PUK-1

پەشێو حەمەئەمین : ئێران ویەکێتی دوو منافیسی گەورەی بزووتنەوەی گۆڕان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هە ر لە سەرەتای درووست بوونی چەمکی حیزبی بوونەوە بە تایبەت لە دووای سەدەکانی ناوەڕاست ودروستبوونی یەکێتی سۆڤیەت ، وە دامەزراندنی ئەو حیزبە لۆکاڵی و ڕادیکاڵانەی لە ووڵاتانی ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست بوون ، لە وڕێگەوە جیهانبینی ودیبلۆماسیەت و پە یوەندیە نێودەوڵەتی وئیقلیمیەکان برەو پێ دران و کەم حیزب و ڕێکخراو هە بوون کە لێنکی ڕاستە وخۆیان لە گەڵ یەکێك لە ووڵاتانی هاوسێ یاخوود ووڵاتانی زل هێزدا نەبووبێ ، ئەمیش لە پێناوماناوەو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانیان ، تا ئێرە ئاساییە …

بۆیە هەر لەو ڕوانگەوە دێمە سەر پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ، کە سەرەتای پەیوەندیەکانیان بە شێوەیەکی ڕە سمی دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو،  ئە میش بەهۆی ئەو بەریەكکەوتنەی کە یەکێتی لە گەڵ ڕژێمی بەعس و چەند پارتێکی نێوخۆیی هەیبوو لە باشووری کوردستان . بەوپێیەی کە دەوترێ ( دووژمنی دووژمنەکەم دۆستمە ) ئیترئێرانیش لەو ساتەوەختەیا کە لەشەڕی ئێراق دا بووخۆی کرد بەدۆستی یەکێتی و دەیویست لە ڕێگەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتیدا کە پێکەوە هاوسنووربوون ، دزە پێ بکات بۆ نێو خاکی هەرێم وئامانجی خۆی بپێکێ وە تائیستاش زۆرێك لە ڕاو بۆچوونەکان هۆکاری سەرەکی کیمیا بارانی هەڵەبجە بە بەرەنجامی ئەو پەیوەندیە دەزانن .

بۆیە بۆ ئەم مەبەستە ئێران ئامادەگی هەموو جۆرە هاوکاریەکی لۆجستی و ماددی و سەربازیەکانی لە ڕووی دابینکردنی چەك و تەقەمەنی و نەخشە دانانەوە تێدا بوو بۆ یەکێتی و، لە هەموو ساتەکاندا پشتی گرتوەو بەرگری لێ کردووە . چونکە ئێران باش لەوە تێ گەیشتووە کە کوێی دێشێ ، دواتروو کە شەڕ کۆتایی پێهات بە تایبەت لە دووای پڕۆسەی ئازادی ئێراقەوە ، کاتێك کە نەوت بوو بە بەشێكی سەرەکی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابووریی ، وە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی باشی بەخۆوە بینی ، ئیتر ئێراقیش وەكو یەکێك لە هەرە دوەڵەمەندترین ووڵاتانی دنیا لە ڕووی یەدەگی نەوتەوە بوو بەتەسفیە حیسابی زۆرێك لە ووڵاتان بەتایبەت تورکیاو ئێران وئەمریکا ، بەو پێیەی کە ئێران گوشاری ئابوری خراوەتە سەرو ناتوانێت لە هەموو ڕێگایەکەوە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی بکات ، ئیتر یەکێتی بۆ ئەو بووە بەفریاد ڕەس و، وەك هەنگ وایە لە کورەی داردا .

ئیستاش ئاکامەکانی ئەوڕێککەوتنە بۆتە بەشێك لە واقیع و ڕەنگدانەوەیەکی زۆر دیاری هەیە بەتایبەت بەسەرستراتیج وئەدای یەکێتی و بە گشتی بە سەرسیستەمی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان ، بۆیە لەپاش دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان کە شوناسی چاکسازی وئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی هەڵگرتبوو، بە شێوازێکی مەدەنی و سەردەمیانە گوزارشتی لە سیاسەتەکانی دەکردو ، بوو بە بەشێك لەهێزە سەرەکیەکانی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان و لە یەکەم ممارەسەی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی ٧ی ٢٠٠٩دا توانی ٢٥کورسی پەرلەمانی بباتەوەو دواتر لە ممارەسەیەکی تردا ٨ کورسی بردە ئەنجومەنی نوێنەران ولە دواینجاریشدا لە هەڵبژاردنێکی تردا سەرکەوتنێکی بەرچاوی تۆمار کردوو توانی ٢٤ کورسی پەرلەمانی کوردستان بباتەوە ، ئە م سەرکەوتنە یە ك لە دوای یەکانەی بزووتنەوەی گۆڕان کە بەتایبەت لە ژێر نفوزی یەکێتیدا درووست بووەو ئاماژەیەك بوو بۆ بچوكبونەوەی یەکێتی و ڕاکێشانی زۆربەی جەماوەرەکەی تا ترسی ئەوەی درووست کرد  ، کە یەکێتی سەرەنجام دەبێتە حیزبێکی لۆکاڵی بچووك ، کە هیچ دە ورێکی باڵای نەبێت لە بڕیاری سیاسی لە ئایندەی ئەم هەرێمە دا، بە مەش زەرەرمەندی یەکەم ئێران دەبێت ، چونکە بزووتنەوە ی گۆڕان جێگای یەکێتی بۆ ناگرێتەوەو بەرژەوەندەکانی دەکەوێتە مەترسیەوە ، بۆیە لە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی نیساندا ئەوەی چاوەڕوان نە دەکرا لە یەکێتی کردی ئەویش بە پاڵپشتی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تا بەهەر نرخێك بێت یەکێتی هەستێتەوەو لانی کەم بتوانێ بگاتەوە بەبزووتنەوەی گۆڕان ، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو جۆرە میکانزمێکی بەکار هێنا لە ڕووی ساختەکاری و بەمعەسکەرکردنی بنکەکانی دەنگدان وتەزویرکردنی کارتی دەنگدەرو تیرۆری کاسایەتی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان و لێدان و تەهدیدو دوواتر ڕفاندنی چاودێرانی گۆڕان وسوکایەتی پێکردنیان بەڕادەیەکی بێ سنوورو وە دواتر دەستکاری کردنی ئەنجامەکان وکەمکردنی دەنگی لایەنەکانی ترو بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان

بۆیە بەبۆچوونی من بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی بە تەنها لەگەڵ یەکێتیدا نەبوو بەڵکولە ململانێیەکی زۆر سەختی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا بوو ، هەر بۆیە گەر یەکێتی بەو مۆڕاڵەو لەژێر ستراتیجی سیاسەتەکانی ئێراندا کار بکات ئەوا سەرەنجام تەواوی سیاسەتەکانی ئەو پەیڕەو دەکات وئەمڕۆ بەرامبەر بزووتنەوەی گۆڕان وسبەینێش چاوپۆشی لە پرسە نیشتمانیەکان  ودوواتریش ترسی لە سێدارەدان و فەلاقە کردن لە لایەن یەکێتیەوە بەرۆکی میللەت دەگرێت ودەبێ بەم حاڵەی ئیستا خۆشنوود بین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت