چێنەر عەوڵا: نەوتی هەرێم و Gibson Dunn.

لە 17ی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای گیبسن دوون بۆ consultant (الإستشاري) و بەرگری یاساییەکان ڕاپۆرتێکی لە بارەی کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بڵاو کردەوە، لە راپۆرتەکەدا گەر بە کورتی باسی بکەین، باس کراوە کە کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ئەگەر لە کێشمە کێشمی نێوان هەرێم و بەغدادا زەرەرمەند بوون دەتوانن داوای قەرەبوو دژی بەغدا لە دادگا نێودەوڵەتیەکاندا بەر بکەنەوە بە هۆکاری ئەوەی بەغدا کەسایەتی یاسایی دەولی هەیە، بەرپرسە لە هەر زەرەرێک بەهەر کۆمپانیایەک بگات لەناو عێراقدا، هەرێمیش بەشێکە لێی ( لینکی بابەبەتەکەی ئەوان لە خوارەوەیە)، لەکۆتایدا دێینە سەر باسی ئەم بیانوە یاساییە، بەڵام سەرەتا با بزانین Gibson Dunn کێن؟ کاری سەرەکیان چیە؟ چ کاریان بە وەها بابەتێکی ناوخۆییە لە وڵاتێکدا؟
یەکێکە لە دە کۆمپانیا گەورەی جیهان و پێنجەمی ئەمریکا لە بواری ئیسشارەی قانونی و سیاسی و بازرگانی لەساڵی 1890 وە دامەزراون زیاتر لە 1600 پارێزەر و لۆبیست و شارەزای ئابوری سیاسی و ستراتیجین. بارەگای سەرەکیان لە لۆس ئەنجلسی کالفۆرنیایە و زیاتر لە 60 وڵات چالاکن و client( موشتەری) یان لە هەریەک لە وڵاتانی وەکو ئیمارات و قەتەر و تورکیا و عێراق (هەرێمی کوردستان) هەیە، بەپێی داتا بەیانکراوەکانی دائیرەی باجی ئەمریکی سەدا 30٪ داهاتیان لە موشتوریەکانیان لە قەتەر و ئیمارات دەست دەکەوێ و نواینەرایەتی زیاتر لە 500 کۆمپانیای جیهانی دەکەن. شێوازی کارکردنیان زیاتر manipulating دەستوەردان و شێواندنی بازاڕ و دۆزینەوە حیلە شەرعی و یاساییەکان legal loopholes تیمی تایبەتی داتاشین و بزرکرنی بەڵگەیان هەیە بەپێی قسەی خۆیان بوون بە ئەندام لە CIA ئاسانترە لەوە ببی بە کارمەند یان پارێزەر لەم کۆمپانیایە، بۆیە دەبێ لە سەرو ئەو مەرجانەوە بی کە پێویستە بۆ ئەوەی ببی شیکەرەوە لە CIA.
لە زۆر بواری یاساییدا کاردەکەن وەکو گواستنەوەو وزە و ڕێگاوبان و ئەڵماس و زێڕ کاری لۆبی لە ناو کۆنگرێس وە یەکێک لەو بوارانە ئیستشارەی یاسایی و ئابوریە لە بواری نەوتدا، بەبێ مۆڕاڵترین و بێ بەزیترین و کاپیتاڵسترین کۆمپانیاکانی ناو ئەمریکا بەناوبانگن لەئێستادا لە شەری یاسایدان لەگەل ویلایەتی کالفۆرنیا لە هەندێک داوای پەیوەست بە کۆمپانیاکانی Uber u Lyft بە بکوژی سێکتەری کاری تەکسی و گەیاندن دادەنرێن وەڕێگر بوون لەوەی حکومەت کۆمپانیای ئوبەر ناچار بکات بە پێدانی کۆمەڵێک مافی وەکو بیمەی تەندروستی و قەرەبوو لە کاتی روداوی نەخوازرودا، کاتی کارکردن. ڕێگرن لەبەردەم مافی سەدان هەزار کرێکار لەو بوارانەدا، چونکە نوێنەرایەتی ئەو کۆمپانیایەنە دەکەن.
1- یەکێکن لە هۆکارە سەرەکیەکانی وێران بوونی تەواوی کیشوەری ئەفریقا، چونکە بەرگری و نوێنەرایەتی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی بواری خشڵ و ئەڵماس لە ئەفریقا وەکو (تیفانی کۆپەرەیشن) دەکەن کە تۆمەتبارن بەوەی هۆکار بونەتە هۆی سەرهەڵدانی گەندەڵێ بەرتیل پێدان بە دەسەڵاتدارانی ئەفریقی و دروست بونی چەتە و گروپی مورتەزەقە لە وڵاتانی وەکو ڕواندا و تەنزانیا ناوەراستی ئەفریقا و بۆ ئەوەی چەندان گوند و ناوچەی نیشتەجێ بون بە راگواستن و وێران بوون بدەن کاتێک دەرکەوتوە زەویەکانیان دەکەوێتە سەر کانە ئەڵماس و زێرەکانەوە.
2- بەپێی راپۆرتێکی فۆرب لە ئێستادا لە ناو ئەمریکا هۆکارن بۆ گرانی بەنزین، چونکە نوێنەرایەتی یاسایی چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت لە تەکساس دەکەن وەکو (ئوڵترا پەترۆڵیوم و دایمۆند ئۆف شۆر) کە دوو ساڵ بەر لەئێستا لە ئیفلاس نزیک بونەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە نوێنەرایەتی ئەوان ئازان لە بەرزکردنەوەی داوا دژی حکومەتی فیدراڵی کاتێک ئیدارەی بایدن دەیەوێ دەستوەردان بکات بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت.
3- وە هەر پارێزەرەکانی ئەم کۆمپانیایە بوون لە دادگای تەکساس لە داوای ژمارە G-14 249 لە کێشەی شکاتی نێوان حکومەت عێراق و کۆمپانیای گواستنەوەی یونایتد کالاڤێرڤتا و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەرگریان لە لایەنی هەرێم و کۆمپانیاکەی گواستنەوە دەکرد ئەوکات پارێزەران Gary B Born پێشتر پارتنێری Gibson dunn بوە دواتر و Liane nobil و Philip B dye کە پارێزەری حکومەتی هەرێم بوون ئەوکات، ئێستا بۆ Gibson dunn کار دەکەن. (نامەی خۆشحاڵی ئەو کاتی وەزارەتی سامانە سروشتەکان لەگەل ناوەرۆکی داواکەو بریارەکەو لائیحەی بەرگری پارێزەرەکان لە خوارەوەن).
سەبارەت پرسیاری ئایا کۆمپانیایەکی ئیستشاری یاسایی ئەمریکی چ بەرژەوەندیەکی لەوەدایە ئیستشارەیەکی یاسایی لەو شێوەیە لە سایتی رەسمی خۆیان بە بەلاش بڵاو بکاتەوە ببێتە بە ڕۆنە چەورە بۆ پاروی ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەسەڵاتی لە هەرێم و پارتی بەتایبەت لە خاوەن کەیسی نەوت و وزەیە.
وەکو لە سەرەوە باسمان کرد یەکێک لە کلایەنتەکانی ئەم کۆمپانیایە حکومەتی هەرێم کۆمپانیاکانی وزەی شەریک لەگەل حکومەت و پارتین، وە بە حوکمی ئەوەی پارێزەرە پارتنێرەکانی ئەم کۆمپانیایە پێشتر داوایەکیان لە ویلایەتی تەکساس لە حکومەتی عێراقی بردۆتەوە، لێرەدا دەیانەوێ هانی کۆمپانیاکانی نەوت بدەن کە لە ئەنجامی فەراغی یاسایی حکومەتی هەرێم کۆنتراکتی لەگەل ئیمزاکردون، ئێستاش بەهۆی بریاری دادگای دەستوری مەجبور بە کشانەوەن ناراستەوخۆ پێیان دەڵێ وەرن بۆ لای ئێمە با hip the damages زەرەرەکانتان بۆ فو تێبکەین نوێنەرایەتیتان بکەین ئێمە legal ground ئەساسی قانونیمان دۆزیوەتەوە بۆ قەرەبووی ئەوزورەرانەی کە هێشتا ڕویان نەداوە بە پشتبەستن بە یاسا دەولیەکان.
لە کۆتایدا بەکورتی گەر سەیر بکەین لە دادگای تەکساس بە هۆکاری ئەوەی ئەوکەشتیەی نەوتی هەرێمی پێبوو، چوبوە ئاوی کەنداوی مەکسیک کە Jurisdictionی ویلایەتی تەکساسە وە فەراغێکی یاسایی و ناڕونیەکی دەستوری لە دەستوری عێراقدا هەبوو، بۆیە ئەوکات ( 2014 )ئەم بابەتە کەوتە دادگای تەکساسەوە لە ئێستادا بەهۆی بریارەکانی دادگای دەستوری عێراقی ئەم فەراغە یاساییە پڕکراوەتەوە وە هەر کۆمپانیایکیش کە بەهۆی کارکردنی لە خاکی عێراقدا توشی زەرەر بوبێ، سەرەتا دەبێ بە پرۆسەی دادگا عێراقیەکاندا بروا کە ئەنجام نەبوو دەچێتە دەرەوە. بەڵام Gibson dunn ئەمەی مەبەست نیە مەبەستیەتی زۆرترن مشتەری کۆکاتەوە وە بەم بڵاوکردنەوەیە. پشتگیری و دڵنیایک بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق فەراهەم بکات لە بەرامبەر کرێیەکی باشدا. وەها بابەتێک ئیستشاری بڵاو دەکاتەوە.

تێبینی// وردەکاریەکانی باجی ئەم کۆمپانیایە و پارێزەرە پارتنێرەکانی کە کاریان بۆ هەرێم کردوە لە دائیرەی باجی ئەمریکی بەردەست دەکەوێ و دەتوانرێ کرێ و ئەوپارانەش دیاریبکرێ کە هەرێم پێی داون بەڵام لەبەر ئیشکالاتی قانونی ناتوانین بڵاو بکرێنەوە.

—————
سەرچاوەو راپۆرتەکان:
ڕاپۆرتی کۆمپانیای کەنسەڵتی گیبسۆن دوون
‏https://www.gibsondunn.com/recent-iraqi-supreme-court-decision-likely-to-trigger-investment-arbitration-claims/
هەمان راپۆرت لە کەناڵی پارتیەوە بە جۆش و خرۆشەوە دارشتنی بۆ کراوە
https://www.kurdistan24.net/en/
https://www.iraq-businessnews.com/tag/gibson-dunn-crutcher/
بڕیارەکەی دادگای تەکساس بە پیدی ئێف
https://www.txs.uscourts.gov
خۆشحاڵی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە بڕیارەکەی دادگا
http://archive.gov.krd/
لایحەی بەرگری هەرێم و پارێزەرەکانی کە پارتنێری گیبسن دونن
‏http://www.ekrg.org
باسی کێشەی شۆفیرانی تەکسی و ئوبەر کە گیبسن دوون هۆکاری دەگە لێدانیانە
https://youtu.be/T0EKnRO735Y
داوایەکی تری ٧٥ ملیۆن دۆلاری گیبسۆن دون سەبارەت بە گەندەڵیەک لە عێراق
https://www.law.com
دوایەکی تر سەبارەت بە نەوتی هەرێم لە دادگای واشنتۆن کە گیبسون دون تیایدا ئاکتیڤە
https://www.law360.com/cases/59161d73a0324f2ea9000001
سایتی سەرەکی کۆمپانیاکە بۆ زانیاری زیاتر
https://www.gibsondunn.com/
لە کتێبی the trouble with the lawyers بەشکێ باشی تاکتیک و کارە قێزەونەکانی ئەم کۆمپانیایانە دۆکومێنت کراوە..

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies