Fuad-Masum

دەرسیم پێشەوا: فوئاد مه‌عسوم سەرۆک کۆمارێکی نەزان و درۆزن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فوئاد مەعسوم ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، کاندیدی ( ی . ن . ک) و لیستەکانی دیکەی کوردی لە پەرلەمانی ئێراق ، ئیمڕۆ (٢٤/٧/٢٠١٤) لەلایەن پەرلەمانی ئێراق بە (٢١١) دەنگ بوو بە دووەم سەرۆک کۆماری کورد لە ئێراق .
خۆم ، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد هیچ کوردێک دەرنەچێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق بەتایبەت فوئاد مەعسوم ، چونکە لەلایەک ئەگەر هیچ کوردێک دەرنەچووبایە لەوانەبوو کورد بەغدای جێهێشتایە و یەکجارەکی بگەڕابایەوە باشووری کوردستان و وازیان لە ئێراقی گەڕوگوڵ و پڕ لە ئاژاوە بهێنابایە ، لەلاکەی دیکەوە چونکە مەعسوم هەم کەسێکی نەزان و هەم درۆزنیشە، کە لە خوارەوەدا ڕوونی دەکەمەوە .
نازانم و تێی ناگەم ، بۆ سەرکردایەتی کورد ئەوەندە لە غەمی ئێراق و بەغدا دایە ؟ کە بەشداری کورد لە دەسەڵاتی بەغدا هەردەم بە زیانی کۆتایی هاتووە ! ئایە دەشێ بەشداری کورد لە بەغدا ، تەنیا و تەنیا لەپێناوی گەییشتنی چەند کەسێک بە پۆستی باڵاو کەوتنە ناو مێژووەوە نەبێ ، یان بەهۆی دەستکەوتی دارایی خۆیان و پشتگوێ خستنی دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد نەبێ ؟
خۆم حەزدەکەم عەرەب لە بەغدا کورد نەکاتە هاوبەشی دەسەڵات ، بۆ ئەوەی کورد بێتەوە کوردستان و خەریکی ئاوەدان کردنەوەی ماڵی خۆی بێت و بەناچاری دەوڵەتی باشووری کوردستان دامەزرێنێ !
حەزدەکەم عەرەب لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق هەرچی کورد هەیە دەریان بکەن ، بۆ ئەوەی تەواوی کورد لە باشووری کوردستان بژین !
حەزدەکەم باشووری کوردستان لە ئێراق جیابێتەوەو سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێ و ئێراقی عەرەبیش بە قەد ژمارەی دانیشتوان دابەشی دابەشی ئەوەندە پارچەیە بێت . بۆ نموونە هەرچی شار، شارۆچە ، دێهات و ماڵ هەیە دابەش بێت و لە هەر ماڵێکدا بەگوێرەی ژمارەی خێزانەکە دەوڵەت دروست بێت .
حەزدەکەم هەرچی عەرەبە لە باشووری کوردستان دەربکرێ ، چونکە خاوەنی دوو کولتوری زۆر لێک جیاین و بەیەکەوە ناتوانین بژین و برایەتی کورد و عەرەب درۆیەو عەرەب هەرگیز باوەڕی پێی نەبووەو نییە !
با لەوە زیاتر درێژەی پێ نەدەم، بەڵام دەمەوێ ئەوە بڵێم فوئاد مەعسوم نە هیچ شتێکی بۆ کورد پێیە و نە هیچیشی پێ دەکرێ لە بەغدا ! دڵنیابن ، نە مادەی (١٤٠) ، نە بودجەی باشووری کوردستان ، نە یاسای گاز و نەوت ، نە بودجەی پێشمەرگە و نە هیچ دەستکەوێک بۆ کورد لەسەر دەستی فوئاد نایەتە دی ! هیوادارم ئەو بابەتەی خوارەوە بخوێننەوە کە بەر لە نزیکەی (٤) ساڵ و (٤) مانگ لە ڕۆژی هەینی ، ڕێکەوتی (٥/٣/٢٠١٠) دا نووسراوە ، واتە بەر لە زۆرتر لە (٤) ساڵ نووسراوە ، ئینجا دەگەنە ئەنجام کە سەرۆک کۆماری کورد هیچی بۆ کورد پێ ناکرێت لە بەغدا. تاکە دەستکەوتی کوردو ( ی. ن. ک) لەوەدایە کە مەعسوم لە کوردستان دوورخرایەوە ، لەوەشیان باشتر ئەگەر ( م. س) بڕیار بدات پۆستی ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی لێ وەربگرنەوەو بیدەن بە کەسێکی شیاو ، مادام ئەو سەرۆک کۆمار بێت و خەریکی بەغداو ئێراق بێ .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر . فوئاد مه‌عسوم سەرۆک کۆمارێکی نەزان و درۆزن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت