ئەستێرەیەک و پەنجاو پێنج مۆم / ئامادەوتەرجەمەی : سامان فەرەج .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەیڤێک بۆ یادی هونەرمەندی کورد، ئینسانی بەشەرەف ئەحمەد کایا  ..

ئەو ساتەی بانگهێشی ئەحمەد کایا کرا بۆ ڕێزلێنانی ،وەک یەکێک لەهەرە باشترین گۆرانی بێژەکانی سەردەم لە تورکیادا، ئەحمەد کایە زۆر بە ئاشکرا و بەبێ هیچ گوێدانە بەرژەوەندیەکی تایبەتی خۆی باسی لە ڕەگەزی خۆی وکوردبوونی خۆی کرد لە بەردەم جەماوەرێک کە زۆربەیان ئەکتەروهونەرکار وناودارانی تورکیا بوون ، هەرلەم دەرفەتەدا بوو ،سەردار ئۆرتاچ ،کە موسیقارێکی تورکی نێودارە کەوتە نواندنی کردەوەو ڕەوشتی هەرزەکارانەی فاشستانە دژ بە ئەحمەدکایا ی ئینسان وکورد و موزیک دانەر.

شایانی باسە ئەحمەد کایە لە باوکێکی کوردی زازا و دایکێکی تورک لە ٢٨ ئۆکتۆبەری ١٩٥٧ لە مەلاتیا ی نزیک دیاربەکر هاتوەتە دنیاوە، ئەوتەمەنی شەش ساڵان بوو کە خولیای موزیک وگۆرانی تیادا گەشەی کرد و ئەودیارییەی کەباوکی لە سالێادی لەدایکبوونیا خەڵاتی کرد ،بریتی بوو لە باغڵەمە یەک ، کەئامێرێکی ژێدارە وهاوشێوەی سازە، هەرئەم ئامێرە سەرەتای دنیای موزیک بوو لای ئەحمەد کایا،کەهێشتا تەمەنی شەش ساڵان بوو،ڕەنگە ئێـمە باس لە مەزنی مۆزارت بکەین کە لە شەش ساڵی یەوە لەکورتترین تەمەنیا توانی ،سەدان پارچە موزیک پێشکەش بە مێژووی مرۆڤایەتی بکات، بەڵام ڕەواشە ناوی ئەحمەدکایاشمان لەیاد بێت کە سەرباری ئاڵۆزی ژیان ،جوانترین گۆرانی وئاوازی خستۆتە ناو دنیای موزیکی نەک هەر کورد وهەرێمی تورک ،بگرە لە خۆرهەڵاتی ناوینا چێژ لەگۆرانیەکانی ئەبینرێ و هەندێک لەگۆرانی وئاوازەکانی لە ئیسرائیل دا ، وەک نموونە بووەتە بەڵگە لەسەر بەهرەی بەرزی ئەم پیاوە.

ئەمە لینکی گۆرانیەکی ئەحمەد کایایە بە ژێرنوسی کوردی

[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=QhsHPbHarmQ” width=”600″ height=”400″]

ئەحمەد کایا لەسەرەتای ژیانیا سەرقاڵی شۆفیری وتەکسی چێتی بووە لە ئەستەمبوڵ و دواتر لە ساڵانی هەشتاوپێنچەوە بەرهەمەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە وساڵی ١٩٩٠ ئەلبومەکەی دووا ترۆپکی فرۆشتنی شکاند و بەبڕی زیاد لە دووملیۆن ونیو ،کۆپی ئەم بەرهمەی فرۆشراو نێوبانگی ئەحمەد کایە لە ساڵانی نەوەد بەدواوە گەشتە لوتکە و ئەمەش ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ دژایەتی کردنی لەژێر هەرناوێکەوە بێت لەلایان کەسانی سەردار ئۆرتاچ ئاسای تورک وڕژێمی تورکەوە،کایا لەماوەی ژیانیدا تووشی زۆر لێپرسینەوە وسزادان بووە لەلایەن دوژمنانی کورد ،لەدوای بەشداری کردنی لە ساڵی ١٩٩٣ دا ولەئاهەنگی نەورۆزا، لەبەردەم وێنەی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئاڵای کوردا و گۆرانی وتنی بۆ ئازادی وسەربەخۆی ئینسانی کورد ، گەورەترین و ئاڵۆزترین کێشەی بۆ خوڵقالەلایەن دەزگای ئەمنیەت ومیتی تورکی ، ئەم هۆیە وچەندانی تر ، هۆکاری هەڵاتنی ئەحمەد کایا بوو لە زیندانەگەورەکەی تورکیا ولەساڵی ١٩٩٩دا خۆی دەربازکرد بۆپاریس وئەوساتانە ئەحمەد کایا کارنامە وپشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی ئەوسای پێ کە کە ڕاگەیاند و دواتر ئەحمەد کایا هەر لەپاریس بە هۆی دڵەکوتێ لە( ١٦نۆڤەمبەری٢٠٠، جەڵدەی دڵ) گیانی لەدەست دا و لەماوەی چل وسێ ساڵ تەمەنیا بەشەرەفترین تۆماری خۆی لەدڵی هەموو ئینسان دۆست ومۆزیک دۆست وکوردستان دۆستێکا ڕواند،ئەحمەد کایا خاوەنی ٢٠ئەلبومە …..

پێش پەنجاوپێنچ ساڵ مرۆڤێک ، دڵێک ، سازێک ، شاسوارێک  ، لە باکوری کوردستانا هاتەبوون و ماڵئاوایی لە کوردستان و گەلە ستەمدیدەکەی کرد .. پەنجاو پێج هەزار سڵاو پەنجا وپێنج مۆم وچرا لەسەرگۆری پاکی ، رەوانی شادبێت .. 

هەروەها ئەمەش ماڵپەرێ فەرمی هونەرمەندە بۆ زیاتر زانیاری

http://www.ahmetkaya.com/haber.aspx

3,401 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت