چێنەر عەوڵا: ئیسرایل و شۆرشی کورد.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ئەو لینکەی خوارەوە لینکی سەرەکی و فەرمی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرایلیە وەک دەیبینن ئەگەر کلیکی لەسەر بکەن تەواوی وێنە و دۆکومێنت و دیدار و پەیوەندیەکانی مۆسادی ئیسرایلی و مەلا مستەفای بارزانی و شۆرشەکەی لە ساڵانی شەستەکانەوە تا کاتی مردنی باسکراوە وێنەکانیان دانراوە.
ئەمە شتێکی دەگمەنە کە دەزگا هەواڵگریەکان ئاوا بە ئاشکرا و بە فەرمی پەیوەندیەکانی خۆیان ئاشکرا بکەن و باس بکەن بەتایبەت کاتێک کور و نەوەکانی مەلا مستەفا لە ژیاندان .
هیچ دەزگایەکی هەواڵگری ژیانی ئەندام و کەسانی کە هاوکاریان کردوون هی خۆی و ماڵ و منداڵ و داهاتویان بەو شێوەیە ناخاتە خەتەرەوە کە پەیوەندیان لە گەلیان هەیە. بۆ نمونە دەزگای مۆساد تەنانەت ئەگەر ئەندامێکیان یان هاوکارێکیان گیانیش لەدەست بدات لە بری ئاشکرا کردنی ناوی حەقیقی، ئەستێرە و کۆدی کەسەکە لە دیوار یادەوەریەکان هەلدەواسن بۆ ئەوەی دوای مردنیشی کەس نەزانێ کێ بوە.
بەڵام کاتێک دەبینین هەموو شتێکی فەرمی نێوان خۆیان و بنەماڵەی مەلا مستەفایان ئاشکرا کردوە ئەمە پەیامێکە بۆ دەزگا موخابەراتیەکانی وەکو ئیتلاعات و میت و وڵاتانی عەرەبی بەوەی سەیرکەن ئەو بنەماڵەیە لەبەر دەستی خۆماندان و پیاوی ئێمە بوون و واش دەمێننەوە. ئەوانیش کە ئەو بەڵگە رەسمیانە دەبین دەزانن کە جێگای باوەر پێکردنو لێ نزیک بونەوە نین بۆیە ئەو وڵاتانە لەبری پەیوەندی راست و دروست زیاتر وەکو دەستی دوو مامەڵەیان لەگەل دەکەن و بەکاریان دەهێنن.
سەیر لەوەدایە کوردی باشور گلەیی زۆریان لە ئەردۆغان هەیە بەهۆی نزیک بونەوەی لە ئیسرایل لە کاتێکدا ئاشکرایە هەر لەسەرەتاوە ئیسرایل پشت و پەنای ئەردۆغان بوە عیلاقەی ئەوان عیلاقەیەکی هاوسەنگە! بەڵام خۆمان کەڕ دەکەین لە باسی پەیوەندی نا هاوسەنگی موساد و بنەماڵەی دەست رۆشتوی بارزانی! گلەیی لە جیران دەکەین کاتێک خۆمان ماڵمان وێرانەیە!

ئەمەش لینکە رەسمیەکە/ https://www.intelligence.org

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت