بورهان شێخ ڕەئوف: پرۆژەى هاوپەیمانى شیعەبۆ ئاشتەوایى نیشتمانى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژى 4/2/ 2017 شاندێکى هاوپەیمانى نیشتمانى عێراقى (شیعە) بە سەرۆکایەتى سەید عەمارحەکیم لە هەولێر لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە جگە لە بزوتنەوەى گۆران.
هەروەکو ئاشکرایە لە چەند مانگى پێش ئێستاوە لە دواى سەرکەوتنەکانى سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگەو حەشدى شەعبى بە سەر داعشدا لە زۆر ێک لەو شوێنانەى کە دەوڵەتى ئیسلامى داعش لە ماوەى ڕابردوودا داگیرى کردبوون ، هاوپەیمانى نیشتمانى شیعە کە گەورەترین قەوارەى سیاسى ناو پەرلەمانى عێراقەو لە دواى 2003 ئەوان حوکمڕانى عێراق دەکەن پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەو قەیرانەکانى عێراق وەکو دەڵێن بیرۆکەى پڕۆژەکە لە لایەن سەید عەمار حەکیم ەوە گەڵاڵەکراوەو دواتر بووەتە پڕۆژەى هاوپەیمانى ناوبراو.
شایانى وتنە عەمار حەکیم بەوە ناسراوە کە زیاتر لە کورد نزیکەو بە حوکمى پێگەى بنەماڵەکەیان کە باپیرى سەید موحسین حەکیم کە یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانى شیعەى عێراق بوو کاتى خۆى فتواى حەرامکردنى شەڕى کوردو پێشمەرگەى داوە و لە ماوەى 14 ساڵەى ڕابردوویشدا خۆیشى هیچ لێدوان و ڕەفتارێکى نێگەتیفى بەرامبەر بە کورد نەبووە.

بۆ ئێستا ئەم پرۆژە پێشنیار دەکرێ ؟
هەروەکو دیارە عێراق لە ماوەى ڕابردوودا وەکو وڵاتێکى یەکگرتوو بوونى نەماوە و وەکو دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکاش لە کاتى بانگەشەکاندا ئاماژەى پێداوە و هەندێک لە چاودێرانى بارودۆخى عێراق لەو بڕوایەدان لەوانەیە لەتکردنى عێراق لە پێکەوە گرێدانى ئاسانتر بێت لە بەر ئەو کەلێن و درزو نەمانى متمانەو خوێن ڕشتن و پەراوێز خستنەى پێکهاتەکانى تر لە لایەن شیعەوە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا بۆیە ئێستا هاوپەیمانى شیعە هەروەکو لە سەرەتاى ڕەشنووسى پڕۆژەکەیاندا نووسیویانە ئامانج لێ ى پاراستنى یەکپارچەیى خاکى عێراقە وەکو وڵاتێکى دیموکراسى یەکگرتوو فیدراڵى بەهێز کە ئەمەش شتێکى تازەى تێدا نیە جگە لە دووبارەکردنەوەى مادەکانى دەستوورى عێراق کە ڕیفراندۆمى لە سەر کراو نزیکى لە سەدا هەشتاى خەڵکى عێراق بە بەڵى دەنگى بۆ دا بەڵام جێبەجێ نەکرا.
ئێستا کە شەڕى داعش بەرەو کۆتایى دەڕوات و کوردو سونەو کەمە نەتەوە ئتنیکەکانیش ئەجنداى جیاوازیان هەیە بۆ دواى شەڕەکە کە کورد ئەگەر چى گیرۆدەى قەیران کێشەو ململانێ ى ناوخۆیى هەیەو ماڵێکى شێواوى هەیە بەڵام باس لە ڕاپرسى و سەربەخۆیى دەکەن هیچ نەبێت زۆربەى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم ئازادکراوەو لە بندەستى پێشمەرگەدایەودەبێت جێگیر بکرێت لە سەر هەرێم .
لەلایەکى ترەوە سوونەکان لە هەوڵى دامەزراندنى هەرێمێکى سەربەخۆیانن لە پارێزگاکانى خۆیان و کەمینە نەتەوەکانى تریش لە دەشتى نەینەوا دەخوازن هەرێمێکیان هەبێت کە لە دەستوورى عێراقدا ڕێپێدراوە.
ماوەتەوە ئەوەى کە ئەجنداى هاوپەیمانى شیعەیە هەرچەندە ئەوانیش ئێستا کێشەو ناکۆکى زۆر لە نێوانیاندا سەرى هەڵداوە هەروەکو لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە مەبەستیانە عێراق وەکو وڵاتێکى سێنتراڵ و بەهێز بمێنێتەوە خۆیان باڵادەست بن تێیدا بەڵام ئەوەى لە ماوەى 14 ساڵى ڕابردوودا هەرچەندە لە سەرەتاوە لە گەڵ کوردا هەنگاوى باشیان نا و دەستووریان نووسى عێراقیانە بنیاتناوە بەڵام دواتر لە خولى دووەمى کابینەکەى مالیکى کۆتایى بە و هاوپەیمانێتیە گرنگە هات و دەست بۆ زۆرهێڵى سوور براو ئەگەر کوردیش هەندێک لەو بەرپرسیارێتیەى بەربکەوێت ئەوا پشکى شێر بەر کاربەدەستانى شیعە دەکەوێت لەبەرئەوەى ئەوان سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانیان بەدەستەوە بووە لە 14 ساڵە ڕابردووى حوکمڕانى عێراق.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت