ڕێژوان دیاری: ژنان بەرەو 8مارس.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەك ڕوونە لای هەمووان ڕۆژی 8. 3 هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی ژنان دیاری کراوە، ئێمەی ژنانی کورد وەک هەر ژنێکی دیکەی ئەم جیهانە ئەگەر زیاتر نەبین کەمترنین لە هەموو ڕوویەکەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەدەر نین لە موعانات و هەر بەرکەوتەیەکی توند و تیژی کە ڕووبەڕومان دەبێتەوە، بگرە زۆر جارانیش ئەگەر بەراورد بکرێت لەنێوان من و ژنێکی بیانی، دڵنیابن زۆر زیاتر کەم و کورتی هەیە لە زۆر ڕووەوە کە بەرۆکی ئێمەی ژنانی کوردی گرتوەتەوە.
گەلێک جار ئێمە گوێ گر بووین سەبارەت بە پرسی ژن و ماف و ئەرک و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بەژنان دەکرێ، باس کردنی ئەم پرسانەی ژنانیشمان بە گرنگ زانیوەو کە زۆر وتار و ڕەخنە و ۆرک شۆپ و بابەتی جددیمان ئەنجام داوە. ئێستا بەجۆرێ ئەم بابەتی پرسی ژن و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان تۆخ بونەتەوە وەک دەوترێ وایلێهاتووە بوەتە وێردی سەر هەموو زارێ. وە پێشمان وایە، هەتا مرۆڤایەتی بمێنێ، ئەم دیاردەی توندو تیژی و تەواوی پرسی ژنانیش درێژەی ئەبێت، وە باسکردن و جەخت کردنەوە بە گرنگ دەزانین. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، با پرسین ئایا هەموو ئەو لایەنانەی سەبارەت بەم پرسانە دێنە دەنگ و باس، لە هەبوونی هەموو جۆرە کێشە و توندو تیژیەک کە بەرامبەر ژنان دەکرێ، ئایا لەپاڵ ئەوەدا چ جۆرە چارەسەرێکیان پێیە بۆ ژنان؟
لە هەمووی گرنگتر، ژنان خۆیان چیان پێیە بۆ چارەسەری ئەم کێشە و گیروگرفتانە کە کۆمەڵگا بەرۆکیان پێ دەگرێ؟
لە ڕێکخراوەکانی ژنان و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەپرسین هەتا ئەمڕۆ ئێوە چیتان بۆ ژنان کردوە؟ لەم ساڵدا کە ئەوە چەند ڕۆژێکی کەم ماوە و نزیک ئەبینەوە لە ڕۆژی جیهانی ژنان، لەم ڕۆژەیا مژدە خۆشەکە چی دەبێت بۆ ژنان؟ ئایا ئێوە هەتا ئەمڕۆ بونەتە هەوێنی برینی دڵی چەند لە ژنانی کورد؟
با ئەمڕۆ ئێمەی ژنان بێین و هەر ژنێک لای خۆیەوە بڕیارە دروستەکە بدات، ئەمساڵ جیاوازتر پێشوازی لە ڕۆژی ژنان بکەین.
هەر بەڕاست پێتان وانیە کاتی ئەوە هاتووە ئێمەی ژنان لە قاڵبی دەردە دڵ کردن بچینە دەرەوە و بە دوای چارەسەری ڕیشەیی کێشە و توندوتیژییەکانی بەرامبەر ژناندا بگەڕێین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت