چێنەر عەوڵا: خیانەتی سەدە و شێواندنی مێژوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی لە 31 ئاب 1996 خیانەتێکی هێندە گەورەی کرد پەڕی ڕۆژنامە جیهانیەکانی تەنیو بەدەیان راپۆرتی رەسمی لە سەفارەتەکانی وڵاتە زلهێزەکان لەو بارەیەوە نێردراونەوە بۆ پایتەختەکانیان. (ئەمریکیەکان بە ئاشکرا ئەم کارەی پارتیان بە خیانەت لە ئیدارەی ئەمریکی و سی ئای ئەی ناوبرد کە ئەوکات مانگانە موچەی بۆ سەرکردەکانی دوو حیزبە کوردیەکە بڕبوەوە).
دەڤید واڵێش کە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە بوو ئەوکات و دواتر بوو بە سەرپەرشتیاری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرپەرشتی پێکهێنانەوە و ڕێکەوتنی نێوان بارزانی و تاڵەبانی دەکرد لە ساڵی 1998. بە ئاشکرا پێی وابوو بارزانی خیانەتی کردوە لە (سی ئای ئەی) بە دەست تێکەڵکردنی لەگەڵ سەدام بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای خستۆتە خەتەرەوە، ئەم قسەیەشی لەڕێگەی راوێژکارەکانی دزە پێکردۆتە ناو میدیای ئەمریکی ئەوکات. وە لە ترانسکیپتی رەسمی وتەکانیدا لەبارەی رێکەوتنی هەردوو سەرکردەی کورد ئەم هەڵوێستەی رەنگی داوەتەوە ( لینکی ترانسکریپتەکە لەخوارەوەیە). کەچی لەبەر ئەوەی پێیان وابوو ئارامی ناوچە کوردیەکان گرنگترە لە سزادانی بارزانی، وە پێیان وابوو تالەبانی ناتوانێ بە تەنیا ئیدارەی کوردستان بکات، بۆیە پێچەوانەی سەرنجەکانی واڵێش لەسەر بارزانی، پێیان وابوو دوحیزب دەبێ پێک بهێندرێنەوە و جارێ پارتی سزا نەدرێ!
کەچی پارتی دوای 27 ساڵ دەیەوێ رەوتی مێژوو بگۆڕێ و چەواشەکاری بکات، دێ لە پەیج و راگەیاندنەکانیەوە بە ناوی دەڤید واڵێش لێدوانی چەواشەکارانە هەڵدەبەستێ و حەق دەدات بە ئەنجامدانی (خیانەتی سەدە).

لینکی ترانسکرپتی وتەکانی دەڤید واڵێش
https://irp.fas.org/news
———-
سەرچاوە میدیاییەکانی تر لە بارەی خیانەتی سەدە لە راگەیاندی ئەمریکی لەسەر زاری راوێژکارەکانی واڵیش
https://www.nytimes.com

https://www.washingtonpost.com/archive

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت