موتەلیب سەعید عومەر: پرسی مووچە لەنێوان دادگای فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک وەک قەوارەیەکی دان پێدانراو، بەرەی کوردستانی توانی بە پشتیوان دەوڵەتانی ئەمریکاو ئەوروپا ئەزموونی سیاسی و ئیداری کوردستان بەڕێوەبەرێت، لەلایەن دەوڵەتانی زلهێزی جیهانیەوە، پشتیوان و کۆمەکی سیاسی و ئیداری درا . لەدوای 1991 بەبڕیاری 688 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی هێڵی 36 لەدژی هێڵی ئاسمانی فڕۆکەکانی عێراق بەکاربێنێت بۆ پاراستنی کوردستان، لەو بەروارەوە کورد بەپشتگیری دەوڵەتانی جیهانی خاوەنی خاک و سەروەری خۆیەتی، بەڵام وەختێک سیاسەت و ئیدارەدان لە کوردستان باشوور لەو قۆناغە مێژووە سەختەدا لەگەڵ هەلومەرج و گۆڕانکارییەکان قۆناغ بەقۆناغ لە باری نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی شەڕی ناوخۆ تێوە دەگلێ، بەدوایدا ململانێی سیاسی و ناوچەگەری سەر هەڵدەدات، لەوە دوا بەڕووخانی ڕژێمی عێراق بەشداریکردن کورد لەحکومەتی کاتی عێراق ووردە ووردە پرسی کورد دەچێتە قۆناغێکی دژوارتر و ململانێ و شەڕی ناوخۆی عێراق و دیاردەی تێرۆر و گروپی تێرۆرستی سەر هەڵدەدات، بۆشایی سیاسی و ئەمنی دەکەوێتە ناو گەلانی عێراق و لایەنەکانەوە. هەرێمی کوردستان لەبێئاگایی ئەو بارودۆخەدا دەکەوێتە چەندین قەیران و تەنگەژەی سیاسی دابەشبوونی کورد بۆ چەند بەرەی سونەو شیعە، لایەنگریکردن بۆ ئێران و تورکیا. خاڵی ناکۆک لەنێوان حیزبەکانی کورد لێرەوە دەست پێ دەکات، سەرباری قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت، شەڕی داعش هەرزوو ئەزموونی هەرێمی کوردستان شکست پێدێنێت.
ئەمێستا دەنگی ناڕەزایی شەقام لەو ناعەدالەتییەی خۆی لەناڕوونی داهاتو بێ مووچەیی دەبینێتەوە کە نزیک بە هەشت ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەتەنگەژەی دارایدایە ئەم بارودۆخە ناڕەزایی و مشتومڕو هەرای لێکەوتۆتەوە، وێڕای بردنی بە دیوە سیاسییەکەی خەریکە ژیان و بژێوی خەڵک بەبارێکی سەختتر و ناهەموارتر بەرێت.
لەم ناوەدا ئێستا دوو بۆچوونی دژ بەیەک لەسەر ئاستی حیزب و خەڵک دروست بووە. لایەک پێی وایە مووچە ئەوە ناهێنێ دادو سکاڵا بدەنە بەغدا، بەڵکو هەرێمی کوردستان ئەو پرسە چارەسەر دەکات، لەکاتێکدا پرسی موچەو بودجە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا ماوەیەکی زۆرە بە ناڕوونی و بێ ئەنجام ماوەتەوە. هێشتا مشتومڕو کۆبوونەوە و کات بەڕێکردن ئۆقرەو ئارامی لەمووچە خۆران بڕیوە، نەک هەر مووچە. لەڕاستیدا یەکێک لەگرنگترین باس و بابەت و لایەنی گرنگی ئابووری ئەم وڵاتە، سامانی نەوتە، ئەو نەوتەی بۆ بازرگانانی چاوچنۆک نیعمەت و بۆ خەڵکەکەی عیللەت. بەڵام لەنادروستی حوکمڕانی کوردی و ململانێی سیاسی و ئابووری نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا، پرسی مووچە گەورەترین مشتو مڕی ناوەتەوە، لەو ناوەشدا تەنیا زەرەرمەند فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستانە. ئەوە ڕوونە کە ئەم سامانە نەک بەدروستی و شەفافی مامەڵەی پێوە ناکرێت ،کەرتی نەوت لەنێوان چەندین بازرگانی ناوخۆ و دەرەوەدا، خێری بۆ ئەوان و خەم و ئازاری بۆ دانیشتوانەکەی بووە.
کاتێکیش ئەم سکاڵاو داواکاریانە لەلایەن نوێنەرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبرێتە بەغداو داوای مافی شایستە داراییەکانی خۆیان دەکەن، لەلایەن بەشێک دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حیزبی دەسەڵات خوێندنەوەیەکی سیاسی و ڕەخنەگرانەی بۆ دەکەن، تەنانەت لەهەندێک لێدوانەکان ئەم هەوڵ و سکاڵاو داواکاریانەی مووچەخۆران بە ناشایستە و عێراقچێتی و جۆرێک لەخیانەت ناو دەبەن کە ئەمەش خۆدزینەوەیە لەگرفتی دارایی و دابینەکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان.
لێرەدا چارەنووس و چاوەڕوانی توێژی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە نێوان ململانێی و مشتومڕوی نێوان حکومەتی هەرێم و داداگای فیدراڵی عێراق، لەم دوایەدا دادگای فیدراڵی چەند بەندو خاڵێکی دەرکرد کەیەکێکیان تایبەتە بەمووچەی فەرمانبەران لەسۆنگەی دابینکردن لەڕێکەی کارتی بانکی پاشان ناردنی بۆ ئەو بانکانەی سەر بەحکومەتی عێراقە، ئەم بابەتە بەپێی لێدوانەکان لە مانگی 17. 3. 2024 لە کارو بەدواداچوون لەسەر دەکرێت، بەڵام تائێستا ئەوە ڕوون نیە تا ئەو بەروارە دەسەڵاتدارانی هەرێم و وەزارەتی دارایی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕێدەکەون، یان نا. بەحوکمی ئەوەی لەم لاوە سەرۆکی حکومەتی کار بەڕێکەری هەرێم هەژمارێکی نوێی بەناوی ( هەژماری من ) کردۆتەوە تائێستا لەهەولێر، دهۆک کاری لەسەرکردوە، بەڵام ئەم هەژمارە لەدیدو تێڕواننی زۆرینەی مووچەخۆران، بەتایبەتی سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری بە هەوڵێکی شکستخواردوو دەبینن، ڕایان وایە ئەم هەوڵەش هاوشێوەی کارەکانی کابینەی هەشتەم فێڵ و ڕێگایەکی ترە بۆلوشدان و گرتنەوەی بەشێک لەمووچەکانیان و دواخستن و پەکخستنی ژیا نو بژێوی مووچەخۆرانە بەتایبەت و بارگرانی بۆخەڵکی کوردستان بەگشتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت