریین و زریان … خەونێكی شەونخونی لەیادنەچوو بوون !…
ژینۆچكەی بیستیش … لەتاو شەهووەتی زامەكانی ، هێڵنجی دەدا ! … هەمیشە بۆ ساتێ هەڵمژیینی هەوای ئاسوودە !… بەڵام هیوا … هەر لەدایك نەبوو …!! مرۆڤایەتی لەوساتە سڵیان دەكرد … كە خوانەكردە … خەونەكانیان خەفەكرێ و شادییان لەباربچێ !… باشە گەر بێتوو خۆری هیوا گیرا …؟ ! دەبێ ڕوو لە چ هەوارگەیێ كەیین ، كە زووخاوی هەناوی تیا مۆمیاكەیین و لەڤایرۆسی نەزۆكی بپارێزیین !… نا … نا .. هەرگیز نا …
گەر بێتوو زەمەن سەرەو ژێر بكرێ و ئاسمان لەمۆڵگای خۆی نەمێنێ !… هەرگیزاو هەرگیز كانیلەی ژووانی عاشق … لەیادناچێ … بەڵكو بەنمایشكردنی …هەمیشە هیوا … بناغە بنیات دەنێ !…
واتە هەرگیز هیوا نامرێ و خۆری ئاوات … سات لەدوای كات … دەشنێتەوەو بۆنی وەنەوشەی جیهان لەئامێز دەگرێ و مرۆ هان دەدا… بزاڤی ڕێڕەو واڵاكا ! … تا تروسكەی هیوا … بۆنەوە … دیاری كا ..!..