Cwleke

دکتۆرکەمال میراودەلی : پرسی دەوڵەت و دەوڵەتی کوردیی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشی چوارەم /

دەوڵەت و دەسەڵات و نەتەوە لە نموونەی دروستبوونی دەوڵەتێک بۆ جوولەکەدا

گەر بۆ بیرۆکەکەی سەرەتامان بگەڕێینەوە کە دەولەتی نەتەوەیی ، بە چەمکە ئەوروپایی یەکەی ، نەتەوەبوون دروستی ناکات بەلکو دەسەلات ،
یەکەم : دەسەلات وەک هێزی رووت ، هێزی داگیرکردن یان کۆنترۆلکردن
دووەم : وەک دەسەلاتی دەولەتسازیی : دروستکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت لە پێشەوە سووپاو لەشکرو چەک ، ئەوسا ئەمن و ئیستیخبارات ، ئەوسا دەزگاکانی کۆکردنەوەو دیسیپلین و ئەندازیاریی کۆمەلایەتی لە رێگەی پەروەردەو یاساو رێساو بیرۆکراسی خزمەتگوزاریی دەولەت و سیستمی حیزبیی و ڕێکخراوەیی مەدەنیی ئەوسا ، سێیەم . لە هەمووی گرنگتر بۆ مانەوەی یان سەقامگیربوونی ، هاوپەیمانی فرەنەتەوەیی و دیپلۆماسییەتی جیهانیی و تێگەیشتنی شوێنی خۆ لە دەوروبەرو جیهاندا و … هتد .
بەم پێیە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل نموونەیەکی تەواو جیاو سەیرو سەمەرەمان دەداتێ ، نموونەیەک کە دەتوانین زۆر شتی لێ فێربین و یارمەتی خۆناسینمان بدات . بۆ مەبەستی بەرواردیش لە نێوان پرۆژەکەی ‌ثیۆدۆر هێرزل . Theodor Herzl’s 1897

بۆ دەولەتی نەتەوەیی یەهود و پرۆژەی خانی بۆ دەولەتی نەتەوەیی کورد ، هەندێ زیاتر باس لە پێشینەو کۆئاخن [ کۆنتێکست ] و پرۆژەو پرۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەم .

(١)

دەوڵەتی ئایدیا

ئیسرائیل یەکەم نموونەی فەلسەفیی گۆڕینی ئایدیایە بۆ بەرجەستە ماددیەکەی واتە دابەزینی ئایدیا لە ئاسمانەوە بۆ ئەرز ، یان لە بیرەوە بۆ دنیا ..
واتە یەکەم جار شتێک تەنیا وەک ئایدیا لە مێشکی چەند کەسانیکدا هەیە ، بەلام کاری بۆ دەکەن ، بلاوی دەکەنەوە ، هەولی جددی هەمەلایەنی بۆدەدەن و هەول دەدەن ئەو دەرفەتانە بدۆزنەوە یان بقۆزنەوە کە بۆیان دەلوێنن ئایدیایەکەیان بکەنە وابوویەکی ماددی کۆنکریتیی بەرچاوو بەرهەست و بەردەست و بەکار .
بەتایبەتی کاتێ مێژوو لەحزەی گونجاو ، دەرفەتی گونجاو ، دێنیتە گۆڕێ و دەستەیەکی پێشرەو دەبێت کە لەحزە مێژووییەکە بقۆزێتەوە.
بەلام راستیی بۆ ئیسرائیل پرۆسەکە یەکجار درێژو بە سەبرو بە ئازار بوو تا توانیان بە بیری خۆیان شتێک دابمەزرێنن ناوی دەولەت بێت . تەنانەت گەیشتە ئەو ئاستەی لە سەردەستی ئەو ئەوروپاییانەی دەیانەویست رازییان بکەن دەوڵەتیان بۆ دروست بکەن ، بە تایبەی ئەڵمانیا ، تووشی هۆلۆکۆست واتە قڕانێکی نەژادیی وەحشییەتگەرانە هاتن کە نزیکەی ٧ ملیۆن جوو بە دەستی نازییەکان لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا بە دڕندانەترین شێوە کە مرۆڤایەتی ، لە سەردەمی نوێدا، پێشتر تەنیا لە تورکە کەمالییەکانی بینیبوو ، بە کۆمەل جێنۆساید کران .
سایکۆلۆجی هۆلۆکۆست گومانی نییە بۆتە بەشێکی جەوهەریی بیرەوەری تاک و بەکۆمەڵ و سایکۆلۆجی نەتەوەیی یەهودییەکانی دنیا و هۆکارێکی گرنگیشی بیرکردنەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلییەکانە .
پرۆسە سەبرو درێژو بە ئازارەکەیان ئەوە بوو کە دەبوو ئەشکەنجەدەروچەوسێنەرو زۆردارەکانیان یەکەمجار لە ئەوروپا لە رێگەی خۆرێکخستن و وتاری شیوە عەقلانیی و عاتیفیی یەوە رازی بکەن کە دامەراندنی دەوڵەتیک کە جووەکانی دنیای تێدا کۆبکرێنەوە هەم پێوسیتییەکی ئینسانیی و عەقلانیی یە هەم شتێکە کە موستەحیل نییەو دەشێت بکرێت . بەلام بیرمەندە پێشرەوەکانی جوو ئەوەیان دەزانی و سەلماند کە ئەمە ئایدیایەکە و پرۆژەیەکە کە دەبێ لە پێش هەموو کەس و لە پێش هەموو مەبەستێکی ترەوە جووەکان خۆیان کاری بۆ بکەن .. واتە جووەکان بتوانن لە جیاتی ئەوەی وەک تاک تاک و کۆمەڵ کۆمەڵی بچووک و پەرەوازە لێرەو لەوێ لە گیتۆکانی ئەوروپاو کۆمەلگاکانی دنیادا بیر لە خۆیان بکەنەوە، ئەمجا وەک گرۆیەکی نەتەوەیی کە مافی ئەوەیان هەیە دەولەتی نەتەوەیی یان هەبێت بیر بکەنەوە ، ئەو بیرکردنەوە بکەنە پرۆژەی یەکگرتوو – و ئامرازو ڕیبازی سەرکەوتن دیاری بکەن و کاری هەرەوەزیی بۆ بکەن .
چۆن کاری بۆ بکەن ؟
چۆن نەتەوەیەک لە سەر کاغەز وەک ئایدیا ، پرۆژە ، پرۆسە ، وابوویەکی راستیی دروست دەکرێت ؟
بەرلەوەی ىچمە سەر سەرەتاکانی دەرکەوتنی ئایدیای دەولەتی جوو لە نووسینی رێبەرە فیکرییەکانیاندا ، هەندێ پرسیارو لێکدانەوەی تر پێویستن .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــــ  پرسی دەوڵەت و دەوڵەتی کوردیی – 4